ⓘ Free online encyclopedia. Did you know? page 97



                                               

ئەحمەد کۆری موکریانی

شێخ ئەحمەد کۆر ئاڵقەیەکی گرنگی پێوندەیی لە نێۆان دوو زاراوەی سەرەکی کوردی واتە کرمانجی ژوورو و خواروویە. ئەحمەد کۆر بە ڕەگەز خەڵکی ناوچەی دھۆکە کە لە گوندێکی دەوروبەری شاری شنۆ لە دایک بووە و لە ناوچەی بۆکان گیرساوتەوە و لە گوندی عەمباری بۆکان کۆ ...

                                               

ئەدەب (ھۆنراوەنووس)

ئەدەب ی شاعیر ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی ئەحمەد بەگی برایم بەگی ڕۆستەم بەگی‌سەیفەدینە. بە "میسباح الدیوان" ناسراوە، گۆیا حاکمی ئەوکاتی تەورێز ئەم نازناوەی داوەتێ. ساڵی ١٨٥٩ لە گوندی ئەرمەنی بڵاغی ئێستا: کانی گوڵ سەر بە شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردست ...

                                               

حوسێن شێربەگی

حوسێن شێربەگی ساڵی ١٩٥١ لە شاری بۆکان لە دایک بووە و ھەر لەوێ نراوەتە بەر خوێندن. لە قوتابخانەی ئەبوو عەلی سینای ئەوکات سەرەتایی خوێندووە و دواناوەندیشی لە کۆرشی کەبیر تەواو کردووە. دواتر دانشسەرای چوار ساڵەی مامۆستایەتی خوێندووە. پاشان بووەتە ما ...

                                               

حەسەن سەلاح سۆران

حەسەن سەلاح سۆران نووسەر و ھۆنڕاوەنووس و وەرگێر و زمانزانی کورد بوو. لە سەرەتای لاوییەوە دەستی بە نووسین و لێکۆلینەوە لەسەر زمان و مێژوو و وێژەی کوردی کردبوو کە لە بوارەدا ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی لە دوای خۆی بە جێھێشتووە. ھەروەھا بەسەر زمانی ئینگلی ...

                                               

ڕەزا کەریم موجاور

تاپۆ حەولێکی زۆری داوە بۆ ناساندنی ئەدەبیات و وێژەی کورد بە فارسەکان. لەم بەستێنەدا گەلێکی دیوانە شێعر و رۆمانی کوردی، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی؛ وەک دیوانەکانی عەبدوڵڵا پەشێو، شێرکۆ بێکەس، لەتیف ھەڵمەت و ڕەفیق سابیر و رۆمانەکانی بەختیار عەلی، ...

                                               

سادق شەرەفکەندی

سادق شەرەفکەندی خاوەن پلەی دوکتورا لە شیمی و خەباتکەر و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ تا ١٩٩٢. شەرەفکەندی دوای تیرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو بوو بە سکرتێری گشتی بەڵام لە کارەساتی میکۆنوسدا ھەر وەک ئەو بوو بە قور ...

                                               

سوارە ئیلخانیزادە

سوارە ئیلخانیزادە کوڕی ئەحمەد ئاغای ئیلخانیزادە لە ٢١ی نیسانی ١٩٣٨ لە گوندی تورجان سەر بە شاری سەقز لە دایک بوو. پاش ساڵێک لە قەرەگوێز نیشتەجێ بوون. خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو گوندە لە لای شێخ ئەحمەد کەسنەزانی تەواو کرد. ھاوینی ١٩٥٤ لە بۆکان گیرسان ...

                                               

سەید قادر ھیدایەتی

ساڵی ١٣٥٥ی کۆچی ھەتاوی ١٩٧٦ زایینی لە بۆکان لە دایک بووە. ھەر لەوێ خوێندوویەتی و دواتر بۆتە مامۆستای قوتابخانە. ئێستاش ھەر لەوێ دەژی. ناوێکی دیارە لە نێو نووسەرانی جیددیی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا. قەڵەمی سەید قادر ڕەنگی تازەگەری لێ دەدەڵێ و کوردی‌زان ...

                                               

سەید کامیل ئیمامی

سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری بوون.

                                               

سەیفەدین خان موکری

سەیفەدین خانێ موکری ، حاکمی ساوجبڵاغی موکری بۆماەویکی کۆرت و خاوندارەی شاری بۆکان بووە ھەروھا قەڵای سەردار بە حوکمی ئەو دروست کراوە.

                                               

عومەر سوڵتانی

عومەر سوڵتانی لە یەکێک لە کۆنترین گەڕەکەکانی شاری بۆکان لە دایک بووە. لە بەندیخان شیعری لە ئامێز گرتووە. وەفا لە ڕۆژگارانی کپی سەردەمی پاشایەتیدا شیعری گەیشتووەتە ڕادیۆ دیھلی لە ھیندستان و خەڵاتی یەکەمی لە مێھرەجانی شیعری فارسیدا وەرگرتووە و لێیا ...

                                               

عەباس حەقیقی

حەقیقی لە ئێلی دێبۆکری و تایفەی شێخ ئاغا بووە و ساڵی ١٢٨٤ی ھەتاوی لە دایک بووە. بۆ یەکەم جار لە گوندی مەرخوزی سەقز دەستی بە خوێندن کردووە و لە ماڵێش لەلای باوکی گوڵستان و بووستان ی سەعدی و کیمیای سعادت و کتێبگەلی لەم جۆرەی خوێندووە. لە تەمەنێکی ک ...

                                               

عەبدوڵڵا موھتەدی

عەبدوڵڵا موھتەدی ، چالاکی سیاسی و سکرتێری گشتیی ئێستای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە و لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەیە. عەبدوڵڵا موھتەدی کوڕی حاجی ڕەحمان ئاغای موھتەدی لە وەزیرەکانی کۆماری کوردستان و زایینەی شاری بۆکانە. قوتابخانەی سەر ...

                                               

عەزیز مەحموودپوور

عەزیز مەحموودپوور لەدایکبووی شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، نووسەر و وەرگێڕی کوردە. مەحموودپوور وێڕای مامۆستایەتی کردن لە قوتابخانەکانی شاری بۆکان، سەرقاڵی کاری ئەدەبی و نووسین و وەرگێڕانە. چەند کۆمەڵەچیرۆک و کورتەڕۆمان ی چاپ کردووە. ھەر وەھا چە ...

                                               

فەتاح ئەمیری

فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە ئاوایی مەنیچەر سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ داوە. دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزراوە. لە سەردەمی پاڵەویدا ساڵی ١٣٥٤ بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەسگیر کراوە و ت ...

                                               

محەممەد سەعید نەججاڕی

ئاسۆ بەپێی ناسنامە ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٩٥٦ لە ئاوایی سارۆقامیشی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی سەر بە شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ھەر لەوێ کە بۆ یەکەم جار بە حەولی برایم خان خوێندنگە کراوەتەوە، نراوەتە بەر خوێندن. لە شارەکانی سەقز و بۆک ...

                                               

موقبیل ھونەرپەژووھ

موقبیل ھونەرپەژووھ ، لە ساڵی ١٩٨٣ پووشپەڕی ١٣٦٢ لە شارستانی بۆکان ھاتە دونیا. لە ساڵی ١٩٩٨ واتە ١٣٧٧ لە سەر شاخەکانی بەردەزەرد و تەرەغە و کێوەکانی دەوروبەری بۆکان دەستی بە چالاکیی خۆی لە بواری وەرزشی شاخەوانی کرد. ھەر لە تەمەنی مێرمنداڵیدا توانی ...

                                               

مەسابیحەلدیوان

مەسابیحەلدیوان یان ئه‌ده‌بی‌ شاعیر ناوی‌ ته‌واوی‌ عه‌بدوڵڵا کوڕی‌ ئه‌حمه‌د به‌گی‌ برایم به‌گی‌ رۆسته‌م به‌گی‌سه‌یفه‌دینه.‌ ساڵی‌ ۱۸۵۹ له‌ گوندی‌ ئه‌رمه‌نی‌ بڵاغی‌ شاری بۆکان له‌دایک بووه‌، له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی‌ خوێنده‌وار، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ خراوه ...

                                               

ھێدی

خالید ئاغای حیسامی کوڕی حاجی محەممەد ئاغا ساڵی ١٣٠٦ی ھەتاوی ١٩٢٧ لە ئاوایی شێخاڵی سەر بە بۆکان لە دایک بووە. ھەر لەو ئاوایییەش کە موڵکی باوکی بووە دەستی بە خوێندن کردووە. ساڵی ١٩٤٥ پەیوەندی بە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان کردووە و دواتر لە سەردەمی ک ...

                                               

یوونس ڕەزایی

یوونس ڕەزایی شاعیر و نووسەرێکی کوردە. یوونس ڕەزایی ساڵی ١٣٥٤ی ھەتاوی لە دایک بووە. لە مەھاباد و بۆکان خوێندوویەتی. پاشان خولی کارناسی تەکنۆلۆژیای پەروەردەی لە زانکۆی تەورێز و ماستەری زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی زانست و توێژینەوەکانی تاران تەواو ...

                                               

سانع ژاڵە

سانع ژالە خویندکاری کورد لە زانکوی ھونەر و نمایشەکانی زانکو و ھونەری تاران، لە دایک بوی ساڵی ١٣٦٣ ھەتاوی بوو کە لە ئاکامی خۆ پیشاندانی خویندەکارانی زانکۆی ھونەری تاران لە رۆژی ٢٥ رێنەندان بە گولە کوژرا. چۆنیتی گیان لە دست دانی لە زمانی ھاورێیانی ...

                                               

میرزا عەبدۆلقادری پاوەیی

کوڕی کوێخا محەمەدی پاوەیە. لە ساڵی ١٨٥٠ ١٢٦٦ مانگی لە پاوە لەدایکبووە. ناوی باوکی میرزا محەممەد کۆڕی کێخوا جەعفەرە. لە تەمەنی چواردە ساڵان دەستی کردووە بە شێعر ھۆنین، زۆربەی ساڵەکانی ژیانی بە گەڕان بە سەر بردووە و زۆربەی شارەکانی عێراق و تورکیا‌ ...

                                               

ناسر سوبحانی

ناسر سوبحانی یان ناسری سوبحانی ، بە پێی ئەم بەڵگەیە لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ۱۹٥۱/۱٠/۱٤ لە دایک بووە. ئەوترێت کەوا ڕۆژی یەکەمی جەژنی قوربان بەرواری ١٩ی ئاداری ١٩٩٠ کۆچی دوایی کردوە. لەدایکبووی شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان بوو ، سوبحانی کەسا ...

                                               

ئەحمەد موفتیزادە

ئەحمەدی موفتی‌زادە ، ناسراوە بە کاکە ئەحمەدی موفتی زادە، زانای دینی، ئیسلامناس، موجتەھیدی سوننی و شاعیر و چالاکی کوردی ڕۆژھەلاتی کوردستان بوو. موفتیزادە لە ڕێبەرانی بەناوبانگی ئایینی - نەتەوەیی ئێران بوو کە ماوەیەکی زۆر لە بەندیخانەکانی ھەر دوو ڕ ...

                                               

بابا مەردووخی ڕۆحانی

بابا مەردووخی ڕۆحانی لە ساڵی ١٩٢٣ی زایینی لە گوندی کاشتەر لە ناوچەی سنە لە دایک بوو. خوێندنی زانستە کۆنەکانی لە لای باوکی "شێخ حەبیبوڵڵای مودەڕڕس" دەست پێکرد. دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی چوو بۆ لای مەلا محەممەد مودەڕڕسی گورجی و بەدیعوززەمانی ...

                                               

بیژەن زولفەقارنەسەب

بیژەن زولفەقارنەسەب یاریزانی پێشووی و ڕاھێنەری تۆپی پێیە لە ئێران کە ئەزموونی بەشداری لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێرانی لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ١٩٧٦ و جامی نەتەوەکانی کیشوەری ئاسیا ١٩٧٦دا ھەیە.

                                               

جەلال مەلەکشا

جەلال ڕەحیمی مەلەکشان ناسراو بە جەلال مەلەکشا شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەوان، ڕەخنەگر، چالاکی سیاسی_کۆمەڵایەتی و ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران بوو. لە بواری خوێندندا، بڕوانامەی دیبلۆمی لە ئەدەبیاتی فارسیدا وەرگرتووە و دواتر بەھۆی چالاکیی سیاسی و زین ...

                                               

سنجەرخان وەزیری

سنجەرخان وەزیری نەرانی ناسراو بە سەردار ئەکرەم ، سەرکردەی شۆڕشگێڕ و دژە داگیرکەری ڕووسیا و بەریتانیا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کوڕی حاج یووسف خاونی گوندی نەران سەر بە شاری سنە و کوڕی جەیران خانم لە بنەماڵەی ئەردەڵان و کوڕی چوارەمی بنەماڵەیەکی ٩ کەسی ...

                                               

سۆران کوردستانی

بەهمەن فەریوەر ناسراو به "سۆران کوردستانی" ساڵی ١٣٣٤ی کۆچی هەتاوی بەرامبەر به ١٩٥٥ی زایینی له شاری هونەرپەروەری سنە پێی ناوەتە دنیا. سۆرانی کوردستانی نووسەر، شاعیر و مێژوونووسی کوردی ئێرانه. له دایکی ڕا له بنەماڵەی شێخانی مەردوخیی هەورامان بوو.

                                               

شوکروڵڵا بابان

باوکی، حاجی داوودخان، ناسراو به "کارگوزاری بابانی سنه" و دایکی، ئامینه، کچی فەخرولعولەما بوو. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندیی له شاری سنە تەواو کردووه. ساڵی ١٩٤٢ لەگەڵ فەروخ لقا شێخولئیسلامی، کچی نازم ئەلشریعه، ناسراو به "قازیی کوردستان" ...

                                               

شێخ محەممەدی مەردۆخ

شێخ محەممەدی مەردۆخ ناسراو بە ئایەتوڵڵا مەردۆخی کوردستانی، مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی هەینیی شاری سنە، نووسەر، شاعیر، مێژووناس و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کورد بوو.

                                               

عەلی حەیدەریان

عەلی حەیدەریان خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە تۆمەتی ئەندام بوون و ھاوکاری لەگەڵ پەکەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ دەرکرا و لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لەگەڵ فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم ھولی، فەرھاد وەکیلی و مەھدی ئیسلامیان لە گر ...

                                               

فەرھاد وەکیلی

فەرھاد وەکیلی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە تۆمەتی ئەندام بوون و ھاوکاری لەگەڵ پژاک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ دەرکرا و لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لەگەڵ عەلی حەیدەریان، فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم ھولی و مەھدی ئیسلامیان لە گرتو ...

                                               

فەریبۆرز کامکاری

فەریبۆرز کامکاری ساڵی ١٩٧١ له سنە له کوردستانی ڕۆژهەڵات له دایک بووه. له ئێران دەرسی سینەما و شانۆی خوێندووه. فیلم نامه گەلێکی زۆری بۆ دەرهێنەره ئێرانییەکان نووسیوه و چەند فیلمێکی کورتی ساز داوه و دەرهێناوه. هەوەڵین فیلمی درێژی خۆی به ناوی "شریتی ...

                                               

مەستوورە ئەردەڵان

مەستوورەی ئەردەڵان شاعیر و مێژوونووسی کوردە. ناوی خۆی ماھ شەرەف خانم بووە و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی ١٢٢٠ ک. م لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنەدا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە ھاتە دنیا. مەستوورە چل و چوار ساڵ تەمەن ...

                                               

وریا غەفووری

وریا غەفووری یاریزانی کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران و یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی تارانی ئێرانە. ئەم جۆرەی کە وریا بۆ خۆی لە وتووێژێکی تەلەڤێزیۆنی لەگەڵ بەرنامەی ٩٠ ی کاناڵی ٣ دەنگ و ڕەنگی ئێران ئاماژەی پێ کرد، وریا بە ڕەچەڵەک خەڵکی نگڵی بەشی کەڵات ...

                                               

ھووتەن شەکیبا

ھووتەن شەکیبا خاوەنی بەڵگەنامەی کارناسیی دەرھێنانی شانۆ لە زانکۆی سوور، و کارناسیی باڵای ئەکتەری لە زانکۆی ھونەری تارانە. شەکیبا لەگەڵ ئەکتەرە کوردەکانی ئێران نەوید محەممەدزادە، یوسف باپیری و ھەروەھا ئەشکان خەلیل نەژاد و ئارمان کوچکی گروپی شانۆی ...

                                               

بەھارە عەلەوی

بەھارە عەلەوی نووسەر و چالاکوانێکی مافی مرۆڤ بە تایبەت مافی ژنان بوو. لە کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژوو بۆ داخواستی گۆرانکاری لە یاسای مافی ژنان لە ئێران لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری کرد و لە نێوان ھەزاران چالاکوانی دیکە ناسراو بوو و ڕۆڵی سەرنجڕاکێش و سەرەکی ...

                                               

حوسێن حوزنی موکریانی

سەید حوسێن عبدالطیف ناسراو بە حوسێن حوزنی موکریانی و داماو بە یەکەم مێژوونووسی کورد دادەنرێت لە سەدەی بیستەمدا، لەم پێناوەدا بۆماوەی پازدە ساڵ بە ھەموو توانایەکییەوە ھەوڵی داوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری مێژوویی سەبارەت بە مێژووی گەلی کوردە کە بە زمان ...

                                               

حەمید حەسەنی

حەمید حەسەنی نووسەر و ڕەخنەگر کوردی خەڵکی شاری سەقزە، کە حەوت کتێبی لە چاپ داوە و پتر لە ١٥٠ وتاری سەبارەت بە وێژە و زمانەوانیی فارسی و کوردیی ناوەندی لە گۆڤارە فارسییەکاندا ھەیە، دوکتور حەمید حەسەنی لە زانستگای تاران زمان و ئەدەبیاتی فارسیی خوێن ...

                                               

خالید خاکی

خالید خاکی لە گوندی دایەسڵێمان سەر بە ناوچەی زێویەی سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٥٧ زایینی لە دایک بوو و خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لە قوتابخانەکانی ئەو شارەدا تەواو کرد. لە ساڵەکانی ھەوەڵینی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سەنتەری مو ...

                                               

خەلیل رەحیم پوور

خەلیل ڕەحیم پوور خوێندنی ھەتا دیپلۆم لە شار سەقز تەواو کردووە و دواتر بووەتە ئەندام و فەرمانبەری بنکەی بارھێنان و پەروەردەکردنی فکری مناڵان و مێرمنداڵان لە شاری سەقز و ئێستایش خوێندکاری ھونەری گرافیکی کامپیوتەرە لە زانکۆی تەورێز. ئێستایش ھەر لە ش ...

                                               

خەمین

مەلا عەلی سەعدی ناسراو بە خەمین لەدایکبووی ١٩٢١ لە سەقز، ئێران شاعیر و مامۆستایەکی ئایینییە کە لە بواری ئەدەب و کلتوردا خزمەتی بە زمانی کوردی کردووە.

                                               

زاری

مەلا عەبدولکەریمی سائێب لە ساڵی ١٣٢٥ کۆچی لە گوندی ئاڵکەڵوو لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگی سەقز لەدایک بوو. ئەو لە ژیانی ھاوبەشیدا دوو جار ژنی ھێناوە و خاوەنی شەش کوڕ و کچێک بەناوەکانی مەرحووم مەلا خالید، عابید، زاھید، تاھیر، ماجید، سادق و سەعدییە بووە. ...

                                               

ڕەحیم لوقمانی

ڕەحیم لوقمانی ساڵی ١٣٣٨ی ھەتاوی لە گوندی سەڵتەکەڵتوو لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لەدایک بووە. ئەو سەرەتا لە گوندەکەیانەوە چووەتە بەرخوێندن، پاشان لە شاری سەقز دیپلۆمی لە دانشسەرا وەرگرتووە و لە گوندەکانی ناوچەی خوڕخوڕە، سەرا، گەورک و سەرشیوی سەقز بووە ...

                                               

عەبدوڵڵا چەمەن گوڵی

میداڵیای زێڕ - تاران لە کێشی 68 کیلۆگرام 1991 میداڵیای زێو - ھیرۆشیما لە کێشی 68 کیلۆگرام 1993 میداڵیای زێڕ - تاران لە کێشی 68 کیلۆگرام 1992 میداڵیای بڕۆنز - ئۆرایی ئیباراکی لە کێشی 68 کیلۆگرام 1989

                                               

محەممەد پووریان

محەممەد پووریان یان حەمەی پووریان مامۆستای خۆشنووسی شێوازی نەستەعلیق و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه کە نزیک بە چوار دەیە لە ژیانی خۆی بەم هونەرە تەرخاندا و خزمەتی بە هونەری کوردستان کرد.

                                               

محەممەد حوسێن کەریمی

محەممەد حوسێن کەریمی تێکۆشەر و خەباتکەری سیاسیی کورد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە بوو. ڕۆژی ١٤ی شوبات لە کێشەی گرتنی شارەبانی شاری سەقز گیانی بەختکرد. بە گیانبەختکردنی ئەو، ڕێکخراوەی کۆمەڵە کە تا ئەوکات نھێنی بوو، ئاشکرا کرا. حیزبەکانی کە لە ڕ ...

                                               

مەلا غەفوور دەباغی

غه‌فوور ده‌بباغی کوڕی دەروێش عەبدوڵڵا ساڵی ١٣٠٦ی هه‌تاوی له شاری سەقز له دایک بووه. بابی چه‌رمچی ده‌بباغ بووه و بەهۆی پێشه‌که‌ی ماوه‌یه‌ک پاش له دایک بوونی غه‌فوور له سه‌قز ڕۆیشتووە و ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری بانە گیرساوەتەوە. غه‌فوور له ته‌ ...

                                               

ھۆمایون ئەردەڵان

ھۆمایون ئەردەڵان نوێنەر و بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەڵمانیا و یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبە بوو. ئەو لەگەل سادق شەرەفکەندی، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی لە میکۆنۆس لە ١٧ ئەیلوولی ١٩٩٢ لە بەڕڵین شەھید کرا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →