Back

ⓘ یەکتاپەرستی. لە تیۆلۆجیدا، یەکتاپەرستی یاخود مۆنۆسیزم بریتییە لە باوەڕبوون بە بوونی تەنیا یەک خودا. ئایینە یەکتاپەرستییەکان ئەو ئایینانەن کە بانگھێشتیی پەرستنی ..



                                               

تەکبیر

تەکبیر زاراوەیەکی عەرەبییە بۆ دەستەواژەی اللە أکبر بەکاردێت، ئەم دەستەواژەیە لەلایەن موسڵمان بەکاردێت و لەناو خودی نوێژی موسڵمانان ھەیە وەھەروەھا لە جێژنی ڕەمەزان و جێژنی قوربانی موسڵمانانیش.

                                               

سەلەفی

وشەی سەلەف واتە پێشینە و بە مانای شتێک دێت کە ڕابوێردرابێت و تێپەڕیبێت، لە مێژووی ئیسلامدا واتە ئەوانەی پێش سەردەمی ئێستا و سێ سەدەی یەکەمی ئیسلام کە سەردەمی زێڕینی ئیسلامە، ئەوانیش ھاوەڵەکان، تابعین و تابعی تابعینن کە چوار ئیمامی سەر مەزھەبی سوننەکان واتە ئەحمەد کوڕی حەنبەل، شافعی، مالیک کوڕی ئەنەس و ئەبووحەنیفەش دەگرێتەوە. لەم بوارەدا محەممەدصلی الله علي وسلم (پێغەمبەری ئیسلام صلی الله علي وسلم دەڵێت: "باشترین خەڵک، خەڵکی سەردەمی منە، پاشان ئەوانەی دوای ئەوانە دێن، پاشان ئەوانەی دوای ئەوانیش دێن."

                                               

بەنی ئیسرائیل

گەلی بەنی ئیسرائیل بە مناڵ و نەوەکانی یەعقووب دەوترێ. ئەو قەومە بن و ڕیشەی قەومێکن کە دواتر ناویان نرا یەھوود. ئیسرائیل وشەیێکی عیبریە و تێکەڵێ "ئیسرا و "ئیل "کە وشەی "اسرا" بە مانای بەندە و "یل" بە مانای خودایە و بە گشتی بە مانای بەندەی خوایە. ھەڵبەت لە کتێبە یەھوودییەکان دا بە مانای سەرکەوتوو بەسەر خوا یان ملانە گرتوو لەگەڵ خودا ھاتوە. ئەو چیرۆکە لە چیرۆکی ملانە گرتنی یەعقووب لەگەڵ خودا یان فریشتەیەک لە لایەن خوا کە لە پەیمانی کۆن دا ھاتوە، وەرگیراوە، کە دوای ئەو ملانەیە ناوی یەعقووب دەگۆردرێ بۆ ئیسرائیل.، لەبەر ئەو ھۆکارە بە نەوەکانی یەعقووب دەڵێن بەنی ئیسرائیلی. لە کتێبی پەیمانی کۆن دا ...

                                               

ئاسیە

ئاسیەی کچی موزاحیم ھاوسەری فیرعەونی میسر بوو وە بەخێوکەری پێغەمبەر مووسا بوو بەپێی گێڕانەوە ئیسلامییەکان. لە لای موسڵمانان بە یەکێک لە چوار گەورەترین ژن دادەنرێت وە بەپێی سەحیحی بوخاری پێغەمبەر محەممەد بە یەکێک لە دوو گەورەترین ژن ھاوشان لەگەڵ مەریەمی کچی عومراندا دایناوە. باوەڕ وایە ئاسیە باوەڕی بە یەکتاپەرستی ھێنابێ بەبێ ئاگاداری ھاوسەرەکەی و بەنھێنی پەرستشی خودای تاقانەی کردبێ. دوای ئاشکراکردنی باوەڕەکەی لەلایەن فیرعەونی ھاوسەرییەوە کوژرا.

                                               

ڕۆژی دوایی لە ئیسلامدا

ڕۆژی دوایی یان ڕۆژی قیامەت یان ڕۆژی لێپرسینەوە ، بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی کۆتایی جیھان و ژیانی دونیایە، و خاوەن ئاینەکانی تری وەک مەسیحی و جولەکە ھاوبەشن لەگەڵ ئیسلامدا لەم بیروباوەڕەدا، کە کاتی لێپرسینەوەیە لە بەردەم خوادا کە خوا ھەڵدەسێت بە پاداشتدانەوەی باوەڕدارە یەکتاپەرستەکان بە بەھەشت و بیباوەڕ و ھاوەڵدانەرەکان بە ئاگر، ناو دەبرێت بە ڕۆژی قیامەت کە بە مانای ھەستانەوە لەبەر ئەوەی خەڵکی تێدا زیندوو دەبنەوە، ھەروەھا ناودەبرێت بە ڕۆژی دوایی لەبەر ئەوەی ھیچ ڕۆژێکی تری لە دوا نیە لە ژیانی دونیادا، ھەروەک ڕۆژی دوایی چەند نیشانەیەکی ھەیە کە بە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی ئەناسرێن و دابەش دەبن بۆ ...

                                               

ساڵح

ساڵح بە عەرەبی: صالح ناوی پێغەمبەرێکە کە لە قورئاندا ناوی ھاتووە. خوای ‌ ناز و بەخششێکی زۆری بەسە‌ر گە‌لی سە‌مووددا ڕشتبوو. بارانی زۆریان بۆ دە‌باری. زە‌وییە‌کی بە‌پیتوبە‌رەکە‌تیان ھە‌بوو. درەختە‌کانیان میوە‌ و بەری زۆری دە‌گرت. بە‌رە‌کەت کە‌وتبووە‌ ڕۆزی و تەمەنیانە‌وە‌. لە شاخە‌کاندا کۆشک و تە‌لاری جوانیان داتاشیبوو. لەسە‌ر بەرد نە‌خش و نیگاری جوانیان دروست دە‌کرد. لھ گوندی دا لەناو شاخە‌کاندا دە‌ژیان و شوێنیان زۆر قایم بوو. وایان دە‌زانی کە‌س لەوان بەھێزتر نییە، بەڵام گە‌لێکی ناشکور بوون و سوپاسی خوای گەورە‌یان نە‌دە‌کرد. کە‌وتنە‌ بتتاشین و پە‌رستنی ئە‌و بتانە‌ی کە‌ بە دە‌ستی خۆیان دروست ...

                                               

ئیبراھیم

ئیبراھیم بە گوێرەی کتێبی پیرۆز و قورئان یەکێک بووە لە پێغەمبەرانی خودا و باوکی نەتەوەی بەنی ئیسرائیل و باوکی پێغەمبەران و خۆشەویستی خودایە.

                                               

ئەیووب

ئەیوب کوڕی موەسی کوری رازخ کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراھیم. پیاوێک بوو لە ڕۆمەکان. بیروڕای تر ھەیە کە ناوی ئەیوب کوڕی موەسی کوری رەعویل کوڕی عەیس کوڕی ئیسحاق کوڕی یعقوب، ئەمەش لە ڕەچەڵەکی گۆڕیوە.

                                               

خەتەنەکردنی کوڕان

داڕێژە:رسالة توضيحداڕێژە:مسرد لهجات عربيةداڕێژە:معلومات تدخل طبي خەتەنە پرۆسەیەکی ئاینی و کەلتوری باوە کە لە نێوان چەندین ڕەگەز و نەتەوەدا ئەنجام دەدرێت ، لەوانە میسری فیرعەونیەکان و جولەکە و هەندێک کۆمەڵگەی پێش ئیسلام مەسیحی. لە پەیمانی کۆندا ئیبراهیم فەرمانی بە خەتەنەکردن کرد و منداڵەکانی خەتەنە کرد و فەرمانی پێ کردن کە منداڵەکانیان خەتەنە بکەن. بەم شێوەیە موسڵمانانی ئێستا وەک ئیسلام پێشنیاریان بۆ هاتووە کە دەبێت پەیرەوی فەرمایشتەکانی پێغەمبەر ئیبراهیم بکەون. لە پەیمانی کۆنی پەرتوکی پیرۆزدا هاتووە کە ؛" ئینجا خودا بە ئیبراهیمی فەرموو: "تۆش لەلای خۆتەوە دەبێت پەیمانەکەم بەجێبهێنیت، خۆت و ...

                                               

ئیخناتون

ئیخناتون یان ئێخناتۆن یان ئەخناتون یان ئەخناتۆن ، فیرعەونێکی دێرین بوو لە مێژووی دێرینی میسر کە فەرمانڕەوایەتیەکەی لە ١٣٥٣ بۆ ١٣٣٦ی پێش زاین یان ١٣٥١ تا ١٣٣٤ی پێش زاین پاشا و فەرمانڕەوایی ھەژدەمین ئیمپراتۆریەت بووە، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئیخناتوندا پێش ئەوەی بگات بە پێنجەم ساڵی فەرمانرەوایەکەی وەک ئامونحۆتێبی حەوتەم ناسرابوو وەکوو فیرعەونێک ئیخناتوون بەوە تێبینی کراوە کە وازی لە ئاینە دێرینەکانی میسر ھێنا و ئاینێکی نوێی ئاینی ئاتوونی بە میسر ناساند جیاوازی ئاینە دێرینەکانی میسر و ئەو ئاینەی ئیخناتون بە میسری ناساند، بەگوێرەی میسرییە شوێنەوارناسەکان کە ئاینی ئاتوونی وەک فۆرمێکی یەکتاپەرست ...

                                     

ⓘ یەکتاپەرستی

لە تیۆلۆجیدا، یەکتاپەرستی یاخود مۆنۆسیزم بریتییە لە باوەڕبوون بە بوونی تەنیا یەک خودا. ئایینە یەکتاپەرستییەکان ئەو ئایینانەن کە بانگھێشتیی پەرستنی تەنھا یەک ھەبوو دەکەن، کە خودایە، بە پێچەوانەی ئایینە فرەپەرستییەکان کە بانگھێشتی پەرستنی زۆرتر لە خودایەک دەکەن.

بە بڕوای موسوڵمانان تاکە ئایینی یەکتاپەرستی ئیسلامە کە بریتییە لە ئەڵڵا بە تەنھا پەرستن و ھاوەڵ دانەنان بۆ ئەڵڵا و خۆ دانە دەست فەرمانەکانی ئەڵڵا و دوورکەوتنەوە لەو کارانەی کە ئەڵڵا قەدەغەی کردووە، ئەو کەسانەی کە لەسەر ئایینی ئیسلام دەڕۆن بڕوایان وایە کە ھیچ خودایەک یان خواوەندێک نییە جگە لە ئەڵڵا و محەممەدیش نێردراوی خودایە.

ھەندێکیش بڕوایان وایە کە ئایینەکانی مەسیحییەت، یەھوودییەت و زەردەشتییەت ھەر یەکتاپەرستی بە حیساب دێن، بەڵام موسوڵمانان ئەم باوڕەیان قەبووڵ نییە.

                                     

1. بنچینەکانی یەکتاپەرستی لە ئایینی ئیسلامدا

  • یەکتاپەرستی ناو و سیفاتەکانی ئەڵڵا: بریتییە لە باوەڕبوون بە ئەڵڵا ھەروەک چۆن ئەڵڵا خۆی وەسفی کردووە لە قورئان یان پێغەمبەری ئیسلام وەسفی کردووە، بێ زیاد و کەم کردن و بێ نەھێشتن و لادانی ناو و سیفاتەکانی، ھەروەھا بەبێ چواندنیش بە ھیچ یەکێک لە درووستکراوەکانی. ھەروەکو قورئان ئاماژەی بۆ کردووە
  • یەکتاپەرستی خوایەتی: بریتییە لە بە تەنیا دانانی ئەڵڵا لە پەرستندا کە ھەموو جۆرێکی پەرستن دەگرێتەوە وەکو پەنابۆبردن، پشت پێ بەستن، ھاوارکردن ، قوربانی کردن و ھەموو پەرستنەکانی تر کە بە دڵ و بە لاشە دەکرێت وە لایان وایە کە لەگەڵ ئەم پەرستنانەشدا پێویستە ھاوەڵ بۆ ئەڵڵا دانەندرێ. ھەروەکو قورئان ئاماژەی بۆ کردووە
  • یەکتاپەرستی پەروەردگاریێتی: بریتییە لە بە تەنھا دانانی ئەڵڵا لە تایبەتمەندێتیەکانی پەروەردگارێتیدا وەکو دروست کردن و ژیاندن و مراندن و، بەڕێوە بردنی بونەوەرو، ڕزق و ڕۆزی دان و،یاسا بۆ دانان و، فەرمان پێ کردن و، سودو زیان بەدەست بوون و، وێنەی ئەمانە. ھەروەکو قورئان ئاماژەی بۆ کردووە
                                     

2. سەرچاوەکان

  • ویكیپیدیای عه‌ره‌بی
  • شەریك بۆ خوادانان لە پەرستراوێتیدا - به‌هه‌شت
  • شەریک بۆ خوا دانان لەناوە جوان و سیفاتە بەرزەکانیدا - بەھەشت
  • Silberman، Neil A.; and colleagues، Simon and Schuster; ٢٠٠١ The Bible Unearthed New York.
  • شەریك بۆ خوا دانان لە پەروەردگاریەتیدا - به‌هه‌شت
  • Dever، William G.; ٢٠٠٣. Who Were the Early Israelites?، William B. Eerdmans Publishing Co.، Grand Rapids، MI.
Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →