Back

ⓘ نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و فارس و نەتەوەی دیکەوە، بە شێوەی جۆربەجۆر پەیڕەو دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کەونارایەکی پێش لە م ..



                                               

ھەڵاڵە (کۆوار)

یەکەم ژمارەی گۆڤاری ھەڵاڵە لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن دەستەی نووسەرانەو لە شاری بۆکان دەرچووە. بەرپرسی گۆڤارەکە چیرۆک نووسی ناسراو حەسەن قزڵجی بووە. ئەو کەسانی کە بابەتیان تێدا بڵاو کردۆتەوە بریتی بوون لە:حەسەن قزڵجی‌، ڕەحمان ئاغای ئیلخانیزادە، ھەژار، محەممەد سادقی قزڵجی‌، مامۆستا ئەمین زەکی بەگ، ھێمن، سەید کامیل ئیمامی ، عەباس حەقیقی، قانع. گۆڤاری ھەڵاڵە ھاوکات لەگەڵ نەورۆز و مانگی خاکەلێوە بە دەستی خەڵک گەیشتووە. لە ساڵی ١٩٤٦ سەرتیپ ھوشمەند بەرپرسی کاروباری سوپای ئەرتەشی پاشایەتی لە ھەرێمی کوردستان ھاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی نەورۆز ناوچەی ھەورامان بۆمباران دەکا. لەو پەیوەندییەدا ...

                                               

ع. ع. شەونم

لە ١٩٢٥ لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. پێش چوونە قوتابخانە، لە حوجرە دەرسی خوێندووە. لە ١٩٣٤ لە تەمەنی نۆ ساڵی چووەتە قوتابخانە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی چووەتە خانەی مامۆستایانی بەغدا، لە ١٩٤٥ خوێندنی تەواو بووە و بووەتە مامۆستا لە بیارە. دواتر لە چەند شاری دیکەی کوردستان و عێراق مامۆستایی کردووە، تا لە ٢٠٠٠ لە سلێمانی خانەنشین بووە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی نووسەرانی کورد بووە. یەکەم شیعری لە ١٩٤٣ بە ناوی "ئەی دڵ بەھارە" لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوکردووەتەوە. چەند کتێب و دیوانی بڵاوکراوەی ھەیە. وەرگری یەکەمین خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ ...

                                               

گوندەواری چەمێ بەراندێزا نشیو

گوندەواری چەمێ بەراندێزا نشیو لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە نۆ گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی ورمێ لە شارستانی ورمێ، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی باڵانشە.

                                               

پێرستی گەڕەکەکانی ھەولێر

پێڕستی گەڕەکەکانی ناو شاری ھەولێر، کە ناوییان لە شارەوانی هەولێر هاتووە. کرێکاران چنین (خانوەکانی نەسیج عارەبی نوێ ڕزگاری / ١ کوران ڕەنگین قەتوی، سەرکارێز، جەوھەراوە، مزەحمەد، مامزاوە، سەردار، لەتیفاوە بەھاری کۆن کوردستان فیچەر ستی گەرەکی ئاراس گوندی کۆری Korean Village زین ستی گوندی ئینگلیزی شادی کەرتی ٧٥ ماردێن کەرتی ٥٥ ھەڤاڵان نیشتیمان سڵاڤا ستی SLAVA City بەھاری نوێ کەرتی ٦٦ نەورۆز ڕزگاری / ٢ باخچان گوندی ئیتاڵی سایلۆ دور ئەمنی کۆن گەرمیان کەرتی ٥٧ سەربەستی کەرتی ٣٢ تووڕەق گوندی ئیسپانی نێرگز وەرین ستی

                                               

ئاوەڵکار

ئاوە‌ڵکار وشەیەکە پێناسەی کارێک دەکات و شوێنی یان کاتی یان چۆنیەتی ڕوودانی کارەکە ڕووندەکاتەوە. بە گشتی ئاوەڵکار بۆ تەواو کردنی واتای ڕستەکە بەکاردێت، وە زۆر جار پێش کاری ڕستەکە دێت.

                                               

ناوچەی ناوەندی شارستانی ورمێ

چەمێ بەراندێزا نشیو بەراندێز چەمێ بەراندێزا ئەڤراز بەکشلوچای دۆل تورکەمان باشقەڵا نازیا نشیو ئەم ناوچەیە لە نۆ گوندەوار پێکھاتووە چەمێ ڕەوزە. ناوەندی ئەم ناوچەیە شاری ورمێیە. لە ئەم ناوچەیە یەک شارۆچکە ھەیە کە شارۆچکەی نۆشینشارە.

                                               

پێڕستی گوندەکانی شارستانی ورمێ

شاری ورمێ ناوەندی پارێزگای ورمێ و شارستانی ورمێیە، دەکەوێتە ناوەڕاستی پارێزگاکە. بەراندێز نازیا نشیو ناوچەی ناوەند و گوندەوارەکانی باشقەڵا شارستانی ورمێ لە ٥ ناوچە و ٢٠ گوندەوار و ١ شار و ١ شارۆچکە و ٣ شارەدێ و ٦٣٢ گوند پێکھاتووە. تورکەمان لە ڕووی کارگێڕیەوە شارستانی ورمێ لەم ناوچە و گوندەوارانە پێکھاتووە چەمێ ڕەوزە. بەکشلوچای دۆل چەمێ بەراندێزا ئەڤراز چەمێ بەراندێزا نشیو ئەنزەلا نشیو. ئەنزەلا ئەڤراز ناوچەی ئەنزەل و گوندەوارەکانی تەڵاتەپە چەمێ نازی ناوچەی نازی و گوندەوارەکانی گوندەواری نازیا ئەڤراز. مەرگەوەڕ ناوچەی سلیوانا و گوندەوارەکانی دەشت. تەرگەوەڕ سۆما ئەڤراز برادۆست سۆما نشیو ناوچەی ...

                                               

زارۆ تیڤی

زارۆ تيڤى كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزيۆنى كورديى منداڵانه‌ و سه‌ر به‌ كه‌رتى حكوميه‌ و له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ پشتگيرى ده‌كرێت له‌ رووى كارگێڕيه‌وه‌ سه‌ر به‌ به‌رێوەبەرایەتى گشتى راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە یە، ئێستا راگیراوە. له‌ سه‌ر سيستمى ديجيتاڵ DVB-T په‌خشى ناو هه‌رێم ده‌كرد به‌ ژێرلۆگۆى: زارۆ تيڤى ده‌نگ و ره‌نگى منداڵانى كوردستانه‌. كاته‌كانى په‌خشى کاتژمێر 3 ى پاش نێوەڕۆ تاکو 9 ى شه‌وه بوو.

نەورۆز
                                     

ⓘ نەورۆز

نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و فارس و نەتەوەی دیکەوە، بە شێوەی جۆربەجۆر پەیڕەو دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کەونارایەکی پێش لە مێژوو. ھەندێ پێیان وایە زاڵبوونی کاوە بە سەر زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە، بەڵام نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاکیش کۆنترە. شارەزایانی نەورۆز، بڕوایان وایە جەمشێد کە یەکێک لە پاشاکانی پێشدادییەکان بووە، نەورۆزی داھێناوە. ژیانی ئەو پاشایانە لە ئەفسانە بەدەر نییە و بە سەرھاتەکانیان زۆر خەیاڵین و سەردەمەکەشیان پێش لە چاخی مێژووە. کەوا بێت بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان.

کەوناراییەکان پێیان وا بووە کە لە مانگی نەورۆزدا "گیانە پاکەکان" سەردانی کەس و کارەکانیان لەسەر زەوی دەکەنەوە و ئاگر ھەڵدەکەن و "خوانی حەوت سین" دەچنن و بەدەوریدا دادەنیشن. بۆیە چەند ڕۆژێک پێش لە ھاتنی نەورۆز، خەڵک دەست دەکەن بە تەکاندنی کەلوپەل و ناو ماڵیان و جلی نوێ لەبەر دەکەن و بە ئاگر ھەڵکردنەوە دەچنە پێشوازی نەورۆز. دیارە نەورۆز لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت و داب و نەریتەکانی نەورۆز لای گەلانی ناوچەکەش جیاوازیی ھەیە.

جەژنی نەورۆز پێشینەیەکی دوورودرێژی ھەیە و کۆنترین جەژنی مرۆڤە لە سەر زەوی. بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەو بوارەدا کراون، کۆنترین مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی، ئەو کاتەی کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون، رۆژی یەکەمی بەھاریان کردووە بە جەژن.

دکتور مەولوود ئیبراھیم حەسەن) لە وتارێکی تێر و تەسەلدا بە وردی چووەتە سەر بنج و بناوانی مێژووەوە و بەڵگە دێنێتەوە لەسەر ئەوەی

کە ئەو جەژنە ھەمان جەژنی تەمووز و عەشتار ە، کە سۆمەرییەکان پێش ئەوەی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان بێنە دەر و بەرەو خوارووی

وڵاتی عێراقی ئێستا داگەڕێن، ئەو جەژنەیان بەڕێوە بردووە. ئاگر سومبوڵی نەورۆزە لای کوردان نەورۆز تێکەڵ بووە بە کۆمەڵێک ئەفسانەی سەیر و سەمەرە. لە ئێرانی کۆندا لە یەکەم رۆژی بەھاردا واتە رۆژی نەورۆز، پاشای وڵات دەرگای خستووەتە سەر پشت بۆ دیدار لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیدا و رۆژەکانی تەرخان کردووە بۆ چاو پێکەوتنی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. ھەر لەو رۆژەشدا خەڵات و دیاری پێشکەش بە دەست و پێوەندەکانی کردووە و دیارییشی لێیان وەرگرتووە. ھۆنەری فارس، فیردەوسی دانەری پەرتووکی شانامە، بنەچەی نەورۆز دەباتەوە سەر کۆنە ئەفسانەیەکی بێ بنەما، واتە ئەفسانەی کاوە و زوحاک. ئەوەی فیردەوسی باسی دەکات ھیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە. دیارە زوحاک یان ئاستیاگ ھەبووە و دوایین پاشای مادەکان بووە. بەڵام نەوەک ئەو جۆرەی کە فیردەوسی باسی دەکات. ئاخر فیردەوسی وەکوو کابرایەکی خوێنخۆری مار لەشانی زاڵم باسی دەکات کە دەبوو ھەموو رۆژێ مێشکی دوو گەنجی دەرخوارد بدەن. ھەر بۆیە کاوەی ئاسنگەر لێی یاخی دەبێت و شۆڕشێکی لە دژی بەرپا دەکات و تەخت و بەختی لێ وەردەگێڕێ. لە حاڵێکدا ھەر لەو وتارە بەڵگەمەندەی د. مەولوود ئیبراھیم حەسەندا ھاتووە، کە ئاستیاگ دوایین پاشای مادەکان، نەک زاڵم و شێت نەبووە بەڵکو پیاوێکی تا بڵێی ڕووخۆش بووە. بەڵام مێژووی پەیوەندیدار بەو کابرایە تەواو پێچەوانە و شێوێندراوە. بە ڕای من، سەرکەوتنی ھەخامنشییەکان، بەسەر دەوڵەتی ماددا و کۆتاییھاتنی تەمەنی یەکەمین دەسەڵاتی کوردی و سەرکەوتنی تیرەیەکی فارس و دامەزراندنی دەوڵەت لە لایەن ئەوانەوە، بووەتە ھۆی ئەوەی کە لە کۆنەستی فارسەکان بە گشتی و لە نەستی کەسێکی وەک فیردەوسیدا بە تایبەتی، ئەفسانەیەکی لەو جۆرە بیچم بگرێت وێنا بکرێت و ڕوخساری ئەو دوژمنەی پێ ناشیرین و بکرێت. دەڵێن: رۆژێک منداڵێک لە باوکی دەپرسێ: باوکە ڕوخساری شەیتان لەو وێنەیەدا بۆچی ئەوەندە ناشیرین و دزێوە؟ باوکەکەی دەڵێ: چونکە ئەو وێنە بە دەستی دۆستەکانی شەیتان نەکێشراوە. ئەوەی ڕاستی بێت مێژووی کوردیش ھەتا ئێستا خۆی نەینووسیوەتەوە، بۆیە جگە لە لایەنی کەم و کووڕی شتێکی ئەوتۆمان لە مێژووی کۆن لەبەردەست دا نییە کە مۆرکی خۆمانی پێوە بێت. تەنانەت ئەو بۆنە پیرۆز و جێگە شانازییانەش کە ھەمانبوون، بە جۆرێک مۆرکە کوردییەکەیان لێ سڕیونەتەوە و بە ناو نەتەوە و گەلانی باڵادەستەوە کراون، بۆ ئەوەی ئێمە شتێکمان نەبێت کە وەک پاڵپشت و بەڵگەی مێژوویی پاڵی پێوە بدەین. ئێستا کە بە پێی بەڵگە مێژووییەکانیش دەرکەوتووە کە نەورۆز جەژنێکی تەواو کوردییە و لە کوردستانەوە بە وڵاتان و ناوچەکانی دیکەی دەورووبەرماندا بڵاو بووەتەوە، ھێشتا وەک پێویست دەڵێی لە ڕوومان ھەڵنایەت ڕاشکاوانە بڵێین ئەو جەژنە جەژنێکی ڕەسەن کوردییە. ئێستاش لە کۆنەستی ھزری ئێمەدا ئەو ڕۆژە ڕۆژی سەرکەوتنی کاوەی ئاسنگەر بە سەر زوحاکی مار لەشاندا. لە حاڵێکدا ئەوە ھیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە ئەفسانەیەکی سازکراوە. ئەگەر واشی دانێین کاوەیەک بووبێت و تەخت و بەختی زوحاکی ’ماد’ی وەرگێڕابێت، ئەوا کورد چۆن شانازی دەکات بە کەسێکەوە کە کۆتایی بە یەکەمین دەسەڵاتی کورد ھێناوە و دواتریش گەڕاوە بە قسەی فیردەوسی بە شاخ و کێواندا و لەوێ ’فەرەیدوون’ی دۆزیوەتەوە و کردوویەتی بە پاشا. فەرەیدوونیش کورد نەبووە. ئەگەر وای دانێین کاوەیەکیش لە گۆڕێدا بووبێت ھەبوو بێت و کورد بووبێت، ئەوا کاوە خۆفرۆشێکی خەیانەتکار بووە و مێژووش پڕە لەو جۆرە کەسانە کە بەداخەوە شانسیان گرتوویەتی و دواتر بە پێچەوانەوە ناویان بە چاکە رۆیشتووە.

نوێ ڕۆژ یان نەورۆز لە کوردەوارییەکەی خۆیاندا لە کەس شاراوە نییە کە کورد ھەر لە بنەچەکدا بنێڕا، گەلێکی ئاژەڵدار بووە و بە دەم ئاژەڵداریشەوە کشتوکاڵیشی کردووە. کەوابوو گەڕیانی وەرزەکانی و گۆڕانە وەرزییەکان، لە ژیانی ئەو گەلەدا گرینگی تایبەت بە خۆی ھەبووە. بە تایبەتی کوردستان نیشتمانێکی کوێستانییە و وەرزی زستان لە کۆندا تەمەنێکی درێژتر لە ئێستای ھەبووە و ئێستاش پیاوە بەتەمەنەکانی کورد باشیان لەبیرە کە جاری جاران ساڵی ساڵان بەفرێکی قورس دەباری و جار ھەبووە ھەتا دوو مانگ لە بەھاریش تێپەڕیوە و بەفر ھەر نەتواوەتەوە و زەوی و ڕێ و بانی بەر نەداوە. لەو حاڵەتەدا کوردی ئاژەڵدار دەکەوێتە تەنگژەی بێ تفاقی و بێ ئازوقەیەیی ئاوردوویی. بە پێی ھەموو ئەو ھۆکارانە، کە ھەم سرووشتی و ھەمیش ھەرێمییە کورد تەواو بوونی وەرزی تووش و سەرمای سەرما و سۆڵەی زستانی کردبێتە جەژن. مامۆستا ھێمن موکریانی جەژنی نەورۆز دەباتەوە سەردەمی ئاژەڵداریی کورد و بە تایبەتی پێی وایە ئەو ڕۆژە ڕۆژی مەڕ زایینە. لەو سۆنگەیەوە کە مەڕداری کورد ڕانە مەڕەکەی لەو ڕۆژەدا دەزێ بۆیە ڕۆژەکەی کردووەتە جەژن. لە مێژووی جەژنە ئێرانییەکاندا جەژنێکیش ھەیە بە ناوی جەژنی مێھرەگان. ئەو جەژنە یەکەم رۆژی پاییز بووە. مەڕدار لەو رۆژەدا بەرانیان لە مێگەل بەرداوە. واتە ئەو ڕۆژە ڕۆژی بەرانگرتنی مەڕ بووە. بۆیە ئەو ڕۆژەش کراوە بە جەژن و بە مێھرەگان ناوی دەرکردووە و مامۆستا ھێمن لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ھەر ئەو ناوی جەژنی مێھرەگانە دواتر بووەتە مێھرەجان و بە تایبەتی عەرەبەکان بە زۆربەی جەژن و کۆڕەکانی خۆیان دەڵێن مێھرەجان. بە گشتی مەودای نێوان جەژنی مێھرەجان و جەژنی نەورۆز پێنج مانگە. ’مەڕ بە پێنج مانگ دەزێ. پێشینیان دەڵێن بەرخ پاش سەد ڕۆژ ڕووحی وەبەر دێ و مەترسیی بەرئاویتن کەم دەبێتەوە. جەژنی سەدە کە ئێستاش لە زۆر شوێنی کوردستان دەیکەن و پێی دەڵێن ’بێڵن دانا’، پێوەندیی لەگەڵ ئەم باسە ھەیە. دوو مانگ پایز و سێ مانگ زستان دەکاتە پێنج مانگ و لە شەوی یەکەمی بەھاردا زەوی مەڕ دێ و جەژنی ھەرە گەورەی مەڕدارە. بۆچوونەکەی مامۆستا ھێمن زۆر لە ڕاستییەوە نزیکترە لەو بەناو مێژوونووسانەی کە بە ویستی دەسەڵات مێژوویان بە ئارەزووی خۆیان و ئەربابەکانیان نووسیوەتەوە. پاش رووخانی ئیمپراتۆریەتی میدییەکان، ئەوانەی دێن و سەربردە و مێژوو دەنووسنەوە، دەبێ بەو شێوەیە بینووسنەوە کە دەسەڵات دەفەرموێ. کەوابوو ئەگەر ڕوخسارێکی سامناک لە دوایین پاشای میدییەکان واتە ئاستیاگ پیشان بدەن، شتێکی سەیر نییە. ئەگەر زۆر دووریش نەگەڕێینەوە و وردبینانە لە مێژووی ھاوچەرخی خۆمان بڕوانین و لێی وردبینەوە، دەبینین ئێستاش دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان، چۆن لە ھەموو ڕێگەیەکەوە ھەوڵ دەدەن ڕوخساری راستەقینەی ئازادیخوازان بخەنە بن پەردەی سەدان ناو ناتۆرەی دزێوەوە. دوور نەڕۆین ئەگەر بۆ مانای وشەی پێشمەرگە بگەڕێینەوە نێو قامووسی بەعسییەکان، پێتانوایە چ پێناسەیەک لە پێشمەرگە کرابێت؟ ئەوە لە سەردەمێکدایە کە ئێمەش ئەگەر ھاوسەنگی ئەوانیش دەستمان بە قەڵەم ودامودەزگای ڕاگەیاندن نەگەیشتبێ بۆ وەڵامدانەوەیان، لانیکەم دەرفەتی ئەوەمان ھەبووە، لە ھەندێ کەناڵەوە حەق بوون و ڕەوا بوونی داواکانمان بۆ خەڵک ڕوون بکەینەوە. جا وەرن سەیری سەردەمێکی کۆنی کۆن بکەن کە کوردی لێقەوماو خاوەنی ھیچ خوێندەوارییەک نەبووە و دەسەڵاتدارەکانی زاڵ بەسەر نیشتیمانەکەیدا چۆن دڵیان ویستوویەتی مێژوویان بۆی نووسیوەتەوە. بۆیە ئەفسانەی کاوە و زوحاک تەنیا فێڵێکە لە مێژووی ئێمە کراوە. لانیکەم ئەگەر تەنیا بە مەبەستی ئەوەش بووبێت کە ھیچ کات لە ڕوومان ھەڵ نەیەت، بە شانازییەوە باسی ئیمپراتۆریەتی میدییەکان بکەین.

                                     

1. نەورۆز لە کوردەواریدا

نەورۆز لە کوردەواریدا جەژنێکی تایبەتە و مێژوویەکی کۆنی ھەیە. لە ھەموو شوێنەکانی کوردەواریدا ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێ. یەکێ لە خاڵە ھاوبەشەکان لە نێوان زۆربەی کوردەواریدا ئاگر ڕۆشن کردنی نەورۆزە. یەکەمین نووسەری کورد کە بە کوردی باسی دابونەریتی نەورۆزی کردبێ ئەحمەدی خانی بووە. زۆرێک شاعیرانی تری کوردیش ھۆنراوەیان بۆ نەورۆز داناوە. ئاگر ھێمای نەورۆزە لەلای کوردەکان، ھەموو ساڵێکیش بە ئاگر یادی دەکەنەوە.

                                               

نەورۆز تیڤی

نەورۆز تیڤی کەناڵێکی ئاسمانیی کوردییە کە لە ئەورووپاوە بڵاو دەبێتەوە و زۆربەی بەرنامەکانی تایبەتە بە کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و زمانەکانی کوردی و فارسی بەرنامەی ھەیە. لە ئێستادا کەناڵی نەورۆز تیڤی بەهۆی دادگای باڵای فەرەنسا داخراوە، بۆ کردنەوەی کەناڵەکە چاوەڕێی بڕیاری داداگا دەکرێ.

یانەی وەرزشی نەورۆز
                                               

یانەی وەرزشی نەورۆز

یانەی وەرزشی نەورۆز یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەری کوردستانە. لە ساڵی ١٩٩٤دا دامەزراوە، یانەکە لە خولی نایابی کوردستان یاری دەکات. بارەگای لە شاری سلێمانییە.

                                               

جێژن (ڕوونکردنەوە)

ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە: جێژنی ڕەمەزان جێژن جێژنی قوربان جێژنی سپاسگوزاری جێژنی کریسمس جێژنی نەورۆز

                                               

نەخۆشخانەی سەردەمی تایبەت

نەخۆشخانەی سەردەمی تایبەت نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەتە، دەکەوێتە گەڕەکی نەورۆز لە شاری هەولێر. مێژووی نەخۆشخانەکە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ دەگەڕێتەوە. لە نەخۆشخانەکە بەشی فریاکەوتنی خێرا هەیە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →