Back

ⓘ پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نیوزەلەندا. پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی نیوزەلەندا بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی ک ..



پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نیوزەلەندا
                                     

ⓘ پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە نیوزەلەندا

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی نیوزەلەندا بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢. لەڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە نیوزەلەندا تۆمارکرا و هەتا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وڵاتەکە خاوەنی ٢،٠٠٥ تووشبووی پشتڕاستکراوە بوو لەگەڵ ٦١ باری گیانلەدەستدان.

                                     

1. پشکنینەکان

لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا چەند نیگەرانییەك هەبوو دەربارەی ئەوەی کە تەنها پشکنینی ڤایرۆسەکە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە لە وڵاتانی تووشبوو گەڕاونەتەوە و خاوەنی نیشانەکانی نەخۆشییەکەن یان بۆ ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵ تووشبوویەکی پشتڕاستکراودا. هەندێك هاوڵاتی هەبوون کە خاوەنی نیشانەکان بوون بەڵام نەدەکەوتنە ژێر یەکێك لەو دوو پۆلێنەوە بۆیە پشکنینیان بۆ ئەنجام نەدەدرا.

پێناسەی وڵاتەکە دەربارەی لەبارێتی پشکنین بۆ هاوڵاتیان بریتیی بوو لە "هەبوونی هەر هەوکردنێکی کۆئەندامی هەناسە لەگەڵ هەبوونی بەلایەنی کەمەوە یەکێك لەم نیشانانە: کۆکە، ئازاری گەروو، هەناسە توونگی، هەبوونی چڵم و تەڕی بەردەوام لە لووت دا، بێ خەوی لەگەڵ پلەی گەرمی بەرز یان بێ خەوی بەبێ پلەی گەرمی بەرز."

پێناسەی وڵاتەکە بۆ لەبارێتی هاوڵاتیان بۆ پشکنین لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازار بۆ ٣ی نیسان بریتیی بوو لە هەبوونی بەلایەنی کەمەوە یەکێك لەم خەسڵەتانە:

  • کارمەندانی تەندروستی کە خاوەنی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانن.
  • ئەو کەسانەی لەژێر چارەسەردان لە یەکەی چاودێری چڕ - ICU بەهۆی نەخۆشییە سەختەکانی کۆئەندامی هەناسەوە.
  • هەبوونی نیشانەکانی تا – پلەی گەرمی بەرز، کۆکە، توونگی هەناسە یان ئازاری گەروو بەرکەوتەی نزیك یان ئاسایی لەگەڵ کەسی تووشبووی پشتڕاستکراو یان گومانلێکراو.
  • هەبوونی نیشانەکانی تا - پلەی گەرمی بەرز، کۆکە، توونگی هەناسە یان ئازاری گەروو لەگەڵ پێشینەی گەشتکردن.

لە ١٨ی ئاب دا وێستگەی هەواڵیی نیوزهەب بڵاویکردەوە کە بەرپرسێکی فەرمی ڕێکارەکانی کەرەنتین ئاشکرایکردوە کە کارمەندانی تەندروستی و ناوەندەکانی کەرەنتین چەندین جار داوای شێوازێکی پشکنینی به‌رده‌وام و بێپچڕان"یان کردووە بەڵام داواکانیان پشتگوێ خراوە لە کاتێك دا لە سەرەتای پەتا جیهانییەکەدا سەرۆك وەزیران جەسیندا ئاردێرن لێدوانی دابوو کە کارمەندانی تەندروستی خۆیان کارئاسانی ناکەن بۆ کردەی پشکنینەکان وە پاشان لە کۆبوونەوەیەکەی کورتخایەن دا وەزیری تەندروستیش کریس هیپکینس پشتڕاستی کردبۆوە کە ئاگادارە لە ناتەواوی و ئەنجام نەدانی پشکنینەکان بۆ کارمەندی سنوورەکان و لێدوانی دا کە "نەدەبوو داواکاری کارمەندان بۆ ئەنجامدانی پشکنین ڕەت بکرێتەوە". جودیس کۆڵینس سەرۆکی حیزبی بەرهەڵستکار ئۆپۆزسیۆن - Opposition هەستا بە ڕەخنەگرتن لە شێوازی مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ قەیرانەکەدا.

                                     

2. لێکەوتە ئابوورییەکان

لە نیسانی ٢٠٢٠دا خەزێنەی نیوزەلەندا پێشبینی دەکرد کە وڵاتەکە ڕووبەرووی بێکاری ببێتەوە بە ڕێژەی لە %١٣.٥ ئەگەر وڵاتەکە بۆ ماوەی چوار هەفتە لە قەدەغەی هاتووچۆدا بمێنێتەوە و ڕێژەکە زیاتریش دەبێت بۆ %١٧.٥ و %١٥ ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆکە لەوە زیاتر درێژ بکرێتەوە. پێش قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینەی سەرتاسەری وڵاتەکە ڕێژەی بێکاری لە %٤.٢ بوو.

لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، ڕێژەی بەردەستبوونی هێزی کاری زیادە لە بازاری کاردا لە %١.٦ زیادی کردبوو بۆ %١٢ و کاتژمێرەکانی کارکردن بۆ ١٠ کاتژمێر کەمی کردبوو.

لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی - GDP بەڕێژەی لە %١.٦ کەمی کرد و لە مانگی ئەیلول دا دوابەدوای پاشەکشەی ئابووری بەڕێژەی لە%١٢.٢ بۆ چارەکی دووەمی ٢٠٢٠ کە لەلایەن ناوەندی ئاماری نیوزەلەنداەوە ڕاگەیەندرا وڵاتەکە بە فەرمی چووە ناو ماوەی پاشەکشەی ئابووری. هەروەها لە چارەکی دووەم دا پاشەکشەکە زۆرترین ڕێژەی تۆمارکرد کە ڕێژەی %٤٧.٤ پاشەکشەکردن لە کەرتەکانی خانووبەرە و خزمەتگوزارییەکانی خۆراك و خواردنەوەکان تۆمارکرا وە ڕێژەی %٣٨.٧ لە کەرتەکانی گواستنەوە و کۆگاکردن وە ڕێژەی %٢٥.٨ لە کەرتی بیناسازی دا.

لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا ناوەندی ئاماری نیوزەلەندا بڵاویکردەوە کە ڕێژەی بێکاری بۆ %٥.٣ زیادیکردووە بەهۆی پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ەوە و ژمارەی بێکاران لە ٣٧ هەزار کەسەوە گەیشتۆتە ١٥١ هەزار کەس.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →