Back

ⓘ چاندی کوردی یان کەلتووری کوردی کلتورێکە تایبەتە بە کوردەکان. چاندی کوردی کەلەپورێکی دێرینە. کوردەکان کۆمەڵە خەڵکێکن لە ڕۆژاوای ئاسیا دەژین، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ..



                                               

پێڕستی پێڕستەکان

پێڕستی ڕادیۆکانی کوردستان پێرستی کەناڵە کوردییەکان

چاندی کوردی
                                     

ⓘ چاندی کوردی

چاندی کوردی یان کەلتووری کوردی کلتورێکە تایبەتە بە کوردەکان. چاندی کوردی کەلەپورێکی دێرینە. کوردەکان کۆمەڵە خەڵکێکن لە ڕۆژاوای ئاسیا دەژین، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەناو چیای زاگرۆس و چیای توروس، ئێستا بەشێکی باکوری ڕۆژھەڵاتی عێراق و باکوری رۆژئاوای ئێران و باکوور ڕۆژھەڵاتی سوریا و باشوری رۆژھەڵاتی تورکیا. جگە لەئەم ڕووبەرانە کوردەکان ئێستا لە چەندین ژمارە پێکدێن لە ئەرمەنستانی باشوور-ڕۆژاوا و ھەندێک ڕووبەری ئازەربایجان و لوبنان. کوردەکان یەکێکن لە گەورەترین گرووپی نەژادی کە دەوڵەتێکی سەربەخۆیان نییە.

                                     

1. ھەمەڕەنگ

زۆر مشتومڕ ھەیە دەربارەی خەڵکی کوردی لە بنچینەکانیانەوە مێژوویان و تەنانەت ئایندەی سیاسییان ئەم مشتومڕە مێژووییە بەھێزە بەم دوواییە بەتایبەتی لەدوای گۆڕان لە ڕاستی کوردەکان لە عێراق دووەم جەنگی کەنداو و پەیدابوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ناوچەی نۆ-فڵای کە بووە ھۆی سەرھەڵدانی ھەرێمی کوردستان لە عێراقی باکوور.

                                     

2. زمان

کوردی Kurdî بەشێکە لە بەشی باکوور-ڕۆژئاوای لقی ئیرانیە کە خێزانی زمانی ھیندی - ئەوروپیە. زمانی بنەڕەتی: سۆرانی و کرمانجی لە شێوەی جۆراوجۆر: سۆرانی، ئەرمەنی، کوردی باشووری، شاھانە، زاکاکیان، باجەلیان، و زمانی دیکە: عەرەبی، تورکی، فارسی، زیاترتر لە ٣٠ میلیۆن ئاخێوەری زمانی کوردی ھەیە لە ھەرێمی کوردستان. نووسینی ئەلفوبێی عەرەبی لە عێراق و سوریا و ئێران دەنووسن و نوسراوی لاتین لە تورکیا. چونکە بەشێکن لە ھەمان خێزانی زمان، دوو شێوەزاری سەرەکی ھەیە کوردی سۆرانی و کوردی کرمانجی و کوردی باشووری.

                                     

3. مۆسیقا

مۆسیقای کوردی بەشێکی گرنگە لە کەلتووری کوردیە و بەنەریت دادەنرێت زۆر مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردی ھەن لە سەدەی بیستەم وەک حەسەن زیرەک و ئەحمەد کایا گۆرانیان گوتووە بە تورکی و فارسی ھەروەھا بە کوردی، مۆسیقای کوردی ڕۆژئاوایی ئەنادۆڵی ھەیە، تورکی یۆنانی یان دەنگی بەڵقانی کەچی مۆسیقای کوردیی باشور کاری پێدەکرێت بە شێوازی مۆسیقیی عەرەب مۆسیقای کوردیی ڕۆژھەڵات لەلایەن شێوازی فارسی و باکوری ڕۆژھەڵات و ئەرمەنی و شێوازی قەفقاسی.

                                     

4. ئایین

کوردەکان ئایینی جیاوازیان ھەیە پشت دەبەستن لەسەر ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژین، یان ئەو کلتوورەی ھەیانە و پەیوەندی نەژادی بۆ ئەو ئاینەیە، باوترین ئایین لەنێو کوردەکان ئیسلامی سونەیە ڕێژەیان لە کوردستانی عێراق %٩٨ە و کوردەکانی تورکیا %٣٠ عەلەوین، دانیشتووانی دەرەوەی کوردستان بەنزیکەیی ١٥-٢٢ میلیۆن کوردن و %٦٨ی شوێن ئیسلامی سوننی دەکەون.ئایین بووە بەشێکی سەرەکی، یەکەم ئایینی کوردەکان ئایینی زەردەشتی بووە، ئاینێکی ئێرانی دێرینە. سەردەشت لە ڕووبەری کۆنی عێراق و ئەنادۆڵ، یەزێدی زیاتر قبوڵ کرا وەکوو ئایینی سەرەکی کوردەکان لەناوچەی شەنگال لەسەدەی ١٢-١٣یەم و زیاتر، ئێزیدی فراوان بوو بۆ باشووری ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ. ئایینی کوردەکان بەبەردەوامی دەگۆڕان بەدرێژایی مێژوو.

                                               

فێستیڤاڵی گەلاوێژ

فێستیڤاڵی گەلاوێژ فێستیڤاڵێکی چاندییە کە ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەم لەلایەن بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت. ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٩٩٦ ھەتا ئێستاکە بێ پچران بەردەوام بووە و ٢٢ خولی بە ڕێوەچووە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →