Back

ⓘ تۆڕی میدیاییی ڕووداو. تۆڕی میدیایی ڕووداو تۆڕێکی میدیاییی سەربەخۆی کوردییە، کە لەژێر دروشمی ڕووداوی تۆ ھەواڵی ئێمەیە ، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو بەر ..



                                               

دە سی ڤی

زە سی ڤی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تۆڕی میدیاییی ڕووداو بوو، لە "ڕووداو تیڤی" پەخش کرا. لەم بەرنامەیەدا ژمارەیەک لە کچ و کوڕی لاوی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان پێشبڕکێیان دەکرد بۆ ئەوەی بەھرە و تواناکانی خۆیان نیشان بدەن. براوەی بەرنامەکە ئۆتۆمۆبیلێکی وەک خەڵات پێ درا، و لە یەکێک لە کۆمپانیاکان بە مووچەی مانگانە "٢٫٥٠٠ دۆلار" دامەزرا، ئەم بەرنامەیە لە ١٤ بەش "ئەڵقە" پێکدێت. دروشمی بەرناکە بریتییە لە "کاری خۆماڵی، بۆ خەڵکی خۆماڵی". بەرنامەکە لەلایەن دوو پێشکەشکار بە ناوەکانی ئاوارە بەختیار و محەممەد عەبدوڵڵا پێشکەش دەکرا، کە ھەردووکیان پسپۆڕییان لە بواری بەڕێوەبردن و ئابوورییە، کە ھەڵگری ...

                                               

شیفا گەردی

شیفا گەردی ، لەدایکبووی کۆمەڵگەی زێوەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان پەیامنێر و پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی بوو، لە ٢٠١٧ لە کاتی کار بەھۆی مینێکی چێنراو لە ماوەی شەڕی داعش لە شاری مووسڵ گیانی لەدەست دا.

تۆڕی میدیاییی ڕووداو
                                     

ⓘ تۆڕی میدیاییی ڕووداو

تۆڕی میدیایی ڕووداو تۆڕێکی میدیاییی سەربەخۆی کوردییە، کە لەژێر دروشمی ڕووداوی تۆ ھەواڵی ئێمەیە ، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو بەرھەمەکانی پێشکەش دەکات.

                                     

1. بەرھەمە چاپکراوەکان

  • ھەفتەنامەی ڕووداو: ڕۆژنامەیەکی ھەفتانەیییە کە ڕۆژانی دووشەممە چاپ دەکرێت تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان، بە ئەلفوبێی ئارامی و کوردیی ناوەندی وەشان دەکرێت، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
  • گۆڤاری ڕووداوی منداڵان: گۆڤارێکە تایبەتە بە منداڵان، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
  • ھەفتەنامەی ڕووداوی وەرزشی: ڕۆژانامەیەکی وەرزشی چوار پەڕەیییە ھەموو سێشەممەیەک چاپ دەکرێت لە ھەرێمی کوردستان، بە ئەلفوبێی ئارامی و کوردیی ناوەندی وەشان دەکرێت، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە
  • ھەفتەنامەی ڕووداو ئەوڕوپا: ڕۆژانی پێنچ شەممە لە وڵاتانی ئەورووپا چاپدەکرێت و دەست دەکەوێت، بەئەلفوبێی لاتینی و زاراوەی کورمانجی، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
                                     

2. ڕووداو ماڵپەڕ

پۆرتاڵی ڕووداو تایبەتە بە ھەواڵ و چالاکییەکانی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و ئابووری لەپاڵ ئەمەشدا چاوپێکەوتن ھەڤپەیڤین و وتار و بیروڕا و بابەتە کۆمەڵایەتیی و وەرزشی لەماڵپەڕەکە بڵاو دەبێتەوە، جگە لەوانە پۆرتاڵەکەی ڕووداو ھەل بە سەردانیکەران دراوە لە بەشی رووداوی تۆ ، ئەمەو وێڕای ئەوەی ماڵپەڕەکە بە زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەردەستە و ھاوکاتیش بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکیش ڕووماڵی ھەواڵەکانی دەکات.

                                     

3. کەناڵ و ڕادیۆ

کەناڵی ئاسمانی ڕووداو کە بە تایبەتمەندی HD پەخشدەکرێت لە سێ مانگی دەستکرد کە ئەوانیش ھۆتبێرد، نایلسات، گالاکسی ١٩. و ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ یەکەم ڕۆژی کردنەوە کەناڵەکەبوو وەھەروەھا ھاوکاتیش ڕادیۆیەکە کرایەوە، ھاوکات کەناڵەکە لەریگای ڕسیڤەری دیجیتاڵی ناوخۆییش پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات.

                                     

4. ڕەخنەکان

وێڕای ئەوەی وەک میدیایەکی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە، بەڵام چەندین میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕەخنەیان لە ڕووداو گرتووە، بە سەرچاوەیەکی بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی دەزانن.

                                               

داعش لێرە بوو

داعش لێرە بوو بەرنامەیەکی ٢٤ خولەکیی تۆڕی میدیاییی ڕووداوە، باسی ئەو پاشماوە و کاولکارییانە دەکات کە چەکدارانی داعش لە دوای خۆیان لە و ناوچانەی کە دەستیان بەسەر داگرتبوو دوای ئازاد کردنەوەیان لەلایەن ھێزە عێراقییەکان ئاشکراییان دەکات. فەرمان عەبدولڕەحمان پێشکەشکاری بەرنامەکەیە، و ئاوارە نەبی حەسەن کاری مۆنتاژ و دەنگی بۆ دەکات.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →