Back

ⓘ جوگرافیای مرۆیی. بەگشتی، جوگرافیای مرۆیی ھەموو لایەنەکانی دیسیپلینی گەورەتری جوگرافیا جگە لە ئەوانەی ڕاستەوخۆ بە جوگرافیای سروشتی و لایەنە تەکنیکییەکانی وەک کار ..



                                               

جوگرافیای لوبنان

لوبنان یەکێکە لە وڵاتەکانی کیشوەری ئاسیا و بەیرووت پایتەختەکەیەتی لەڕووی جوگرافیاوە دەکەوێت باشووری ڕۆژئاوای ئاسیاوە لە ڕۆژئاواوە دەریایی ناوەڕاستە وە لەڕۆژھەڵاتیشەوە بەستراوە بە زنجیرە چیا و وڵاتی وە. خاوەنی کەش و ھەوایەکی مام ناوەندە ھاوینانی گەرم و زستانانی سارد و باراناوییە ڕووبەری ئەم وڵاتە ١٠٤٥٢کم چوارگۆشەیە ڕووبەری وشکانی ڕووبەری ئاوی یەکێکە لە خاوەن ڕووبەرە بچووکەکان لوبنان شەش پارێزگا و لەگەڵ ٢٥ قەزا ھەیە

                                               

پێڤەریل مێیگس

پێڤەریل مێیگس سێ جوگرافیاناسێکی ئەمریکی بوو، کە بەرنامەیەکی پۆلێنکاری جوگرافی داڕشت لەبارەی دابەشکاری زەوی لە ڕوانگەی جوگرافییەوە. ھەروەھا نەخشەی دابەشکاری گەڵە ڕەسەنەکانی جیھانی داھێنا لە جوگرافیای مرۆیی دا وەک خەلکانی باجا لە باکووری کالیفۆرنیا و مەکسیک. مێیگس لە شاری نیویۆرک لە ناوچەی ڕیگس لە دایک بووە، لە زانکۆی بێرکلی کالیفۆرنیای خوێندووە، لە ساڵی ١٩٢٥ بڕوانامەی بی-ئەی و دکتۆراکەشی لە ساڵی ١٩٣٢ بەدەستھێناوە لە کۆلێژی مامۆستایانی ویلایەتی سان فرانسیسکۆ ١٩٢٩، کۆلێژی چیکۆ ستەیت ١٩٢٩–١٩٤٢، زانکۆی ویلایەتی لویزیانا ١٩٣٨–١٩٣٩، زانکۆی ئەمریکی ١٩٤٨ و زانکۆی جۆرج واشنتۆن ١٩٤٨. لەسەرەتای جەنگی ...

                                               

جوگرافیای ڕەخنەگرانە

لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە کە مارکس بانگی لە بێبەشان و سەرکوتکراوان و چەوسێنراوان کرد تا ھۆشیار بن و مژدەی لەناوچوونی چینە دەسەڵاتدارەکانی کۆمەڵگەی دا، تا ئەمڕۆ بەرھەمە فیکرییەکانی بەپێی بۆچوونی جیاواز بەشێوازی جۆراوجۆر شیکراونەتەوە. شوێنکەوتووانی بیرۆکەی فرانکفۆرتیش لەو کەسانە بوون کە بەشێوازێکی تایبەت قسەکانی مارکسیان ھەڵسەنگاند، ھەرچەند ھەندێکیان لەگەڵ چەمکە نەریتییەکانی مارکس ھاودەنگ نەبوون. بەپێی تێڕوانینی شوێنکەوتووانی بیرۆکەی فرانکفۆرت، تیۆری رەخنەگرانە دروستبوو بە مارکسیزمی رۆژئاوا یا نێئۆمارکسیزم ناودەبرێ. بیرمەدانی بیرۆکەی فرانکفۆرت، بەشێکی گرنگیان لە زانستە جۆراوجۆرە فەلسەفی – کۆم ...

                                               

بیابانەکانی ئوسترالیا

بیابانەکانی ئوسترالیا یەک ملیۆن و ٣٧١ ھەزار کم٢ یان ١٨٪ی خاکی ئوسترالیای پێک ھێناوە، بەڵام نزیکەی ٣٥٪ی کیشوەری ئوسترالیا بارانێکی ئەوەندە کەم وەردەگرێت بە ناڕاستەوخۆ وەک بیابانێک ھەژمار دەکرێن. بیابانەکانی ئوسترالیا بە شێوەیەکی سەرەکی لە ھەموو زەویە ڕۆژئاوایییەکان و زەویە نزمەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە پێک دێن. بیابانەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا بەھۆی بەھەڵمبوون و وشک بوونی ئاوی ئەو دەریا ساردەی ئێستا لە ڕۆژئاوای ئوسترالیادایە دروست بووە، ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی، کەمی باران بارین و بەھەڵمبوون و وشک بوونەوەی بەردەوامی زەویەکەیە. بەپێی ستانداردە جیھانییەکان بیابانەکانی ئوسترالیا ڕێژەی بارانبارینی ک ...

جوگرافیای مرۆیی
                                     

ⓘ جوگرافیای مرۆیی

بەگشتی، جوگرافیای مرۆیی ھەموو لایەنەکانی دیسیپلینی گەورەتری جوگرافیا جگە لە ئەوانەی ڕاستەوخۆ بە جوگرافیای سروشتی و لایەنە تەکنیکییەکانی وەک کارتۆگرافی پەیوەندیان ھەیە، لەخۆ دەگرێ. لە زۆربەی وڵاتان، جوگرافیا بە دوو بەشی سەرەکی دابەش کراوە: سروشتیی و مرۆڤی. ئەم دابەش بوونە لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە و ساڵانی یەکەمی سەدەی بیستەم ڕووی داوە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە دابەش بوونی ئەم ڕێژەیە زوو ڕووی دا؛ پاش ئەوەی ھەندێک لە ڕێبەران و پێشەنگانی جوگرافیا لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەم بەو باوەڕەی گەیشتبوون، ئەم دیسیپلینە واتە جوگرافیا دەتوانێ شوێنێک بۆ خۆی لە زانکۆکان بکاتەوە ئەگەر لە ناوەڕۆکی زانستیی بوونی واتە توێژینەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سروشت و چاند ، داکۆکی بکرێ. ئەمڕۆکە ئەم پێگە ھزرییەیە دەگەڕێتەوە بۆ کارلێکی مرۆڤ-ژینگە.

                                     

1. پێکھاتەی جوگرافیای مرۆیی

جوگرافیای مرۆیی مەیدانێکی زۆر بەربڵاوە و بریتییە لە مەودایەکی جیاواز و جۆراوجۆر لە ژێربەش و دیسیپلینەکان. ئەم ژێربەشانەی جوگرافیا بریتین لە: جوگرافیای کشتوکاڵ، جوگرافیای ئاکاری، جوگرافیای چاندی، جوگرافیای ئابووری، جوگرافیای ھەڵبژاردن، جوگرافیای مێژوویی، جوگرافیای پیشەسازی، جوگرافیای سیاسی، جوگرافیای دانیشتووان، جوگرافیای گوند، جوگرافیای شار، جوگرافیای کۆمەڵایەتی و جوگرافیای گواستنەوە. لە نێو ھەمووی ئەم ژێربەشانە، سێ ڕوانگە بۆ توێژینەوە باوە و دەبیندرێن: ١. شیکردنەوەی فەزاییSpatial Analysis، ٢. پەیوەندی نێوان شوێنەکان؛ و ٣. سنەتێزی ھەرێمی ناوچەیی- Regional بە بیچم و فۆڕمی جۆراوجۆر.

                                     

2. پرسی جوگرافیای مرۆیی

بەشێوەیەکی بنچینەیی، جوگرافیناسانی مرۆڤی، پرسیارگەلی، "لەکوێ" و "بۆچی" سەبارەت بە چالاکییە مرۆڤییەکان دەپرسن. بۆ وێنە، ناوەندە سەرەکییەکانی پیشەسازی فڕۆکە لە کوێن و بۆچی لەوێ ھەڵکەوتوون؟، لە چ وڵاتانێکەوە ئەفریقی ئەمریکییەکان بۆ باشووری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا کۆچیان کردووە و بۆچی؟، ھەروەھا جوگرافیناسانی مرۆڤی ڕەنگە لە شێوازی جیھانی چڕی دانیشتووان، بکۆڵنەوە. چاوخشاندنێک بەسەر نەخشەی دانیشتووانی جیھان، سێ کۆگا و چڕبوونەوەی سەرەکی دنیشتووان لە جیھان دەنوێنێ: ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، باشووری ئاسیا، و ئەورووپای کەناری تا دەگاتە ڕۆژھەڵات بۆ زنجیرەچیاکانی ئورالUral Mountains. ئەم سێ ناوەندەی دانیشتووان، نزیکەی نیوێک لە خەڵکی جیھان لەخۆ دەگرن. جوگرافیناسی مرۆڤی دەبێ بپرسێ ئەم چڕبوونەوە بۆچی ڕووی داوە و ئاکامی ئەمە چ دەبێ.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →