Back

ⓘ ڕێکخراوەی پایسکلسواریی ئاشتی ڕێکخراوێکی ناحکوومییە لە چوارچێوەی گەشە و پەرەپێدانی چاندی پایسکل سواری چالاکیی دەکات. ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕێککەوتی ١٣ی تشرینی دووەمی ..



                                     

ⓘ ڕێکخراوەی پایسکلسواریی ئاشتی

ڕێکخراوەی پایسکلسواریی ئاشتی ڕێکخراوێکی ناحکوومییە لە چوارچێوەی گەشە و پەرەپێدانی چاندی پایسکل سواری چالاکیی دەکات. ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕێککەوتی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری مەریوان دامەزێنراوە.

                                     

1. چالاکییەکان

ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی چالاکییەکانی خۆی لە پێناو پاراستنی ژینگە، تەندروستی کۆمەڵگا و پەڕو و پاگەندەکردن بۆ کەڕتی گەشتیاری لە ڕێگای پەرە و گەشەپێدانی چاندی بەکارھێنانی پایسکل لە نێو کۆمەڵگا بە ڕێکخستنی:

  • ڕێکخستنی گەشت کردن بە پاسکیل یا خود سایکڵتوریسم بۆ گشت جیھان
  • فستیڤاڵی پاسکیل سواری نەتەوەکان
  • کەمپەینی پاسکیل سواری بۆ پاراستنی ژینگە
  • کەرنەڤاڵی پاسکیل سواری
                                     

2. شێوازی چالاکیی

ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی شێوازی کارکردنی بە دوو شێوەی جیاواز دابەشکردووە کە بریتین:

  • بەشی چاندی: ھەموو چالاکییە چاندییەکان کە دەبێت بە ھۆی پەرەپێدانی "کولتووری بەکارھێنانی پاسکیل سواری" بریتین لە بەڕێوەبردنی "سیمینار، خولی فێرکاری، وۆڕک شۆپ، چاپەمەنی و بڵاوکردنەوە، دانیشتن لە گەڵ ڕێکخراوە و فەرمانگەکان، ڕێکخستنی فێستیڤاڵ و میوانداری کردن لە پاسکیل سوارە بیانیەکان کە بە سایکڵتوریسمەوە لە جیھاندا ناسراوان لە خشتەی بەڕێوە بردنی ‹بەشی چاندی› ڕێکخراوە."
  • بەشی میحوەری: ھەموو چالاکییەک کە لەڕێگای پاسکیل سوارییە و بەڕێوە بچێت، ناسراوە بە کاروباری "میحوەری" لە ئەستۆی "گرووپی ھاوڕکابان-ی میحوەری - ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتییە" کە لە بڕگەی خوارە ئاماژەی پێکراوە.
                                     

3. شێوازی بەڕێوە بردن

بەڕێوەبردن لەڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی لە شەش سکرتارییەت پێکھاتووە کە بریتین لە:

  • سکرتارییەتی کولتووری و ھونەری
  • سکرتێری گرووپی ھاوڕکابان - بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی پاسکیل سواری
  • سکرتارییەتی فێرکاری، پەروە و گەشە پێدان
  • سکرتارییەتی پەیوەندییەکان جێگری سەرۆک
  • سکرتارییەتی پلان و چاودێری گشتی سەرۆکی گشتی ڕێکخراو
  • سکرتارییەتی ماڵی و بوودجە
                                     

4. گرووپی ھاوڕکابانی میحوەری

گرووپی ھاوڕکابانی ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی تەنھا لقە کە سکرتاییەتی لە بەڕگەی بەڕێوە بردن ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی ھەیە. کار و چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە دەبێت بە ھۆی پەرە و گەشەسەندنی ھەموو بابەتە ئاماژە پێکراوەکان.

                                     

5. سەرچاوەکان

  • سێیەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی ڕێکخراوی پاسکیل سواری ashti
  • ماڵپەڕی ڕێکخراوی پاسکیلسواری ئاشتی
  • گەشت کردن بۆ ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەشەپێدانی پیشەی گەشتیاری
Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →