Back

ⓘ پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتۆتە نزیک ڕووباری سێینی. ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی جولیان فڕانکلین ەوە دروستکراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لوتێتیا ، پا ..



                                               

زانکۆی پاریس

زانکۆی پاریس یان زانکۆی سۆربۆن ناودارترین زانکۆی فەڕەنسا و یەکێ لە کۆنترین زانکۆکانی جیهان و ئەورووپا ، ئەو زانکۆیە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ١٢ دامەزرا ، تۆماس ئەکویناس ناودارترین کەسە لەو زانکۆیە خوێندبێت.

                                               

کۆنگرەی ئاشتیی پاریس

کۆنگرەی ئاشتی پاریس: لەنێوان ساڵەكانی ١٩١٩ - ١٩٢٠ ئەم کۆنگرەیە دوای کۆتایی ھاتن بە جەنگی یەکەمی جیھانی لە پاریس پێتەختی فەرەنسا لە بەسترا. ئامانجیش لە بەستنی ئەم کۆنگرەیە چەسپاندنی ئاشتی جیھانی بوو لە جیھان مو ئاوردانەوە بوو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە تێکشکاوەکانی جەنگ لەو کۆنگرەیەشدا نوێنەری زۆربەی وڵاتانی جیھان و گەڵانی گەلانی بەش خوراو بەشداریان کرد. گەلی کوردیش بۆ ئەو کۆنگرەیە جەنراڵ شەریف پاشا بوە نوێنەری کە راپۆرتێکی پێشکەش بە کۆنگرە کرد. ھەروەھا لە چاوی بە سەرۆکی کۆنگرە کلیمانسۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا کەوت و لەسەر مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد بیرو رای ئاڵوگۆڕ کرد، بەڵام کۆنگرەک ...

                                               

تێرۆری سێ چالاکی کورد لە پاریس

ڕووداوی تێرۆرکردنی سێ کچەچالاکەوانی کورد لە پاریس کە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس، فەڕەنسا ڕوویدا، تیایدا هەریەک لە سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز، کە سێ چالاکەوانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون، تێرۆر کران و بەکوژراویی لە ناوەندی زانیاریی کوردستان لە پاریس دۆزرانەوە. توێکاریکاری لاشە ئەوە دەردەخات کە ئەو سێ ئافرەتە لە کاتێکدا لەنێوان ٦ی پاش نیوەڕۆ بۆ ٧ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێش دۆزینەوەیان بەکوژراویی، گیانیان لەدەست داوە. ئەو ڕووداوە لەکاتێکدا هاتەبوون کە حکوومەتی تورکی لە دانووستاندا بوون لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکەدا کە لەنێویاندا عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەبوو. چالاکەوانانی پەکەک ...

                                               

پاریس سان جێرمان

پاریس سان جێرمان یانەیەکی تۆپی پێی فەڕەنسیە بەشداربووی خولی فەڕەنسایە، یانەکە لە ١٢ەی ئابی ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە کە لە سەرەتادا یانەکە ناوی پاریس بووە ئینجا گۆڕدرا بۆ پاریس سان جێرمان یانەکەش لەدوای چوار ساڵ چوونە نێو خولی فەڕەنسی توانی دوو جار لەسەر یەک خولەکە بەدەست بھێنێت، دەسەڵاتی سەرمایگوزاری قەتەری خاوەنی یانەیەکەیە لەئێستادا و ناسر خەلیفەش سەرۆکی یانەکەیە.

                                               

ھێرشەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ی پاریس

ھێرشەکانی تشرینی دووەم/تشرینی دووەمی ٢٠١٥ پاریس زنجیرە ھێرشێک بوون لە ئێوارەی ١٣ی تشرینی دووەم/تشرینی دووەمی ٢٠١٥ دەستی پێکرد تاکو دوای نیوەشەوی خایاند، لە چەند شوێنێکی جیاوازی پاریسی پایتەختی فڕەنسی. ئامانجی ھێرشەکان کوشتنی زۆرترین ژمارەی خەڵک بووە، ھەروەھا یەکێکیش لە ئامانجە سەرەکیەکانی ھێرشەکە، ھێرشکردن بووە بۆ سەر یاریەکی تۆپی پێی نێوان فڕەنسا و ئەڵمانیا کە سەرۆک کۆماری فڕەنساش فرانسوا ئۆلاند یەکێک بووە لە ئامادەبووانی یاریەکە. ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم میدیاکان ڕایانگەیاند بە لای کەمیەوە ١٢٨ کەس لە ھێرشەکاندا کوژراون و دواتر یەکێک لە بریندارەکانیش مرد و بەمەش ژمارەی کوژراوەکان بووە ١٢٩ کە ...

                                               

گەڕەکی شەشەمی پاریس

گەڕەکی شەشەمی پاریس یەکێک لە ٢٠ گەڕەکی شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسایە. لە قسە کردندا بە فەڕەنسی بەم گەڕەکە دەگوترێ شەشەم. بەشێک کە پێی دەگوترێ لووکزامبوورگ گۆکردن بە فەڕەنسی: لووکزامبووغ لە کەناری چەپی چۆمی سێندایە. گەڕەکی شەشەمی شاری پاریس چەندین بنکەی خوێندکاریی بەنێوبانگی دنیا وەکوو خوێندنگەی نەتەوەیی باڵای ھونەرە جوانەکان، ئاکادێمی فەڕەنسی، سێنای فەڕەنسا و خوێندنگەی خوێندکارییە باڵاکان لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە خۆ دەگرێ. ھەروەھا، چەندین شوێنی بەرچاوی شاری پاریس وەکوو مەیدان و پەرستگای سەن-ژێرمەن، مەیدان و کڵێسەی سەنت سوولپیس، باخی لووکزامبوورگ و پۆن دێز ئار لەم گەڕەکەدان. زانستگای پا ...

پاریس
                                     

ⓘ پاریس

پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتۆتە نزیک ڕووباری سێینی. ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی جولیان فڕانکلین ەوە دروستکراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لوتێتیا ، پاریس گەورەترین شارە لە وڵاتی فەڕەنسا کە ڕووبەرەکەی ١٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ، نزیکەی ٢.٥١ ملیۆن ھاووڵاتی لەو شارە دەژین ، پاریس بە ناوەندی سەرەکی دادەنرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری و چاند و ئابووری و سیاسەت و مێژوو و مۆزەخانەی ھوونەری لە وڵاتی فەڕەنسا ، لەوڵاتەکە چەندین ھۆی گواستنەوە ھەن لەوێنەی دوو فڕۆکەخانە و میتڕۆ چەندینی تر ، شارەکە بەفرە چاند دادەنرێت بەوەی زۆرتر لە ٢٠٪ دانیشتووی پاریس خەڵکی دەرەوەی فەڕەنسایە ھەربۆیەش لە پاریس جۆرەکانی جلوبەرگ و خۆراک بە فرە بەرھەم دەبینرێت ، لە ڕووی وەرزشەوە چەندین ڕووداوی گرنگ تێیدا ئەنجام دراوە لەگرنگترینییان میوانداری کردنی ئۆڵەمپیادی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ وە لە یاری تۆپی پێش میوانداری جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ کە ھەڵبژاردەی نیشتمانی فەڕەنسا جامەکەی بەدەست ھێنا. ئابوری پاریس خاوه‌ن گرنگترین ئابوریه‌ له‌ فرنسا كه‌ له‌ سالی 2011 له‌ پاره‌ی ناوخو گه‌یشته‌ كه‌ به‌م پاره‌یه‌ نابیته‌ ده‌وله‌مه‌ندترین شوین له‌ فرنسا به‌لكو پینجه‌مین ده‌وله‌مه‌ندترین له‌ سه‌ر زه‌وی كه‌ ئه‌م شته‌ بووه‌ هوی ئوه‌ی پاریس ببیته‌ به‌ شیكی گرینگ له‌ ئابووری سه‌ر زه‌وی. زانست و زانیاری پاریس خاوه‌ن برزترین ریزه‌ی فیركردنه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی له‌ سالی 2009 نزیكه‌ی له‌ پاریسیه‌كان شهاده‌ی یان هه‌بوو كه‌ گه‌وره‌ ترین شهاده‌یه‌ له‌ فرنسا له‌ همان كاتدا ریزه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شهاده‌ی یان نه‌بوو كه‌ 3 یه‌مین به‌رزترین شهاده‌یه‌ له‌ فرنسا.

                                     

1. شوێنە گرنگەکانی شار

  • کەوانەی سەرکەوتن
  • کۆشکی گارنیەر
  • میلو ڤیادوکت
  • دیزنی لاند پاریس
  • نۆتردام دێ پاریس
  • کۆشکی ڤێرسای
  • کلێسای فۆنتینای
  • پۆنت دو گاد
  • مونت بلانک چیای سپی
  • تاوەری ئیفڵ
  • مۆزەخانەی لۆڤەر
  • کڵێسای نۆتەردام
زانستگای پاریس دێکارت
                                               

زانستگای پاریس دێکارت

زانستگای پاریس دێکارت یەکێک لە زانستگاکانی پاریسە کە بە پاریس ٥یش ناسراوە. ئەم زانستگایە لە گەڕەکی شەشەمی پاریسدایە و یەکێک لە بەشەکانی زانستگای پاریسە. زانستگای پاریس دێکارت زۆرتر لە بواری پزیشکی و زانستەکانی تەندرووستیدا کار دەکا و ھەروەھا لە بواری بیرکاری و کومپیۆتردا لە پەروەردە و لێکۆڵینەوەدا خوێندکاری ھەیە.

سالۆن (پاریس)
                                               

سالۆن (پاریس)

سالۆن یان پاریس سالۆن پیشانگای فەرمی ھونەر لە لایەن ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فەڕەنسا لە پاریس بوو کە لە ساڵی ١٦٦٧ەوە دەستی پێکرد. دەکرێ بڵێین لە نێوان ساڵانی ١٧٤٨ تا ١٨٩٠، گەورەترین ڕووداوی ھونەری ساڵانە یا دوو ساڵانە لە جیھانی ڕۆژئاوا بوو. لە ١٨٨١ەوە، سالۆن لەلایەن کۆمەڵەی ھونەرمەندانی فەڕەنسا بەڕێوەدەبرێت.

ئەلیکسیس کاڕیڵ
                                               

ئەلیکسیس کاڕیڵ

ئەلیکسیس کاڕیڵ پزیشک، توێژەرێکی خەڵکی فەڕەنسایە لە ساڵی ١٩١٢ دا خەڵاتی نۆبڵی لە زانستی پزیشکیدا بەدەستھێنا لەسەر ئەو کارەی لە دورینەوەی بۆرییەکانی خوێن و گواستنەوەی خوێن و ئەندامەکان ئەنجامی دا.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →