Back

ⓘ تاوان و سزا ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی نووسراوە. سەرەتا لە ساڵی ١٨٨٦، بە ١٢ مانگ لە پەیکی ڕووسیا بڵاوکرایەوە کە گۆڤارێکی ئەدەبیی بوو. دوا ..



                                               

ھەڵدڕین

ھەڵدڕین ڕێگایەکی ئەشکەنجەدان و کوشتنە بە تێچەقاندنی دارێک یان ڕمێک یان پارچە ئاسنێک بە لەشی تاوەنبارەکەدا کە زۆر جار بە تەواوی یان بە نیوە بەناو سکی تاوەنبارەکەدا تێدەپەڕێت. سزاکە زۆرجار بەکاردەھات بۆ سزای تاوانی دژ بە دەوڵەت و لە زۆر کەلتووردا بە سزایەکی زۆر توندی کووشتن دادەنرێت و لە ئەفسانە و ھونەری نەتەوەکاندا وێناکراوە. ھەڵدڕین لە جەنگیشدا بەکارھاتووە بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشەکان و سزادانی خیانەتکاران و ھاودەستانی دووژمن و ئەوانەی یاسای سەربازی دەشکێنن. ئەو تاوانانەی ھەڵدڕین دەبوو بە سزا بۆیان پێکھاتبوون لە پیشاندانی کەمتەرخەمی بەرامبەر بەوەی گەشتیاران دەبێ ھەست بە سەلامەتی بکەن بە دزیکر ...

                                               

کارڵ بیندینگ

کارڵ لودویگ لۆرێنز بیندینگ مافناسی ئاڵمانیە کە زۆرتر بە ھۆی کتێبی بەدناوی "ڕێگەدان بە نابودی ژیانی بێ بایەخ" ناسراوە کە لەگەڵ ئالفرێد ھۆخە ھاونووسی کردووە. بیندینگ لەو کتێبەدا سەرەتا باس لە یاسایی بوونی خۆکوژی دەکا و خۆکوژی بە مافێکی مرۆڤ دادەنی، چونکوو خۆکوژی بەدواداچونی یاسایی هەڵناگرێ و کەس بەو تاوانە ڕووبەڕوو دادگا و سزا نابێتەوە. بەم پێیە بیندینگ لایەنگری یۆتانازی بوو، بەڵام هەر بەوەندە ناوەستێ و ھەوڵ دەدا کە زەمینەیەکی یاسایی بۆ کوشتنی کەسانێک دابین بکا کە بە باوەڕی ئەو ژینیان شیاوی ژیان درێژە پێدان نییە؛ وەکوو نەخۆشە ڕەوانیەکان و کەسانی پەک کەوتوو. بە باوەڕی بیندینگ دەکرێ بڕیاری مرد ...

                                               

حەکیم کاکەوەیس

حەکیم کاکەوەیس، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری کەرکووک لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٧ دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کردووە لە قوتابخانەی گوندی دارەمان. خوێندنی ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە. ساڵی ١٩٧٣ بەشی زانستی بیرکاری لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. دوای تەواوکردنی زانکۆ بووەتە پێشمەرگە تا کۆتاییی شۆڕشی ئەیلوول. ساڵی ١٩٧٥ لە بەغدا وەکوو فەرمانبەری پرۆگرامسازی لە وەزارەتی پلاندانان دامەزراوە، تا ١٩٨٠ لەسەر ئەم کارە بووە. ماوەیەک لە زاخۆ کراوەتە سەربازی یەدەگ، و دوای دەستپێکی شەڕی عێراق و ئێران، داوای لێ دەکرێت ببێتە بەعسی، ئەویش داواکە ڕەت دەکاتەوە و ساڵی ١٩٨٤ دەچێتە سوید. لە ساڵی ٢٠٠٠ ...

                                               

درۆ

درۆ دەستەواژەیەکی ھەڵەیە کە دەردەبڕدرێت بۆ کەسێک لەلایەن کەسێک ی ترەوە، لە کاتێکدا ئەو کەسەی بە کارەکە ھەڵدەستێت ئاگادارە لە ناڕاستی دەربڕینەکە. پێشەکی: درۆکردن وەک یەکێ لە رەوشتەکانی مرۆڤ هەر لە سەرەتای بونی مرۆڤایەتیەوە سەری هەڵداوە و زۆر جار کارەسات و رەنگدانەوەیەکی تەواو قورسی لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی بەرپا کردوە. ئەم رەوشتە دزێوە تایبەت نیە بە تاکە کەسێک یان کۆمەڵگایەک بەڵکو لە هەموو جیهاندا باوە سەرجەم هەموو مرۆڤێک کەم تا زۆر ماکی ئەم رەوشتەی تێدایە لە هەر چرکەیەکی ژیاندا لەوانەیە درۆیەک بکات. گرێکوێرەی درۆ هەتا سەدان ساڵی داهاتوو پێشبینی لەناوچونی لەلایەن هیچ زانایەکی سۆسیۆلۆژی و سایکۆ ...

                                               

لە ناوەوە

لە ناوەوە بریتییە لە زنجیرەیەکی پۆلیسی درامای تورکی وەرگیراو لە فیلمێکی بەناوبانگ "ڕۆشتووەکان"، کە ئەویش وەرگیراوە لە فیلمێکی چینی. زنجیرەکە لە پاڵەوانێتی چەتای ئولسۆی و ئاراس بوڵوت ئینیملی و چەتین تیکندۆرە. ڕووداوی چیرۆکەکە دەسوڕێتەوە لە ناو پۆلیسدا کاتێک یەکیک لە بەڕێوبەرەکانی ھۆبەی پۆلیس لە ئەستەنبوڵ پێشنیارێک دەخاتە بەردەم سارپ کە بچێتە ناو یەکیک لە گروپەکانی مافیا و ببێتە یەکێک لەوان تا تاوانەکانیان ئاشکرا بکات، ئەویش ڕازی دەبێت بۆ ئەوەی تۆڵە لە باوکە جەلال بکاتەوە، چونکە جەلال ژیانیانی وێران کردووە وە برا بچووکەکەی فڕاندووە بۆ گرێنتی کردنی بێدەنگی باوکیان کە لەلای وەک بکوژێکی بەکرێگی ...

                                               

جۆ بایدن

جۆسێف ڕۆبینێت بایدن جونیەر ناسراو بە جۆ بایدن سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە. وەک ٤٧مین جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کردووە لە کابینەکەی باراک ئۆباما لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧دا وەک ئەندامێکی حیزبی دیموکرات. بایدن وەک سیناتۆرێک لە ئەنجوومەنی پیران سەر بە ویلایەتی دێلەوەیر خزمەتی کردووە لەنێوان ساڵانی ١٩٧٣ بۆ ٢٠٠٩. دوای ئەوەی وەک کاندیدی دیموکراتەکان ھەڵبژێردرا وەک ڕکابەری دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەک براوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ٤٦مین سەرۆکی ئەمریکا دانرا. بایدن لە ھەریەک لە سکرانتن،پێنسیلڤانیا و نیوکاسڵ،دێلەوە ...

                                               

سۆپرانۆکان

سۆپڕانۆکان زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی درامای تاوان ئەمریکییە، کە لەلایەن دەیڤد چەیسەوە دروستکراوە. چیرۆکەکە بە دەوری تۆنی سۆپڕانۆ ، پیاوێکی مافیای ئیتاڵی ئەمریکی بنکەکەی دەکەوێتە نیوجێڕسییەوە، و ئەو قوورسییەی کاتێک ھەوڵدەدات ھاوسەنگی لە نێوان ژیانی خێزانی و ڕۆڵی وەک گەورەی مافیا تووی دەبێت، دەسوڕێتەوە. ئەمانە لە کاتی دانیشتنەکەی لەگەڵ پزیشکی دەروونی جێنیفەر مێڵفی ئاشکرا کرا. زنجیرەکە ئەندامەکانی خێزانی تۆنی، و ھاوکارە مافیاکانی، ڕکابەرەکانی، کە دیارترینیان ژنەکەی کاڕمێڵا و کوڕە مامە دوورکەی کڕیستۆفەر مۆڵتیسانی نمایش دەکات. پایڵتەکە لە ۱۹۹۷ داواکرا، و نمایشەکە لەسەر ئێچ بی ئۆ لە ۱۰ی کانوونی دوو ...

                                               

موحسین فەخریزادە

موحسین فەخریزادە مەھابادی بەڕێوەبەرێکی بواری ئەتۆمی لە ئێران، یەکێک لە فارماندە باڵاکانی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران، مامۆستای فیزیک لە زانکۆی ئیمام حوسێن لە شاری تاران، و سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی فیزیک بوو. فۆرێن پۆڵەسی وەک یەکێک لە ٥٠٠ کەسایەتی بەھێزی جیھان ناوی ھێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لیستی سزاکانی ئەنجومەمەنی ئاسایشەوە ناوی تۆمارکرا. بە یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی بەرنامەی ناوکی ئێران دانرابوو. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ھێرشی کرایە سەری و تیرۆرکرا. دوابەدوای ڕووداوەکە وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەدجەواد زەریف لە تویت ...

                                               

سانسۆرکردن

سانسۆرکردن بریتییە لە سەرکوت کردنی ئاخافتن، پەیوەندی گشتی یان زانیاری دیکە، لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئەو پارچەیە تەماشا دەکرێت وەک بەرھەڵیستیکار، زیان بەخش، ھەستیار یان نەگونجاو. سانسۆر دەکرێت لەلایەن حوکمەتەوە جێبەجێ بکرێت یان لەلایەن دامەزراویەکی تایبەتەیەوە. حکومەتەکان و ڕێکخراوە تایبەتییەکان دەکرێت بەژداربن لە سانسۆر کردن دا. کۆمەڵە یان ناوەندەکانی دیکە دەتوانن پێشنیار یان داخوازینامە پێشکەش بکەن بۆ سانسۆرکردن. کاتێک یەکێکی وەک نووسەر یان داھێنەرێکی تر سانسۆر دەخاتە سەر بەرھەمەکان یان ئاخافتنی خۆی، بە سانسۆری خۆیی ناودەبرێت. روودەدات لە چەندین ناوەندی میدیایی جیاوازدا، وەک ئاخافتن، کتێب، ...

                                               

ڕەمزی یوسف

ڕەمزی یوسف تیرۆریستێکی تۆمەتباری پاکستانییە کە یەکێک بوو لە تاوانبارانی سەرەکی تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٣ی سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی و تەقینەوەی گەشتی ٤٣٤ی ئاسمانی فلیپین و ھەروەھا ھاوئاھەنگێکی ھێرشی بۆجینکا بوو. لە ساڵی ١٩٩٥دا لەلایەن دەزگای ھەواڵگری پاکستان و بەشی سەربازی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە میوانخانەیەک لە ئیسلام ئابادی پاکستان دەستگیر کرا لەکاتێکدا ھەوڵی دەدا بۆمبێک لە بووکەڵەیەکدا دابنێ و دواتر ڕادەست بە ئەمریکا کرا. ڕەمزی لە دادگایەکی نیویۆرک لەگەڵ دوو ھاودەستیدا دادگایی کرا و بە پیلان دانان بۆ ھێرشی بۆجینکا تاوانبار کرا. ڕەمزی دوو حوکمی زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەردا درا لەگەڵ حوک ...

تاوان و سزا
                                     

ⓘ تاوان و سزا

تاوان و سزا ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی نووسراوە. سەرەتا لە ساڵی ١٨٨٦، بە ١٢ مانگ لە پەیکی ڕووسیا بڵاوکرایەوە کە گۆڤارێکی ئەدەبیی بوو. دواتر وەک تاقە کتێبێک بڵاوکرایەوە. ڕۆمانەکە دووەمین ڕۆمانی درێژی فیدۆرە، ئەمەش لەدوای دە ساڵ لە دوورخستنەوە بۆ سیبێریا بوو. تاوان و سزا بە باشترین ڕۆمانی تەمەنی گەورەبوونی دۆستۆیەڤسکی وەک نووسەر دادەنرێت. ھەندێکجاریش وەک یەکێک لە باڵاترین شاکارەکانی ئەدەبی جیھانی تەماشا دەکرێت.

تاوان و سزا سەرنج دەخاتە سەر ئەو ئازارە دەروونی و ناکۆکییە ئەخلاقیانەی کارەکتەری ڕۆمانەکە، ڕۆدیۆن ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەیبوو. ئەو خوێندکاری پێشووی بەشی یاسا بوو، لە سەنت پیتەرزبورگ دەژی، ڕۆژێکیان پلان بۆ کووشتنی پیرەژنێکی سووخۆر دادەنێت. بەر لەوەی بیکووژێت، ڕاسکۆڵنیکۆڤ لەو بڕوایەدابوو کە بە بەدەستهێنانی ئەو پارەیە، ئەوا ڕزگاری دەبێت لە هەژاری. بەڵام لە دوای ڕووداوەکە، خۆی لە دۆخێکی شڵەژاوی و ناهەموار دەدۆزێتەوە.

                                     

1.1. چیڕۆک بەندی یەکەم

ڕۆدیۆن ڕۆمانۆڤیچ ڕاسکۆڵنیکۆڤ، گەنجێکی ھەژار و نەدارە کە وازی لە خوێندنی بەشی یاسا ھێناوە، لە ژوورێکی بەکرێگیراوی شاری سەنت پیتەرزبورگ ژیان بەسەردەبات. ڕاسکۆڵنیکۆڤ کەسێکی گۆشەگیر و کەم کۆمەڵایەتییە. ئەو تەنانەت ھەموو ڕێگانیشی بۆ باشترکردنی ژیان بۆ خۆی داخستووە. لە مێشکی خۆیدا، پلانی داناوە بۆ کووشتنی پیرەژنێکی دەوڵەمەند. ڕۆژێکیان لە مەیخانەیەک، ڕاسکۆڵنیکۆڤ چاوی بە پیاوێکی مەست دەکەوێت بەناوی سیمیۆن زاکارۆڤیچ مارمێلادۆڤ، ئەو پیاوە بەھۆی ئاڵوودەبوون بەمەی گەیشتووەتە دۆخێک کە ئەو بڕە پارەیەی لە ماڵەوە وەک خێزان ھەیانبوو تاڵانی بکات لەپێناو خواردنەوەدا. مارمێلادۆڤ بەسەرھاتی ژیانی خۆی بۆ ئامادەبووانی مەیخانەکە و بەدیاریکراویش بۆ ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەگێڕێتەوە؛ کچە گەورەکەی مارمێلادۆڤ کە ناوی سۆنیا یە بووەتە لەشفرۆش لەپێناو یارمەتیدانی خێزانەکەی. ڕۆژی دواتر، ڕاسکۆڵنیکۆڤ نامەیەکی پێدەگات لەلایەن دایکییەوە کە تێیدا نووسراوە کە چۆن خووشکەکەی ڕاسکۆڵنیکۆڤ دونیا لەسەر کارەکەی ھەرسانکراوە و لەناوچەکەیان ئابڕوویان چووە بەڵام دوای ئارامگرتنیان کێشەکە چارەسەر بووە، لە درێژەی نامەکەدا ئەوەش نووسراوە کە دونیا لەلایەن پیاوێکی دەوڵەمەندی تەمەن نزیک ٤٨ ساڵە بەناوی لوژن خوازبێنی بۆ ھاتووە. سەرەنجام دونیا بۆ ئەوەی یارمەتی براکەی بدات، ئەوا بەو ھاوسەرگیرییە ڕازی بووە، ھەردووکیانیش بەرەو سەنت پیتەرزبورگ دەچن بۆئەوەی بەدیداری یەکتر بگەن. ئەم دۆخەی خووشکەکەی وای لە ڕاسکۆڵنیکۆڤ کرد کە وا ھەست بکات و بیربکاتەوە کە دۆخی خووشکەکەی ھاوشێوەی دۆخی سۆنیای لەشفرۆشە کە قوربانیداوە بۆ خێزانەکەی. ئەو بیرۆکانە وایانکرد کە بگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی کووشتنی پیرەژنەکە.

لەم دۆخە پڕ لە سترێس و ڕاڕایەیدا، ڕاسکۆڵنیکۆڤ تەورێکی دزی و ھەنگاوی نا بەرەو شوقەی ژنە بەتەمەنەکە. ئەو دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە بچێتە ناو ماڵی پیرەژنەکە لەڕێگای ئەوەی وای پشاندا وەک جاران ھاتووە مامەڵەی کاڵاکانی وەک بارمتە پێی بدات، دواتر بەتەورەکەی لەسەری پیرەژنەکەی دا و کوشتی. دواتر لیزاڤێتای نیوەخوشکی پیرەژنەکە ھاتە ژوورەوە و بەسەر ئەو تاوانە کەوت، ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەناچاری ئەویشی کوشت. دواتر دوو کەس دێنە بەردەرگاکە بەڵام ناتوانن بێنە ژوورەوە، ئەمەش وایکرد ڕاسکۆڵنیکۆڤ بخاتە شڵەژاوییەکی دیکە بەڵام لە دەرفەتێکی کورت کە بۆی ڕەخسا، ڕاسکۆڵنیکۆڤ ڕایکرد و دواتر گەڕایەوە ژوورەکەی خۆی. لەم کارەیدا، ڕاسکۆڵنیکۆڤ تەنیا جانتایەکی بچووکی پارە و چەند سندووقێکی بچووکی پێ دزرا. لە ژوورەکەیدا، ڕاسکۆڵنیکۆڤ ھەوڵیدا سەرەداوەکانی تاوانەکەی بەلاشەی نەھێڵێت و ھیچ پەڵەیەکی خوێن بە جلەکانییەوە نەمێنن.

                                     

1.2. چیڕۆک بەندی دووەم

دوای ئەم ڕووداوانە، ڕاسکۆڵنیکۆڤ تووشی تا دەبێت و لە دۆخێکی نیمچە بەئاگابوونە. لەلایەن پۆلیسەوە بانگدەکرێت بۆئەوەی سەردانی بنکە بکات، سەرەتا دەشڵەژێت کە نەکا ئەم بانگکردنە پەیوەندی بە کوشتنەکەوە ھەبێت بەڵام دواتر کە دەچێتە بنکە ئەوا بۆی دەردەکەوێت ئەو بانگکردنە بۆ ئاگادارکردنەوەیەتی لە بابەتی قەرزەکانی بۆ ژنە خاوەن ماڵەکەی. دواتر ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەڕوات تاکوو ئەوشتانەی دزیویەتی لە شوێنێکی دوورەدەست بشارێتەوە، سەرەنجام گابەردێک دەدۆزێتەوە و شتەکانی لەژێرییەوە دەشارێتەوە. دواتر لەئەنجامی زۆر بیرکردنەوەی لەمەڕ ئەو بابەتە، ڕاسکۆڵنیکۆڤ ھەست بەو شەرمەزارییە دەکات کە تەنانەت نازانێت چەند پارە و کەلووپەلیشی دزیوە، بەوەی بەھۆی ئەو باروودۆخەی تێیدایە وایکردووە ھێشتا جانتا بچووکەکەشی نەکردبوویەوە. دواتر بەبێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێکی لە خەیاڵ و ھزریدابێت ئەوا دەچێتە ماڵی ھاوڕێیەکی زانکۆی کە ناوی ڕازومیخینە. لە ماڵەکەیدا، ڕازومیخین بۆی دەردەکەوێت کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ نەخۆشە و ھەوڵدەدا گفتووگۆی لەگەڵدا بکات بەڵام بێ سوود دەبێت. دواتر ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەگەڕێتەوە ماڵەکەی و لەسەر جێگا بەھۆی نەخۆشییەکەوە دەکەوێت.

دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژێک، ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەخەبەر دێتەوە و دەزانێت لەو چەند ڕۆژە ڕازومیخینی ھاوڕێی یارمەتییەکی زۆری داوە و پەرستیاریی بۆ کردووە. لەو کاتەدا ھێشتا تای مابوو، ڕاسکۆڵنیکۆڤ گوێی بۆ گفتووگۆی ڕازومیخین و دکتۆر دەگرت کە لەبارەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەسەر کوژرانی پیرەژنەکە دەکرد؛ باسیان لەژنێکی نیشتەجێی ئەو باڵەخانەیە کرد کە پیرەژنەکەی لێ کوژراوە، ئەو ژنە ئەوەی درکاندووە کە ئەوکەسانەی شت و مەکیان لای پیرەژنەکە وەک بارمتە داناوە ئەوا لەلایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوە و قسەیان لەگەڵدا دەکرێت. دواتر گفتووگۆی نێوان دکتۆر و ڕازومیخین پچرا، ئەمە لەگەڵ ھاتنی لوژن بوو، دەزگیرانەکەی دونیا، کە ھاتبوو خۆی بناسێنێت، بەڵام ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ کرد و لەماڵەکەی دەریکرد. دواتە بە تووڕەیی داوای لەکەسەکانی دیکەی ناو ژوورەکەی کرد کە ئەوانیش بەجێی بھێڵن. دواتر بەنھێنییەوە، ڕاسکۆڵنیکۆڤ ماڵەکەی جێھێشت، بۆ ئەوەی دەستی بگات بە ڕۆژنامەکان کە لەسەر ڕووداوی پیرەژنەکەیان نووسی بوو. لەوێ چاوی بە پۆلیسێکی ناسراو دەکەوێت بەناوی زامیۆتۆڤ و مشتوومڕ لەبارەی تاوانی جۆراوجۆر و ڕووداوی پیرەژنەکەش دەکەن. پاشان ڕاسکۆڵنیکۆڤ شوێنەکە جێدەھێڵێت و دووبارە دەکەوێتە خەیاڵی ئەوەی بچێتە بنکەی پۆلیس و دان بەتاوانەکەیدا بنێت. لەڕێگاکەیدا، چاوی بە ڕووداوێک و کۆبوونەوەی خەڵکی دەکەوێت، کە نزیک دەبێتەوە ئەوا دەبینێت کە مارمێلادۆڤ ئەو برادەرەی لە مەیخانەکە ناسیبووی کەوتووەتە بەر گالیسکەیەک و بە سەختی بریندارە، وەک ئەوەی خەڵک باسیان دەکرد کە ناوبراو بەھۆی زۆر مەستییەوە تووشی ئەو ڕووداوە بووە، لەو دەمە کەس مارمێلادۆڤ نەدەناسی، بەڵام ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەنگی ھەڵبڕی کە ئەو بۆی ناسیاوە و یارمەتی بدرێت تاکوو بیبەنەوە ماڵەکەی. کاتێک گەیشتنە ماڵەکەی ئەوا خێزانەکە تەواو بەو دیمەنە شڵەژان، پاشان مارمێلادۆڤ داوای بینینی قەشەی کرد تاکوو ڕێوەڕەسمی لێخۆشبوون ئەنجام بدات بەوەی لەسەرە مەرگیدایە، دواتر کە سۆنیا گەیشتەوە ماڵەوە ئەوا مارمێلادۆڤ داوای لێخۆشبوونی لە سۆنیا کرد کە بەھۆی خۆیەوە تووشی دەردەسەریی بووە، دواتر مارمێلادۆڤ لەباوەشی کچەکەیدا گیانی سپارد. دوای مردنی مارمێلادۆڤ، ڕاسکۆڵنیکۆڤ کۆتا ٢٥ ڕۆبلی دایکی پێیدابوو بەخشی بە کاترینا ئیڤانۆڤنا ژنی مارمێلادۆڤ بۆ ئەوەی ڕێوەڕەسمی پرسەی بۆبگێڕن، ئەمەش لەوکاتەبوو کە خێزانیی مارمێلادۆڤ لەوپەڕی ئاستی نەداریدا بوون.

ڕاسکۆڵنیکۆڤ چووە ماڵی ھاوڕێکەی ڕازومیخین، ھەر زوو بەیەکەوە ڕۆیشن بەرەو ماڵی ڕاسکۆڵنیکۆڤ. لەوێ ڕاسکۆڵنیکۆڤ تووشی شۆک بوو کاتێک بینی دایک و خووشکەکەی بەیەکەوە لەسەر قەنەفەی ژوورەکەیدا چاوەڕێی ئەویان دەکرد.

                                     

1.3. چیڕۆک بەندی سێیەم

وێڕای ئەوە ڕازومیخین مەستبوو بەڵام توانی دایک و خووشکی ڕاسکۆڵنیکۆڤ ڕازی بکات بۆئەوەی بگەڕینەوە شوقەکەیان، ئەمەش لەدوای ئەوە ھات کە وێڕای ئەوە ڕازومیخین مەستبوو بەڵام توانی دایک و خووشکی ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەتووندی لەگەڵیان دەدوا. ھاوکات ڕازومیخین سەرسامیی جوانیی و نەرمونیانی دونیا بوو. ڕۆژی دواتر کە دایک و کچەکە گەڕانەوە لای ڕاسکۆڵنیکۆڤ، ئەوا ڕاسکۆڵنیکۆڤ لەڕووی جەستەیی و دەروونی باشتر ببوو بەڵام وا دەردەکەوت کە فشار لەخۆی بکات بۆئەوەی درێژە بەو کۆبوونەوەیە بدات. ھاوکات لەو ڕۆژەدا، دایکەکە لەلایەن لوژنی زاوایەوە نامەیەکی پێگەیشتبوو، کە نابێت کوڕەکەی ئەو لەو کۆبوونەوانە بەشداربێت کە لوژن تێیدا ئامادەدەبێت، ئەمەش لەپای ئەو بێڕێزیکردنەی وەریگرتبوو لەیەکەم دیداریی خۆی و ڕاسکۆڵنیکۆڤ، ھەر لەو نامەیەدا ئاماژەشی بەوە دابوو کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ بڕی ٢٥ ڕووپییەی بە ژنێکی بەدئەخلاق سۆنیا داوە. دایکەکە نامەکەی لوژنی پشانی ڕاسکۆڵنیکۆڤ دا، دواتر ڕاسکۆڵنیکۆڤ لەگەڵ دونیا دووبارە کەوتەوە مشوومڕ کردن کە واز لە لوژن بھێنێت یانیش لەنێوان ئەو و خۆیدا دەبێت یەکێک ھەڵبژێرێت. بەڵام دونیا سوڕ بوو لەسەر بڕیاری ھاوسەرگیرییەکەی و ئەوەشی گوت کە ئەوە قوربانیدانێکی کەسیی نییە، دواتریش توانی ڕاسکۆڵنیکۆڤ ڕازی بکات بۆئەوەی لە کۆبوونەوەکە ئامادەبێت و جارێکی تر چاوی بە لوژن بکەوێت. ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەوە ڕازی بوو لەگەڵ ڕازومیخین بەیەکەوە ئامادەی ئەو دیدارە بن.

لە ناکاو، ڕاسکۆڵنیکۆڤ تووشی سەرسوڕمان ھات کاتێک بینی کە سۆنیا دەیەوێت بێتە ژوورەکەی، سۆنیا بە شەرمەوە ئەوەی ڕوونکردەوە کە دوێنێ شەو لە خووشکەکەی ئەم ناونیشانەی وەرگرتووە، ھەروەھا لەسەر داوای زڕدایکەکەی ھاتووە تاکوو بانگێشتی ڕاسکۆڵنیکۆڤ بکات تاکوو سبەی لە کۆتا ماتەمینی مارمێلادۆڤ باوکی سۆنیا بەشداربێت. لەوکاتەی خەریک بوو سۆنیا بڕوات، ڕاسکۆڵنیکۆڤ دوای لێکرد کە ناونیشانەکەی خۆیی پێبدات و پێی گووت کە بەمزووانە سەردانی دەکات.

لەسەر خواستی ڕاسکۆڵنیکۆڤ، لەگەڵ ڕازومیخین بەیەکەوە چوونە ماڵی پۆرفیری پێترۆڤیچ، ئەو کەسەی لێکۆڵینەوەی دەکرد لەسەر بکووژەکان، ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەشێک لە کەلوپەل و یادگارییەکانی باوک و دایکی لای پیرەژنە کووژراوەکە وەک بارمەتە دانابوو ھەر بەم ھۆکارەوەش ویستی ھەبوو بچێتە لای پێترۆڤیچ. لەگەڵ گەیشتنی بەماڵەکە و لە دەستپێکی قسەکانەوە، ڕاسکۆڵنیکۆڤ بۆی دەرکەوت کە پێترۆڤیچ گومانی زۆری ھەیە کە ئەو بکووژەکە بێت. لە گفتووگۆیەکی چوارقۆڵیدا، پێترۆڤیچ لەگەڵ زامیۆتۆڤ باسی لێکۆڵینەوەکانیان دەکرد لەکەیسی پیرەژنەکە، ڕاسکۆڵنیکۆڤ ھەستی بەوەکرد کە پێترۆڤیچ زۆر کاریگەر و تامەزرۆ بووە بەو وتارەی کە لە مانگی پێشوو لەبارەی تاوانەوە نووسی بووی، لەم وتارەیدا ڕاسکۆڵنیکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە چینێکی کەم لە دەستەبژێری کۆمەڵگا ھەیە کە مافی ئەوەیان ھەیە سنوورە ئەخلاقییەکان ببەزێنن و تاوان بکەن، ئەمەش ئەگەر ئەو بەربەست و سنوورانە ڕێگری بکەن لەبەردەم بیرۆکەکانیان. ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەلێھاتوویی خۆی توانی خۆی لەم دۆخەدا ڕزگار بکات. بەڵام دواتر لەگەڵ پێترۆڤیچ ڕێککەوت کە بۆ ڕۆژی دواتر لەبنکەی پۆلیس یەکتر ببیننەوە.

دواتر ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەریەکە لە خووشک، دایکی و ڕازومیخینی جێهێشت. لەکاتی گەڕانەوەی بۆ باڵەخانەکەی خۆی، چاوی بە پیرەپیاوێکی بێگانە کەوت، ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەوڵیدا بزانێت کە ئەو چی دەوێت. بەڵام ئەو هیچ شتێکی نەگوت جگە لەوەی بە ڕاسکۆڵنیکۆڤی گوت، "تۆ بکووژیت" و دواتریش ڕۆیشت. ڕاسکۆڵنیکۆڤ بە پەشۆکاوییەوە گەڕایەوە ژوورەکەی و خەوت. کە دواتر لە خەو ڕابوو، پیاوێک هاتە ژوورەکەی خۆی بە ئیڤانۆڤیچ سڤیدریگالۆڤ ناساند.



                                     

1.4. چیڕۆک بەندی چوارەم

سڤیدریگالۆڤ ئەو کەسە بوو کە خووشکی ڕاسکۆڵنیکۆڤ مامۆستایەتی بۆ منداڵەکانی دەکرد، هەر بەهۆی ئەمانەوە تووشی دەردەسەری و ئابڕووچوون بوویەوە. سڤیدریگالۆڤ دەستیکردن بە مەنەلەجۆێکی درێژ، لەماوەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە چیتر خۆشەویستی بۆ دونیا خووشکەکەی ڕاسکۆڵنیکۆڤ نەماوە و ئەو خۆی دوای مردنی ژنەکەی ئێستا نزیکە لەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکیدا بکات، بەڵام ئامانجی لەهاتنی بۆ ماڵی ڕاسکۆڵنیکۆڤ ئەوەیە کە ناوبراو ڕێگریی لە هاوسەرگیری دونیا و لوژن بکات. سڤیدریگالۆڤ ئاماژەشی بەوەدا کە ژنەکەی پێش مردنی ٣٠٠٠ ڕۆبلی وەک میرات بە دونیا بەخشیوە. سڤیدریگالۆڤ ئەوەشی لە ڕاسکۆڵنیکۆڤ داواکرد کە دیدارێک بۆخۆی و دونیا ڕێکبخات، ئەگەر ئەو کارەش نەکات ئەوا هەرچۆنێک بێت خۆی ڕێکی دەخات.

ئێوارە، کۆبوونەوەی خێزانیی لەگەڵ لوژن دەستیپێکرد، قسەکردن لەسەر سڤیدریگالۆڤ بوو، بۆچی ژنەکەی لەپڕێکدا مرد وە ئەو ٣٠٠٠ ڕۆبلە میراتەی کە بۆ دونیا ماوەتەوە. لوژن بەوە پەست بوو کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ لە کۆبوونەوەکە بەشداریی پێکراوە بەوەی لەنامەکە داوای کردبوو کە هیچ کات لە کۆبوونەوەکان بەیەکەوەنەبن، لەلایەکی دیکەوە نیگەرانی ئەوەبوو کە دونیا براکەی بەشداری پێدەکرد لەپرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی. هەموو ئەوانە وایکرد کە لوژن تووڕەیی خۆی و ڕووی کەسایەتی ڕاستەقینەی لە کۆبوونەوەکە دەربخات. ئەمەش وای لە دونیا کرد کە داوا لە لوژن بکات بڕوات و هەرگیز نەگەڕێتەوە لای. ئێستا کە خێزانەکە سەرمایەکی باشیان بەدەستەوەیە، پلانیان دادەنا بۆ داهاتوویان، بەڵام لەناکاو ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەڵسایەوە و پێیانی گوت کە ئەو بۆماوەیەک یانیش بۆهەمیشە بەجێیان دەهێڵێت، داواشی لە ڕازومیخین کرد ئامادەی کۆبوونەوەکە ببوو کە ئاگاداری دونیا و دایکی بێت.

دواتر ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەرەو ماڵی سۆنیا هەنگاوی نا، سەرەتا سۆنیا خۆشحاڵ و سەرسام بوو کە ئەو سەردانیی کردووە بەڵام دواتر لە هەڵسووکەوتە نامۆکانی ترسا. لە دانیشتنەکەیان، ڕاسکۆڵنیکۆڤ چەند پرسیارێکی تووند و بێبەزەییانەی ئاراستەی سۆنیا کرد لەبارەی چارەنووسی کاترینا ئیڤانۆڤنا و منداڵەکانی. ڕاسکۆڵنیکۆڤ بۆی دەرکەوت کە سۆنیا بەرگەی ئەم ژیانەی گرتووە تەنها بەهۆی باوەڕی بەخودا هەیە. دواتر سۆنیا ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو هاوڕیی لیزاڤێتایە هەمان خووشکی پیرەژنەکەیە و هەردووکیان لەهەمان ڕووداو کوژران، سۆنیا ئەوەشی درکاند کە لیزاڤێتایە کۆپییەکی لە ئینجیلی پێداوە، هەر لەو دەمە ڕاسکۆڵنیکۆڤ ناچاری دەکات کە بەشێکی لێ بخوێنێتەوە. سۆنیا بەشی چیڕۆکی لازاروسی بۆ دەخوێنێتەوە. دواتر بەرلەوەی بڕوات، ڕاسکۆڵنیکۆڤ بە سۆنیا گوت کە سبەی دەگەڕێتەوە لای و پێی دەڵێت کە کی لیزاڤێتای کووشتووە. هاوکات لەپشتی دیوارەوە، سڤیدریگالۆڤ گوێی بۆ قسەکانی نێوان ڕاسکۆڵنیکۆڤ و سۆنیا گرتبوو.

دواتر، ڕاسکۆڵنیکۆڤ چووە چاوپێکەوتنی بنکەی پۆلیس، لەوێ لەگەڵ پۆرفیری پێترۆڤیچ کەوتە وتووێژێکی درێژ، ڕاسکۆڵنیکۆڤ زۆر بەشێوازی قسەکردنی پۆرفیری تووڕەبوو چونکە دەیزانی ئەو قسەکانی لاوەکین و تەنیا دەیەوێت لە کاتێکی لەناکاو هێرشی بۆبێنێتە سەر، پۆرفیری زۆر جەختی لەوە دەکردەوە کە پێویستە ڕاسکۆڵنیکۆڤ ئاگاداری تەندرووستی خۆی بێت و کێشەی لەزر و تا لەگەڵ وڕێنەکردنەکەی چارەسەر بکات. هەموو ئەوانە وایان کرد کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ بکەوێتە دۆخێکی دژوارەوە و هەوڵیدا شوێنەکە جێبهێڵێت، بەڵام پۆرفیری ئاماژەی بەوەدا کە ئەو سوپرایزێکی بۆ ڕاسکۆڵنیکۆڤ ئامادەکردووە و پێویستە چاوەڕێ بکات. لە پڕێکدا، میکۆلکا یەکێک لەو بۆیاغچییانە کە لەکاتی ڕووداوەکە لە بیناکەدا بوو، بەهۆی گومانەوەلێکرانەوە دەستگیرکرابوو لەگەڵ کۆمەڵێ پۆلیس هاتنە ژوورەوە، لەو دەمە پۆرفیری شپرزە ببوو، میکۆلکا کەوتە قسەکردن و وتی من بکووژەکەم. پۆرفیری بەهۆی ئەمەوە داوای لە ڕاسکۆڵنیکۆڤ کرد کە شوێنەکە جێبهێڵێت و دواتر دیداریی یەکدی دەکەنەوە. دوای ئەوەی گەڕایەوە ماڵەکەی، ڕاسکۆڵنیکۆڤ چاوی کەوتەوە بەو پیرەپیاوە بێگانەیەی کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو پێ گوتبوو بکووژ. ئەو پیاوە داوای لێخۆشبوونی لە ڕاسکۆڵنیکۆڤ کرد بەوەی کە گومانی خراپی پی بردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە خۆی لە بنکەی پۆلیس بووە و لەپشتەوەی ژووری لێکۆڵینەوەکە چاوەڕوانی دەکرد کە وەک سوپرایز بیهێننە ژوورەوە بەڵام لەوکاتەدا میکۆلکا خۆی کردووە بەژوورەوە و دانی بەتاوانەکەی ناوە. ئەم هاتنەی پیاوە بێگانەکە، تۆزێک لە خەم و دوودڵییەکانی ڕاسکۆڵنیکۆڤ کاڵ کردەوە.

                                     

1.5. چیڕۆک بەندی پێنجەم

ڕاسکۆڵنیکۆڤ ئامادەی ڕێوەڕەسمی ماتەمینییەکەی مارمێلادۆڤ دەبێت، لەوێ کاترینا ئیڤانۆڤنا خەریکە لەگەڵ میوانەکان و خانەدانێکی ئەڵمانی کەوتۆتە شەڕە قسە. لە پڕێکدا، لوژن خۆی بە ماتەمینییەکە دەکات. ئەو بەدەنگێکی بەرز ئاماژە بەوە دەکات، کە کاتێک سۆنیا سەردانی ژوورەکەی کردووە ئەوا ١٠٠ ڕۆبل لە ژوورەکەی ون بووە، بۆ ئەوەش گومانی خۆی لە سۆنیا ڕادەگەیەنێت. لوژن ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو سۆنیای بانگ کردبوو بۆئەوەی مانگانە بەبڕێکی دیاریکراو یارمەتی خێزانەکەی بدات. سۆنیا بێ ئاگایی خۆی لە دیارنەمانی ١٠٠ ڕۆبلەکە دەربڕی. ئیڤانۆڤنا زۆر لە لوژن پەست دەبێت، داوا دەکات کە پشکنین بۆ سۆنیا بکرێت. لە ئەنجامی گەڕاندا، ١٠٠ ڕۆبلەکە لە گیرفانی سۆنیا دەدۆزرێتەوە و کەش و هەوای ژوورەکە لەدژی سۆنیا دەجووڵێت ئەمەش تاکوو هاوژوورەکەی لوژن، سیمیۆننۆڤیش لیبیزیاتنیکۆڤ بەتووڕەیی دەردەکەوێت و ئاماژە بەوە دەکات کە خۆی شایەتی ئەوە دەدات کە لوژن ئەو ١٠٠ ڕۆبلەی بەئەنقەست خستۆتە گیرفانی سۆنیا، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەوکاتەی ئەو دیمەنەی دیوە ئەوا لە ناخۆی خۆیدا سەرسام بووە بە دڵسافی لوژن بەوەی ویستوویەتی ئەو چاکەیە بکات و کەسیش پێی نەزانێت، لیبیزیاتنیکۆڤ ئەوەش دەڵێت کە نازانێت بۆچی لوژن ویستوویەتی سۆنیا بە دز لە قەڵەم بدات. لەو دەمە ڕاسکۆڵنیکۆڤ دێتە ناو باسەکە و پشتگیری لە قسەکانی لیبیزیاتنیکۆڤ دەکات، هەروەها ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی لوژن ئەو کارەی کردووە؛ ڕاسکۆڵنیکۆڤ هۆکاری ئەو کارەی لوژنی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئەو پێ خراپ بکرێت لەبەرامبەر خوشک و دایکی، چونکە لوژن هیوای وابووە کە بە خراپ نیشاندانی سۆنیا ئەوا ئەو لەسەر حەق دەبێت و دەتوانێت بەم هۆکارەوە بگەڕێتەوە لای دونیای خووشکی. دواتر لوژن بە دژواری لە شوێنەکە خۆی ون دەکات، سۆنیاش شوێنەکە بۆ شوقەکەی جێدەهێڵیت و ڕاسکۆڵنیکۆڤیش شوێنی دەکەوێت.

دواتر لە ژوورەکەی سۆنیا، ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەیەوێت سەرەتا بە ڕووداوەکەی لوژن کە چۆن ویستوویەتی کۆتایی بە داهاتووی سۆنیا و منداڵەکانیش بهێنێت، دواتریش ڕاسکۆڵنیکۆڤ دانی بە کووشتنی پیرەژن و لیزاڤێتا دانا، هەروەها هەوڵی دا کە هۆکارەکانی پشت بڕیاردان بۆ ئەم کارەی بۆ سۆنیا ڕوون بکاتەوە. سۆنیا کە تووشی شۆک ببوو، ئەوا داوای لە ڕاسکۆڵنیکۆڤ کرد کە داوای لێخۆشبوون لە خودا بکات و خۆی ڕادەستی پۆلیس بکات. لەو دەمە لیبیزیاتنیکۆڤ دەرکەوت، ئەو ئاماژەی بەوەدا کە خاوەنماڵە ئەڵمانییەکە کاترینای دەرکردووە، وە ئەویش تووشی شێت بوون هاتووە، ئەو ئێستا لەگەڵ منداڵەکان کەوتۆتە کووچە و کۆڵانەکان و خەریکی دەست پانکردنەوەن لەڕێی گۆرانی گوتننەوە. دواتر کە هەر سێکیان چوونە دەرەوە بۆ گەڕان بەدوای کاترینا و منداڵەکان، ئەوا توانیان کاترینا بدۆزنەوە کە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە سیل لەسەر شەقامەکان کەوتبوو، دواتر توانیان بیگوازنەوە بۆ ژوورەکەی سۆنیا. هەر لەوێ کاترینا گیانی سپارد. لەو کاتەدا سڤیدریگالۆڤ دەرکەوتەوە، ئەو ئاماژەی بەوەدا کە لەو ١٠ هەزار ڕووپییەی قەرار بوو بیداتە دونیا، ئەوا بڕێکی دەبەخشێتە سۆنیا بۆئەوەی بەکاری بهێنێت لە مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی کاترینا، هەروەها منداڵەکانیش دەباتە هەتیوخانەیەکی باش. ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەگومانەوە هۆکاری ئەو یارمەتیدانەی لە سڤیدریگالۆڤ پرسی، ئەویش لە وەڵامدا هەمان ئەو وشانەی ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەکارهێنایەوە کە بۆ دانپێدانەکەی لەلای سۆنیا دەری بڕیبوون. لەبەر ئەوەی سڤیدریگالۆڤ ماڵەکەی بە ماڵی سۆنیاوەبوو ئەوا گوێی لە هەموو وردەکارییەکان و دانپێدانانەکەی ڕاسکۆڵنیکۆڤ بوو.

                                     

1.6. چیڕۆک بەندی شەشەم

ڕازومیخین بە ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەڵێت کە دونیا تووشی کێشە و دوورەپەرێزی بوو لەدوای وەرگرتنی نامەیەک لە کەسێکەوە، هەروەها ئەوەشی پێ ڕاگەیاند کە پۆرفیری چیتر گومانی لەسەر ڕاسکۆڵنیکۆڤ نەماوە لەبارەی کەیسی کووشتنی ژنە سووخۆرەکە. لەوکاتەی ڕاسکۆڵنیکۆڤ دەستی کرد بە گەڕان بەدوای سڤیدریگالۆڤ، ئەوا پۆرفیری لە پڕێکدا دەرکەوت و بەڕێزەوە داوای لێکرد کە وتووێژێکی بچووک بکەن. ئەو پۆزشی هێنایەوە بۆ ئەو ڕەفتارانەی کە لەڕابردوو کردبوونی و پاساو و هۆکارەکانی بۆ هێنایەوە. لەو دەمە، ڕاسکۆڵنیکۆڤ وای بۆ چوو کە چیتر پۆرفیری گومانی لێناکات بەڵام لەناکاو قسەکانی پۆرفیری بەڕووی ئەو ئاڕاستەیە کە گۆڕان کە ئەو دڵنیابێت لەوەی ڕاسکۆڵنیکۆڤ بکووژی ڕووداوەکەیە، هەروەها ئەوەشی باسکرد کە ئەو بەمزووانە دەستگیری دەکات بەڵام باشترە کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ خودی خۆی بچێت دان بە تاوانەکەی دابنێت بۆئەوەی سزاکەی لەسەری سووک بکرێت. هەموو ئەمانە ڕاسکۆڵنیکۆڤی خستە گێژاوێکی دژوارەوە.

دواتر ڕاسکۆڵنیکۆڤ توانی سڤیدریگالۆڤ لە مەیخانەیەک بدۆزێتەوە، لەم دیدارەیان ڕاسکۆڵنیکۆڤ هەڕەشەی ئەوەی لێکرد کە ئەگەر چاوی بە دونیا بکەوێت. بەڵام لەو دەمە، سڤیدریگالۆڤ دیدارێکی لەگەڵ دونیا دانابوو ئەوا ئەویش هەڕەشەی درکاندنی زانیارییەکانی بۆ پۆلیس کرد. دوای ئەوەی سڤیدریگالۆڤ شوێنەکەی جێهێشت ئەوا ڕاسکۆڵنیکۆڤ شوێنی کەوت، لەو دەمە دونیا چاوی بەهەردووکیان کەوت، بەڵام ڕاسکۆڵنیکۆڤ چیتر لە شوێن کەوتن بە سڤیدریگالۆڤ بەردەوامیی نەدا، ئەمەش بووە ڕێگە خۆشکەر تاکوو سڤیدریگالۆڤ دیدارەکەی لەگەڵ دونیا ساز بکات. دونیا بۆ ئەوە هاتبوو تاکوو لە مەبەستی سڤیدریگالۆڤ تێبگات لەو نامەیەی کە بۆی ناردبوو. ئەوان بەیەکەوە چوونە ماڵەکەی سڤیدریگالۆڤ، لەوێ سڤیدریگالۆڤ بابەتی کووشتنەکەی بەوردی بۆ دونیا گێڕایەوە، هەروەها نیازە چەپەڵەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە دونیا باسکرد کەئەگەر ئەو پێی ڕازی بێت ئەوا لەبەرامبەردا سڤیدریگالۆڤ هیچ شتێک بە پۆلیس ناڵێت و هەروەها براکەشی دەنێرێت بۆ ئەمریکا. وەلێ لەو دەمە، دونیا دەمانچەیەکی پێبوو و تەقەیەکی بەڕووی سڤیدریگالۆڤ تەقاند بەڵام بەتەواوی نەیپێکا، سڤیدریگالۆڤ تۆزێک خوێناوی بوو، دواتر سڤیدریگالۆڤ بەڕێزەوە داوای لە دونیا کرد کە جارێکی دیکە دەمانچەکە سوار بکاتەوە و تەقەی لێبکات، بەڵام دونیا دەمانچەکەی فڕێدا. لە بەرامبەر دیدەنیکردنی ئەو ڕقەی دونیا بۆی هەیە ئەوا سڤیدریگالۆڤ ڕێگای پێدا کە لە ماڵەکەی بڕوات. دواتر سڤیدریگالۆڤ چووە لای سۆنیا، لەوێ ٣٠٠٠ ڕووپییەی پێدا و باسی چارەنووسی منداڵەکانی کاتریناشی لەگەڵدا کرد، پێشی گووت کە دەبێت ئەو پارەیە وەربگریت چونکە پێویستت دەبێت ئەگەر لەگەڵ ڕاسکۆڵنیکۆڤ بچیتە سیبێریا. دواتر سڤیدریگالۆڤ شەوەکەی لە هۆتێلێکی بێکەڵک بەسەر برد و بۆ ڕۆژی دواتر لە شوێنێکی گشتی خۆی کووشت.

ڕاسکۆڵنیکۆڤ سەردانی دایکی کرد، لەوێ ماڵئاواییەکی خەمبارانەی لێکرد و بەبێ ئەوەی هیچێک لەسەر ڕاستییەکان بدرکێنێت. دونیا لە ماڵەکەی ئەودا چاوەڕێی دەکرد، لەوێ ڕاسکۆڵنیکۆڤ پێی گوت کە ئەو دەچێتە بنکەی پۆلیس و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت. دواتر چووە ماڵی سۆنیا، لەوێ سۆنیا خاچێکی پێیدا. ڕاسکۆڵنیکۆڤ چووە بنکەی پۆلیس، لەوێ زانی کە سڤیدریگالۆڤ خۆی کووشتووە، لەو دەمە ویستی واز لە دانپێدانانەکەی بهێنێت و لە بنکە هاتە دەرەوە، بەڵام کە سۆنیای بینییەوە کە شوێنی کەوتووە ئەوا پەشیمان بوویەوە و گەڕایەوە بنکەی پۆلیس بۆ داننان بە تاوانەکەی. لە بنکەی پۆلیس، ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەتەواوی وردەکارییەکانەوە دانی نا بە تاوانەکەی.



                                     

1.7. چیڕۆک کۆتایی

لەبەر ئەوەی کە ڕاسکۆڵنیکۆڤ دانی بە تاوانەکەی دانا، ئەمەش لەو دەمەی کە کەسێکی دیکە دانی نابێت بە تاوانەکە، ئەوا تەنیا سزای هەشت ساڵ کارکردنی زۆرەملێی لە سیبێریا بۆ دەرچوو. دونیا و ڕازومیخین هاوسەرگیرییان کرد و پلانیان دانا بۆ ئەوەی بچنە سیبێریا، بەڵام پولخێریا دایکی دونیا تووشی نەخۆشی بوو و مرد. سۆنیا چووە سیبێریا بۆ ئەوەی لەوێ بژی ئەمەش لەپێناو ڕاسکۆڵنیکۆڤ بوو. لە سەرەتادا ڕووگرژی ڕاسکۆڵنیکۆڤ بەرامبەر سۆنیا بەردەوام بوو لەبەر ئەوەی هێشتا لووتبەرزی و داننان بە تاوانەکەی لە ناخدا مابوویەوە، بەڵام دواتر مانەوەی لە زیندان و درک کردن لە هەڵە و تاوانەکەی و تێگەیشتن لە خۆشەویستییەکەی سۆنیا ئەوا ئاکار و سیمای ڕاسکۆڵنیکۆڤ گۆڕدرا.

                                     

2. کارەکتەرەکان

  • ڕۆدیۆن ڕۆمانۆڤیچ ڕاسکۆڵنیکۆڤ کەسایەتی پاڵەوانی چیڕۆکەکەیە زۆرینەی ڕۆمانەکە لەسەر زاری ئەوە یان لەسەر ڕووانینی ئەو گێڕانەوەی بۆ دەکرێت. کوڕێکی تەمەن ٢٣ ساڵانە، قوتابی زانکۆ بووە لە پێشوودا و لەبەشی یاسا دەیخوێند. لە ڕۆمانەکە بەمشێوەیە وەسفی ئەو دەکات "کوڕێکی قۆز، باڵای بەرزترە لە ئاستی ناوەند، لەش و لار ڕێک، چاوەکانی جوان و تۆخن هەروەها قژێکی قاوەیی تۆخی هەیە." لەوەیە تایبەتمەندییە باشەکانی هەبێت، بەڵام لەبەرامبەردا کەسایەتییەکی دوانەیی هەیە. ئەو لە دیوەکەی دیکەیدا، کەسێکی سارد، بێبەزەیی و گۆشەگیرە. هەندێکجاریش لە پڕێکدا گەرم دەبێت و بەرەو میهرەبانی دەچێت. ئەو تاوانی کووشتنی ئەنجام داوە و هاوکات خەریکی کاری چاکەکاری و خێرخوازیشە.
پەیکی ڕووسیا
                                               

پەیکی ڕووسیا

پەیکی ڕووسیا سەرناوی سێ گۆڤاری بەنرخی ڕووسیا بووە لە سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتاکانی سەددەی بیستەم. چەند ڕۆمانێکی ڕووسی لە وەشانی ئەدەبی گۆڤارەکە بەشێوەی زنجیرە بڵاوکراونەتەوە لەوانەش تاوان و سزا و براکانی کارامازۆڤ کە لەنووسینی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکین.

دەستەی سوێندخۆران
                                               

دەستەی سوێندخۆران

دەستەی سوێندخۆران یان دەستەی ژووری کۆمەڵێ کەسی سوێندخواردوون کە لە دادگایەک سەرقاڵ دەبن بە پێشکەشکردنی فەرمی بڕیارێکی بێ لایەنە یان بۆ دەستنیشان کردنی سزا یان دادوەری کردن. لە سەردەمی مودێڕندا دەور و ڕۆڵی دەستەی سوێندخۆران لە دادگا دەرخستنی تاوانباربوون یان تاوانبارنەبوونی کەسێکە کە پێدەچێت تاوانبار بێت یان تاوانێکی بەسەردا سەپاوە. بە پێی یاسا لە زۆر وڵاتدا دەنگی دەستەی سوێندخۆران بایەخێکی تەوەری زۆرینەییان نییە لە دەنگدانا و ڕێڕەوی دەرکردنی بڕیار هەتاکوو هاوڕابوونی گشت ئەندامەکان ئەخایەنێت.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →