Back

ⓘ ئەیووب عەلی قۆناغی خوێندن سەرەتایی لە شارۆچکەی سەنگاو تەواوکردووە، دواتر چۆتە سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣ دەچێتە زانکۆ، ئەیووب بڕوا ..



                                               

سەید عەلی ساڵحی

سەید عەلی ساڵحی لەدایکبووی ١٩٥٥ شاعیرێکی ناوداری بە ڕەچەڵەک لوڕی سەردەمە و بە یەکێک لە کەڵەشاعیرە زیندووەکانی ئێران دەناسرێ. لە شاری ئیزەی پارێزگای خووزستان لە دایک بووە. ساڵحی بە چاوێکی نزیکەوە دەڕوانێتە ئەدەبیات و وێژەی کورد و دۆستایەتیی لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، فەرھاد پیرباڵ و بەختیار عەلی و شاعیرانی تری کوردیش ھەبووە. بۆ ڕووداوەکانی کورد بەخەم بووە و وەدەنگ ھاتووە؛ شێعری بۆ کۆبانی و عەفرین نووسیوە. تەڵچنێکی شێعرەکانی شێرکۆ بێکەسیشی لەگەڵ وەرگێڕی کورد حەمەڕەئووف مرادی بە ناوی سلیمانیە و سپیدەدم جھان کردۆتە فارسی. بانگ کراوەتە فستیواڵی گەلاوێژ و خەڵات کراوە. ١٨ی خاکەلێوەی ٢٠١٨ خەڵاتی زێڕینی فس ...

                                               

دونبەلی

دونبەلی یا دۆنبۆلی ، عەشیرەتێکی بە ڕەچەڵەک کوردن، کە دانیشتووی ناوچەکانی خاناتی خۆی لە پارێزگای ورمێ و خاناتی تەورێز بوون و بە زمانی تورکی ئازەری قسە دەکەن.

                                               

خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا

خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێونەتەوەیی خەڵاتێکی ساڵانەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو ژنانەی لەئاستی جیھان کە توانیویانە دەربکەون وەک سەرکردە، بوێر، خۆبەختکار بۆکەسانی دیکە و ئەوانەی کە داکۆکی و ھەوڵی ناساندنی مافەکانی ژنان دەدەن.

                                     

ⓘ ئەیووب عەلی

ئەیووب عەلی قۆناغی خوێندن سەرەتایی لە شارۆچکەی سەنگاو تەواوکردووە، دواتر چۆتە سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣ دەچێتە زانکۆ، ئەیووب بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک بەدەستھێناوە لە زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی ١٩٩٨. ئەیووب عەلی لە قۆناغی زانکۆدا چالاکییەکانی لەبواری میوزیک و گۆرانی دەستپێکرد بەبەشداریکردن لە چالاکی و گرووپەکانی ناو زانکۆ، دواتریش لە ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨ لە ڕادیۆ کوردییەکان گۆرانی تۆمارکرد.

لە ساڵی ١٩٩٩، کوردستانی جێھێشت و ڕوویکردە ئینگلتەرا و ئێستاش لەوێ دەژی. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣، گۆرانی "دڵم مەشکێنە" ی بڵاوکردەوە بەدەنگی خۆی کە ئاواز و تێکستی خۆی دایڕشتبوو. لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ دوو ئەلبوومی گۆرانی بەناوەکانی "خە‌مێکی بێ کۆتایی" و "ماڵاوایی" بڵاوکردەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩، لەگەڵ ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر ئەلبوومی سێیەمی بەناوی مۆم بڵاوکردەوە، یەکەمجار بوو ئەیووب کار لەگەڵ ئاوازدانەرێک بکات. دواتر لە ساڵی ٢٠١١، ئەلبوومێکی دیکەی بەبێ ناونیشان بڵاوکردەوە.

                                     

1. بەرھەمەکان

ئەلبووم

  • خەمێکی بێ کۆتایی ئەلبووم، ٢٠٠٤
  • ماڵاوایی ئەلبووم، ٢٠٠٦
  • بێ سنوور، ٢٠١٤
  • مۆم ئەلبووم، ٢٠٠٩
  • ئەلبوومێکی بێ ناونیشان، ٢٠١١

تاک گۆرانی

  • کوردم، ٢٠١٥
  • دڵم مەشکێنە، ٢٠٠٣
  • بەڵێ عاشقم، ٢٠١٩ دوێت لەگەڵ بڵند عەبدولڵا
  • نامەکانت، ٢٠٢٠
  • تریفەی پێکەنین، ٢٠١٥
Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →