Back

ⓘ ئایینی زەردەشتی یان بەھدین یانژی مازدایاسنا لەسەر بنەمای بیروبۆچوونەکان و بڕواکانی زەردەشت پێکھاتووە. ئەم ئایینە جیھان وەکو دووبەرەکییەکی بەردەوام دەبینێت لەنێو ..



                                               

گوجاراتی

گوجاراتی گرووپی ڕەگەزیی مێژوویین لە هیندستان. مەهاتما غاندی و سەردار ڤەللابای پاتل و محەممەد عەلی جەناح و ڤیکرام سەرابهای و ناریندرا مۆدی لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی گوجاراتن. ژمارەی دانیشتوانی گوجاراتییەکان خۆی لە ٦٠ ملیۆن کەس دەبینێت و بەزۆرری بڕواییان بە ھیندوویزم و ئیسلام و جاینیزم و ئایینی زەردەشتی هەیە. دانیشتوانییان بەزۆری لە هیندستان نیشتەجێن کە نزیکەی ٥٥ ملیۆن کەس دەبێت لەو وڵاتە.

                                               

ژن

ژن یان ئافرەت بریتییە لە ڕەگەزی مێی مرۆڤ. وشەی کچ یان کەنیشک بۆ کەسانی پێنەگەیشتوو بەکاردێت و لە بەرامبەردا وشەی ژن بۆ کەسانی پێگەیشتوو؛ ھەرچەند لە زمانی خەڵکی ئاساییدا کچ بە مێوینەی شوو نەکردوو دەڵێن. بە شێوەیەکی گشتی وشەی ژن ئاماژەیە بۆ مرۆڤی مێوینە، وەک "مافی ژن". لە دۆخی ئاساییدا ژنێکی پێگەیشتوو دەتوانێ دووگیان بێ و بزێت. دایک دا، داڵک، داڵگ، دایگ، ئەڎا بە ژنی خاوەن منداڵ دەڵێن. ڕێزناوی ژنان لە بانگ کردندا بریتییە لە: "خانم" ، "خاتوون" ، "خاتوو" ، "خان" ، "دادە".

                                               

مافی کەمینەکان

مافی کەمینەکان مافیکی ئاسایی تاکەکەسیە بۆ ئەندامانی کەمایەتییە نەتەوەییەکان و ڕەگەزییەکان، لەرووی چینایەتی، ئایینی، زمانەوانی یان ڕەگەزی، هەروەها هەر گرووپێکی دەستەمۆ بە کەمایەتیی هەژماربکرێت، مافی کەمایەتییەکان لەوانەیە بۆ هەرکەسێک هەژماربکرێت کە بەشێک نەبێت لە گرووپێکی دیاریکراو، کە زۆرجاران بزووتنەوەکانی مافی مەدەنی بەدوای دەستەبەرکردنی مافەکانی دەکەون

                                               

خۆشناوەتی

خۆشناوەتی ناوچەیەکی شاخاوی بەرفراوانی باشووری کوردستانە، سنووری ناوچەکە ھەموو شارۆچکەی شەقڵاوە و ھەروەھا گوندەکانی شارۆچکەکانی ڕانیە و ڕەواندز و سۆران دەگرێتەوە، بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی ئەم ناوچەیە بەناوبانگن بەتایبەتی هەنار وھەنجیر و ترێی ڕەشمیری و تووتن. سەبارەت بەناوی هۆزی خۆشناو وشەی خۆشناو دەكرێت لەچەند شتێك پێكهاتبێت لەوانە دەوترێت لەدوو وشەی خۆش و ناو پێكهاتووە واتا ناوی خۆش، بەڵام رایەكی تر هەیە كە دەوترێت وشەكە لە خۆش و ناوە هاتووە واتا ناوچەیەكی خۆش كە ئەوەش بەهۆی دڵرفێنی شوێنی جوگرافی ناوچەی خۆشناوەتیە كە لەچەندین شاخ و دۆڵ و دەشت و رووبارو كانیاوی جوان پێكدێت.

                                               

قەزای پشدەر

قەزای پشدەر یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە عێراق. ناوەندەکەی شاری قەڵادزێیە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ١٤٠٬٧٣١ کەس بووە. دەربارەی ناوی و ڕەگ و ڕیشەکەی چەندین بیرو ڕای جیاواز ھەیە، لەسەردەمی کۆنەوە تا ئەمڕۆ چەند جاریَ گۆڕانکاری بەسەر ناوی پشدەر دا ھاتووە، بەجۆریَ ژمارەیەک مێژوونووس و گەڕیدە و ڕۆژھەڵاتناس و حاکمی سیاسی و نووسەر لەکتێب و یاداشتەکانیاندا باسی ناوی پشدەریان کردووە، ھەندیَ لەوانە کوردن و ھەندێکی تریان بیانین، دەشیَ بوترێت دوای خستنەڕِوی بەشیَ لەو بیروڕا جیاوازانە کە مێژووی ھەرییەکەیان بۆ سەردەم و قۆناغ و سەدەیەک دەگەڕێتەوە، بگەینە جۆریَ لە کۆک و تەبای ...

                                               

جۆن ئەبرەھام

جۆن ئەبرەھام لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ی ١٩٧٢. جۆن ئەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمی بۆلیوودە. پێشتر نمایشکاری جلووبەرگ بووە. خێزانی جۆن ئەبرەھام لەبەنڕەتدا زەردەشتی-ئێرانیینە. لەساڵی ٢٠٠٣ لەیەکەمین فیلمیدا بەناوی لەگەڵ خانمەئەکتەری دیاری بۆلیوود بیپاشا باسو دەردەکەوێت بەھۆی ئەو فیلەمەیەوە، جۆن پاڵێورا بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی فیلم فەیر بۆیەکەمین دەرکەوتن بەڵام نەیبردەوە. ھەر لەھەمان ساڵدا واتە ساڵی ٢٠٠٣ لەفیلمێکی دیکەیدا بەناوی لەبەرامبەر تارا شارما دەردەکەوێت بۆساڵی ٢٠٠٤ لەفیلمێک بەناوی دووم بەشداریدەکات و ئەو فیلمە دەبێتە یەکەمین کاری سەرکەوتووی جۆن ئەبرەھام کەداھاتی فیلمەکە گەیشتە ١٢ میلیۆ ...

                                               

بەدەل بۆسەلی

بەدەل بۆسەلی نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کوردە. پسپۆڕی رۆبۆتەکانی دیجیتاڵ، میدیای دیجیتال و دیپلۆماسی دیجیتاڵە. کتێبێکی بە ناوی "چێبوونی گەردوون و پەیدابونی ژیان" نووسیوە. له زانکۆی کۆنلەی ماستەری دیجیتاڵ میدیای بەدەستهێناوه. قوتابیی دکتۆرای دیجیتاڵ میدیایه له زانکۆی ئازتێکا. ھەروەھا لە بواری دۆبلاژی کوردی، وەرگێری، وێبماستەر و رۆبۆتەکانی دیجیتاڵ دا پسپۆرە. لە ئەستەمبوڵ گەورە بووە. لە زانکۆی ئەستەمبوڵ بەشی رادیۆلۆژی و پزیشکی نوکلەری خوێندووە. لە زانکۆی یۆرکی ئەمریکی بەشی زانستی رەفتارەکانی مرۆڤ ی خوێندووە و تێزەکە لە سەر دیپلۆماسی دیجیتاڵ نووسیوە.

                                               

فەرەیدوون حەکیمزادە

فەرەیدوون حەکیمزاده خوێندنی سەرەتایی له قوتابخانەی "کوڕوش" ١٩٧٣ تا ١٩٧٨ له شاری سەردەشت تەواو کرد، و ماوەی ٣ ساڵی دوایی له قوتابخانەی راهنمایی "١٤ی سەرماوەز" بوو. ٤ ساڵی تر ١٩٧٩ تا ١٩٨٢ له دەبیرستانی "ئازادی" له رشتەی "عولومی تەجروبی" خوێند و به هۆی تۆپبارانی شاری سەردەشت دیپلۆمی له شاری مەهاباد وەرگرت. ساڵی ١٩٩٠ بۆ بەشی مامۆستایەتی وەرگیرا و هەر ئەو ساڵەش بۆ درێژەدان به خوێندن چوو ورمێ و فەوقی دیپلۆمی تەربیەتی وەرگرت و پاشان ساڵی ١٩٩٩ توانی درێژه به خوێندن بده له زانستگای عەلامه تەباتەبایی شاری ورمێ و لیسانسی "عولومی تەربیەتی" وەرگرت. پاشان ماوەی ٢٥ ساڵ له قوتابخانەکانی شارەکانی سەردەشت، ...

ئایینی زەردەشتی
                                     

ⓘ ئایینی زەردەشتی

ئایینی زەردەشتی یان بەھدین یانژی مازدایاسنا لەسەر بنەمای بیروبۆچوونەکان و بڕواکانی زەردەشت پێکھاتووە. ئەم ئایینە جیھان وەکو دووبەرەکییەکی بەردەوام دەبینێت لەنێوان ھێزی پاک و ھێزی خراپەدا. خوداوەندی "ئاھورامەزدا" خودای چاکە و حیکمەتە، دانەر و پێکھێنەری ئەم جیھانەیە، "ئەھریمەن" یان "ئەنگرامەینو" ڕۆحە خراپەکانن، مرۆڤیش بوونەوەرێکی ئازادە و تاکە ئەرکی سەرشانی بریتییە لە یارمەتیدان و سەرخستنی خودای ئاھورامەزدا، ئەم ئایینە بە شێوەیەکی گشتی لە ناو فارسەکان بڵاو بووەوە و لە سەدەی شەشەمی پێش زایین بوو بە ئایینێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا و تا سەرھەڵدانی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا ئایینێکی گرنگ بوو و بڕواداری زۆری بوو.

                                     

1. ئەھورامەزدا و ئەھریمەن

ئەھورامەزدا خوای ئایینی زەردەشتییە. ئەھورا بەمانای سەرۆک و مەزدا بەمانای حیکمەتە. لەدیدی زەردەشتییەکان ئەھورامەزدا خوایە و ئەوەی ھەردەم دژی دەوەستێت، ئەھریمەنە. واتە شەیتان کە ئیشی خراپە و شەڕە، ئەھورامەزدا خوای ڕووناکییە و دوژمنی تاریکییە. ھێنەری شەنس و خۆشی و شادییە و ھەموو سیفەتە باشەکانە، بە پێچەوانەی ئەھریمەن کە شەیتانە مایەی تاریکی ودەرد و ناخۆشییە. ئایینی زەردەشتی ئایینێکە داوای کاری چاکە و ڕەوشتی باش و یارمەتی نێوان بونەوەری مرۆڤ دەکات. ئاگر و ڕۆژ ھێمای ئەھورامەزدان، بۆیە لای ئەوان ئاگر زۆر پیرۆزە و ھەمیشە زەردەشتییەکان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئاگر لە پەرستگاکان نەکوژێتەوە. ھەر ئەمەشە کە وای لە ئایینەکانی تر کردوە کە وابزانن زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن.

                                     

2. ئاوێستا

ئەڤێستا کتێبی زەردەشتە کەوا بە کتێبێکی پیرۆز دادەنرێت لەلایەن شوێنکەوتوانی ئایینی زەردەشتی. وشەی ئاڤێستاش بە مانای بنچینە و بینای پتەوە. ئەم کتێبە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە کە زمانێکی ئێرانیی مردووە بۆیە ڕەنگە لەیەکچوونی لەگەڵ بڕێک زمانە ئێرانییەکاندا ھەبێت وەک فارسی یا کوردی. ئەم زمانە لە گرووپی زمانە ڕۆژھەڵاتییە ئێرانییەکاندا دادەنێن. ئاوێستا ڕۆژگاری ھەخامەنشینەکانەوە ھەزار بەش بووە لە ڕۆژگاری ساسانیەکاندا ٣٤٨ بەشی مابۆوە بریتی بوو ٣٤٥٧٠٠ ووشە فردەوسی لە شانامەکەیدا ئاوێستابە ١٢٠٠ بەش دادەنێت بەڵام ئەو ئاوێستای ئێستا ھەیە ٨٣٠٠٠ ووشەیە و شەش بەشەو ھەر بەشەو چەندین بەشی لێ دەبێتەوە

تێبینی.

پەیکەری زەردەشت لەبەرامبەر دادگای ئیستئنافی نیویورک لە گۆڕەپانی "مدیسون" دانراوە لەسالی ١٩٥٠ دروست کراوە.

                                     

3. بڕوادارانی ئێستای ئەم ئایینە

دوای ئایینی ئیسلام، ئایینی زەردەشتی بەشێوەیەکی گەورە تەڵاشەی کرد و لەناوچوو. ئێستا لە ھەموو جیھان بەتۆمار ٢٥٠، ٠٠٠ کەس دوای ئەم ئایینە کەوتوون، جگە لەوانەی سەرژمێری نەکراون و بە ڕەگەزنامە لەسەر ئایینێکی ترن. بەم شێوە:

  • بڕێک لە کوردانی باشووری کوردستان بە تایبەت شاری سلێمانی چوونەتە سەر ئایینی زەردەشت و پەیڕەوی ئەو ئاینە دەکەن و ناوەندی ئاینییان ھەیە.
  • بڕێکی زۆریشیان لە ئێرانن کە بە زۆری، لە شارەکانی یەزد و کرمان و ھەروەھا لە تارانن، ھەروەھا نوێنەریشیان لە پەرلەمانی ئێرانی ھەیە
  • ٦٩، ٦٠١ کەس لە ھیندستان بە گوێرەی ژماردنی ساڵی ٢٠٠١
  • ٥٠٠٠ کەس لە پاکستان، کە لە شاری کەراچی دادەنیشن
  • ١٨ تا ٢٥ ھەزار کەس لە کیشوەری ئامریکای باکوور
  • برێکی زۆر کەمیشیان لە ئاسیای ناوەڕاست دەژین. وەک بەڵخ و تاجیکستان کە شوێنی ئایینی زەردەشتی بوو.
                                     

4. قیبلە ڕوگە لەئاینی زەردەشتیدا

قیبلەی زەردەشتیەکان تیشک و ڕووناکیە. ئەوان لەڕۆژدا دەتوانن بەرەو ڕۆژ و شەوانە لەبەرانبەر تیشکی مانگ، ئاگر، مۆم، چرا نوێژ بکەن. زەردەشتیەکان تەنھا لە ئاتەشکەدا ڕوو دەکەنە ئاگر و نوێژ دەکەن و تەنانەت ئەو کەسانەی لە دراوسێ ئاتەشکەدەکانن ڕوو لە ئاتەشکەدە نوێژ ناکەن. ئاگر لە مەزدەیەسنا ھێمای "ئەشا" یە. ئەو ئاگرەی لە ئاتەشکەدەدایە وەک ئاڵای مەزدەیەسنا و ھێمای شووناسی دینی – کولتوری زەردەشتیەکانە. شایانی باسە کە نوێژ لە ئایینی زەردەشتیدا لە شەو و ڕۆژدا پێنج ٥ جار دەکرێت مێژینەیەکی چەند ھەزار ساڵی ھەیە و لە ھیچ ئایینیکیترەوە وەرنەگیراوە.

                                     

5. جەژنەکان

ئایینی زەردەشتی زۆر جەژنی تێدایە. ناودارترینیان نەورۆزە، نەورۆز جەژنی سەری ساڵە و دەکەوێتە یەکەمین ڕۆژی بەھار. وە بە ڕۆژی لە دایک بوونی پەیامبەر زەردەشت دێت

                                     

6. ژیانی ھاوسەری

زەردەشتییەکان باوەڕیان وایە کە زەردەشت ھێنانی بێوەژنی لا پەسندترە لەوەی کە مێردی نەکردبێت، ھاوسەرگیری لەگەڵ قەوم و تەنانت برا و خوشک و باوک و دایکدا لە ئایینی زەرتەشتیدا ھەبووە کە بە خوێدۆدە ناسراوە.

                                     

7. مردن لەلای زەردەشتیەکان

زەردەشتییەکان باوەریان وایە کە ڕۆح دوای دەرچونی لە لەش، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناویدا دەمێنێتەوە؛ دواتر بۆ جیھانی تر دەڕوات. ھەروەھا باوەڕیان بە حسابکردن ئەوەیە کە زەردەشتیی چاک تاھەتایە لە بەھەشت دەمێنێتەوە، مرۆڤی خراپیش تاھەتایە لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.

زەردەشتیەکان بارودۆخی تایبەتیان ھەیە بۆ ناشتنی مردوەکانیان؛ چونکە ئەوان نایانەوێ جەستەی مردووەکان تێکەڵ بە یەکەکانی ژیان بێت وەکوو خۆڵ و ئاو و… ھتد. چونکە باوەڕیان وایە کە پیسیان دەکات بۆیە مردووەکانیان نانێژن، بەڵکوو بۆ باڵندە گۆشتخۆرەکان جێیان دەھێڵن لەسەر بورجی تایبەتی کە پییان دەڵێن "بورجەکانی بێ دەنگی". جەستەکان لەلایەن کەسانی تایبەتی لەسەر ئەم بورجانە دادەنرێن، دوای خواردنی جەستەکانیش لەلایەن باڵندەکان، ئێسقانەکان لە جێگایەکی تر دادەنرێن لە بورجەکان بەبێ ناشتن.

ھەرچی ئەو زەردەشتیانەی کە لە کۆمەڵگای موسڵمانی دادەنیشن، کەوا ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن، ھەڵدەستن بە دانانی مردوو لەناو سندوقی پتەوو، دواتر دەینێژن. بەمەش تیکەڵ بە سروشت نابێت.

                                     

8. ڕەوانترین لێکۆڵینەوە لەسەر مێژوی ژیانی زەردەشت

سەردەمی لەدایکبوونی زەردەشت دەگەریتەوە بۆ٦٦٠ ساڵ پ. ز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان پارێزگای کوردستان شاری وورمێی ئێستا لە ناوچەی شارۆچکەی سەردەشەت لە خێڵی سپیتەمان ھاتۆتە دنیاوەو ھەورامان بەتایبەت ونشینگەی پەیدابونی و ژیانی زەردەشتە. دەتوانین بەچەند بەلگەیەک بیسەلمێنین لەم ناوچەیەدا و بەتایبەتی لە ناوچەی شاۆچکەی سەردەشت لەدایکبوە و دواتر کۆچی کردوە بۆ ناوجەکانی دیکەی مەدیا:شوێنەوارەکان باشترین وتەی ئێمەن بۆ لێکۆڵینو واژەی رۆژھەلات ناسەکان جگەلەوەش چەندەھا گوندو ناوجە بەناوی ئاڤیستای ناونراوە سەرەرای ئەوزمانەی کە پێی ئاخاوتونو ئاویستای پینوسراوەتەوە کە ئاڤیستاییەو لەونوجەیەدا بەکارھینراوەو ئێستاش لەناو ھەوارامیدا ھەرماوە پێدەچی ھەمان ئەو زارەشبی مابێتەوە و نەفەوتانێ. زەردەشت سپیت مان بووە، بەواتای ڕەگەزی سپی یان سپی پێست. یان {تەمێکی سپی} واتە لە تەمەوە ھاتووە. لە کتێبی ئاوێستادا کە کتێبی پیرۆزی ئایینی زەڕدەشتیانە، بەم جۆرە ناوی زەردەشت نووسراوە زەرەتاو شەتەرە ئاتی. بەواتای خاوەن وشتری زێڕین دێت، بەشێوە زاری ھەورامی بەواتای ئەی کەسێ کەوەک تیشکی خۆر ئەدرەوشێیتەوە و ئەباری زەڕ بەمانای تیشکی زێڕینی خۆر، تاو بەواتای تین، شتەر بارین ئاتی ھاتووی یان لە دەشتی زەردەوە ھاتووە، ئەم پێغەمبەرە کەناوی ڕاستی ئەو لەھیچ نوسراووێکدانەنووسراوە، بەو ناسناوەی کە پێیان بەخشیوە بەرەبەرە بەشێوەی زمانی گشتی بەناوی زەردەشت ناسراوە و لەمێژودا جێگیر بووە وئەم ناوە بڕاوە بەسەریدا. زەڕدەشت تا تەمەنی چل ساڵی لەناو ھەورامییەکاندا بەمەڕ لەوەڕاندن ژیانی بردۆتە سەر. ژنی ھێناوەو بووە بەخاوەنی خێزان، یەکەم کچی فەڕینی بوو، دووەمی پریتی بوو، کچی سیێەمی پووروچیستا بوو، بەواتای پڕ لە زانیاری، کچی سێییەمی بووە بە ھاوسەری جاماسب وەزیری کەیگوش تاسب, ئەم شایە پێش بوونی زەردەشت بەپەیامبەر پێشبینیکردووە کە زەردەشت دەبێتەپەیامبەر، زەردەشت لە تەمەنی چل ساڵیدا گۆشەگیردەبوو، حاڵەتێکیتایبەتی بەسەردا دەھات، خۆی لەگەڵ خۆیدادەدوا، تا لەلایەن خوای گەورەوە بەم شێوەیە سروشتی بۆ ھاتووە، ئەی زەردەشت تـۆم بە پەیامبەر ھەڵبژارد و گەلەکەت ھانبدە بۆ پەرستنی خوای نادیار ئاھورامزدا و باخۆیان دووربخەنەوە لە خواوەندە درۆکان وھەڵخەڵەتێنەرەکان، تەنھا ئاھورامزدا بپەرستن وتەنھا ئەو شایانی سوپاسگوزاریە. ساڵی کوردی بۆ یادی لە دایک بوونی دانراوە لە چل ساڵیدا بۆتە پەیامبەر واتە ٦٦٠ ساڵ پێش زایین ئایینی زەردەشت پەیدا بووە یەکەمین کەس کە پەیامبەری زەردەشتی پەسەندکردو باوەڕی پێھێنا یەکێ بوولە ئامۆزاکانی بەناوی مزی ماو. بەبلاَوبونەوەی ئاینی مزدائی، خووی یەکان کە دانیشتووی ناوچەی خووی بوون، چوون بەگژ زەردەشت و پەیڕەوانیدا. زەردەشت ناچار بووە کۆچ بکات بۆ ناوچەی سنە و لە شوێنێکدا جێگیر بوو بە ناوی کێوی ئاوشی درینەر, کەپاش ھەزاران ساڵ ناوەکە گۆرا بە ئاویدەر ،لەوسەردەمەدا ئەو کەسانە کەمتر لە شارەکاندا نیشتەجی ئەبوون، لەبەر ئەوەی ڕان و ئاژەڵەکانیان پێویستییان بەلەوەڕ گەو ئاوی زۆروسازگار بوو، کێوی ئاویدەری سنەش ئەو مەرجانەی تێدا بوو. زەردەشت لەسەر ئەو کێوە بۆ دووەم جار سروشی پەیامبەری بۆ ھاتووەو دڵنیا بووە کە ئاھورا مزدا ئەوی بە پەیامبەر ھەڵبژاردووە. دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی بانگەواز کرد بۆخوا پەرستی، بەرە سەر پێچیکەرانی زۆربوون، تاوای لێھات نەیتوانی لەوی ژیان بەرێتەسەر، ناچار بوو کۆچ بکات بۆ ڕۆژ ھەلاَتی ئەو ناوچەیەو لەسەر کێوی ھۆگیر جێگیر بوو کەدواتر بەکێوی ھیجر یان ھەجیر ناو برا بۆ سێیەم جار لەوی سروشی بۆ نوێبوَتەوە، لەوی بانگەوازەکەی نوێکردەوەو سروودە ئایینییەکانی، کە بە گات ەکانناسراون، ھۆنینەوە. ئەم گاتانە بەشێکن لەئاوێستاو بریتین لەسوپاسگوزاری ئاھورا مزدا. ئەو ناوچەیە بەناوی دینئاوەر ناسراوە، تائەمڕۆش بە دینەوەر ناسراوە دانیشتووانی کێوی ھەجیر ئایینی ڕاستیان پەسەند کردوەو پەیڕەوانی زەردەشتی پەرەیان سەندو پاشای ئەو ناوچەیە، کە لە سەرکێوەکە کۆشکی دەسەلاَتی دروستکردبوو، لەوی ئەژیاو بە گنگ شا ناوداربوو، کە لەناوچەی سەحنە یا سەھنەی ئیمڕۆیە ئەو کاتە بە سائین دژ بەمانای قەلاَی سائین ناودار بووە، ئەو پاشایە ئایینی زەردەشتی پەسەندکردو باوەڕی پێھێنا. شا کەیگوشتاسب ناوچەیەکی فراوانی ژێر دەسەلاَتداریی خۆی بەخشییە پەیڕەوانی زەردەشت بۆ ئەوەی خواپەرستان و پارسیان لەو ناوچەیەدا بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکبن. زەردەشت دەستیکرد بە درووستکردنی ئاتەشگەکەی خۆی لەناوچەی باکتیرا کە پارسەکان لەو ناوچەیەدا ئەژیان، پاش ھەزاران ساڵ گۆڕا بە ناوی پارسینە لەناوچەی دینەوەری کرماشان، باکتیرا گۆڕرا بە باختەر و پاشان بۆچوونەکان وابوون کە زەڕدەشت لە ھەرێمی بەڵخ و بوخارا ژیاوە، بەلاَم ئەو دێیە ئێستەش بەناوی باکتەر ناو ئەبری و دوو دێی تر لە نزیکیەوە پێیان دەوتری باکتەرەکان. زەردەشت لەکەناری گۆمی ئورمیە بوو بە پەیامبەر، بەھۆی دژایەتیکردنی دانیشتووانی، لە ناوچەی خووی ـەوە پەنایبردە کێوی ئاویدەر، لەوێوە بۆ کێوی ھەجیو، لەناوچەی سائین دژ سەحنەی ئێستا، دواتر بە ناوی دینەوەر ناوبانگی سەند، پاشان کەیگوشتاب چۆتەسەر ئایینەکەی زەڕدەشت و ئاتەشگەیەکی دروستکرد. پەیڕەوانی زەڕدەشت لە ناوچەیەک بە ناوی پارسییە نیشتەجێبوون. بەرەبەرە بەرەنگاریی ئایینەکانی ئەو سەردەمە بوونەوە، لە دێو پەرستان وئەستێرە پەرستان و درۆزنان لە ئەنجامی ئەو بەربەرەکانێیە، لە شەڕێکی خوێناویی سەختدا گوشتاسب و کوڕەکانی و زەردەشت و یارانی کوژران وئاتەشگەکەش وێرانکرا، پارسەکان بەپەراگەندەیی ھەڵھاتن و لە شوێنانی تر نیشتەجێبوون و ژیانیان بردە سەر، ئاوێستا و سروودە ئایینییەکان و ئامۆژگارییەکانی زەڕدەشت بە ھۆی ھاوبیرانییەوە گوێزرانەوە بۆ دارستانەکانی مازیندەران و دورتر وەکو بەڵخ و بوخارا خۆیان پەنادا و پەرەیان بە ئایینی زەردەشتی دا. دوای ماوەیەک لە دارستانەکانی مازیندەران حکوومەتێکیان بە ناوی پارت، پێکھاێنا. ھاوبیرانی زەردەشت بە کۆکردنەوەی کتێبی گاتا و ئاوێستا وە خەریکبوون. ئەم ئاوێستایە کە ئێستە لەبەر دەستایە، بەشێکە لەو ئاوێستا کۆنە کەپاش ھێرشی ئەسکەندەر و تالاَنکردنی کتێبخانەی گەورەی ئەو سەردەمە، سەردەمی ھەخامەنشییەکان، کە لە دژبنشت، یا قەلاَی نوختە، نووسرا و کتێبخانەکە لەو قەلاَیەدا بوو وە ھێرشی ئیسلامیش ھەمان شت بۆتە لەناوبردنی. ئاوێستا بەھۆی پیاوە ئایینییەکانەوە کە لەبەریانکردبوو، دەماودەم گێڕراوەتەوەولەسەردەمی ئەشکانییەکاندا نووسراوەتەوە، ئەو ئاوێستایەی ئێستا ھەیە، پاشماوەی ئەو نووسینەی سەردەمی ئەشکانییەکانەو و بەو جۆرە نووسینە نووسراوەتەوە. لە کتێبی گەورەی زەردەشتدا گاتا کان کەلە ھەڵبەستەکانی زەڕدەشت خۆیەتی و نووسینەکانی تر بەناوی یەشتە کان، یان ئاوێستای دواتر دائەنێن، کە چەند بەشێکی جۆراو جۆرە، وەک جوگرافیای ئاوێستایی بەناوی زامیاد یەشت و چیرۆکی جۆراوجۆری کۆن و بەجێماوی ئەو زەمانە دێرینە، بەناوی فەروەردین یەشت، کە بریتییە لەشیوەنی ڕۆستەمی قارەمانیکورد، لەسەر تەرمی زۆرابیکوڕی، کە بە نەزانی بە دەستی باوکی لە خۆباییبووی کوژراوە. کەزۆربەمان داستانی ڕۆستەمی زاڵ مان گوێ لێ بووە یان خوێندومانەوە یان بیستومانە ھەروەھا چەند پارچە سروودێکی سەردەمە کۆنەکان کەبەو شێوە نووسینە نوسراوون پارێزرابوون، ئاشکرایە پاش حکوومەتی ئەشکانییەکان، پاشاکانیساسانی، کەباوەڕیان بە ئایینی زەردەشتی ھێنابوو، ھەندی گۆڕینیان لە دەقەکانی ئاوێستادا، بۆ بەرژەوەندی خۆیان کردووە. پاش ھێرشی عەرەبەکان ئاوێستا کەوتە بەر پلارو زۆر بەشی لەناو برا. پەیڕەوانی ئایینی زەردەشتی، ناچار لە ئێران ھەڵھاتن وپەنایانبردە ولاَتی ھند، کە دوور بوو لە ھێرشی عەرەبەکان. ئاوێستایەک لە چنگ کوشتارو تالاَنی عەرەبەکانڕزگار بوو بوو، گەیاندیانەھند، دوای ھەزارو چەند ساڵێک بەشێک لە مەبەستەکانی ئاوێستا لەگەڵ مەبەستەکانی زۆربەی ئایینەکانی ھندستان ئاوێتە بوو. بەرە زمانی یەکەمی ئاوێستا گۆڕا بە زمانی کوچرانی وشێوە زمانەکانی تری ھندستان.

زەردەشت
                                               

زەردەشت

زەردەشت پێغەمبەرێکی ئێرانیە و دامەزرێنەری ئایینی زەردەشت بوو. سەردەمی ژیانی ڕوون نییە بەڵام لەوانەیە لە سەدەی ١٨ھەم تا سەدەی ١٠ھەمی پێش زایین بووبێت.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →