Back

ⓘ ئایین لە کوردستان. جوگرافیای کوردستان یارمەتیدەرە بۆ شرۆڤەکردنی فرەچەشنەی ئاینەکانی یارسان، ئێزدی، زەردەشتی، مانی، جوو و کریستیانیزم بە ناونیشانە جۆراوجۆرەکانیە ..



                                               

ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان

ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان ، یەکێکە لە ڕێکخراوە نا حکوومییەکانی بواری منداڵان لە باشووری کوردستان. سەرۆکایەتی دەکرێت لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد.

                                               

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

کەنەکە یان کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان لە٢٤ى گوڵانى ساڵى ١٩٩٩ لە ووتوێژێكى گشتى بە ئامادەبوونى ٧٠٠ نێونەر و ميوانى كورد و بياني لە شارىئەمستەردامى پایتەختى ھۆلەندا وەکو دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسییه‌ که‌ له‌ سه‌ر ده‌سپێشخه‌ریی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەيێندرا. ئەم دامەزراوەيە لە شێوەى په‌رله‌مان دايە بۆ پەكەكە ،خاوه‌نی دوو سه‌رۆکه‌ واتا به‌ شێوه‌ی هاوسه‌رۆکی ئیداره‌ ده‌کرێت؛ یه‌کیان ژن و یه‌کیان پیاو. کەنەکە باوەڕى وايە هەموو خەڵكى كوردستان بەسەرجەم ئايين و جڤاكى وى وەكو هەموو گەلانى تر جيهان مافى خۆيەتى مافى چارەىخۆنووسينى خۆى ديارى بكات، هەروەها باوەڕى وايە بەڕێگا دیموکراسی ھەروەک لە بەر ...

                                               

سپێدە

کەناڵی ئاسمانی سپێدە سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە گرنگی بەلایەنی سیاسی و ئیسلامی دەدات وێڕای گرنگی بە بەرنامەی خێرخوازی و دراما و وەرزش و سروودی ئیسلامی.

                                               

یەکەکانی ژنانی ئێزدخان

یەکەکانی ئافرەتانی ئێزدخان ، گرووپێکی چەکداریی میلیشیایە، کە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ پێکھێنرا. عێراق ئۆ کۆمەڵگەی یەزیدی دەپارێزێت لە ووشیار ھێرشی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامیی و گرووپی ئیسلامیی دیکە کە لەبەر ئایین یەزیدی دەبینن ھەروەک ئایینی گاور. ئەم گرووپە یەکەی ژنانی ھێزی پاراستنی شنگالە و ھەموو ھێزەکانی لە ژنانی ئێزدی پێکھاتووە.

                                               

سافیی ھیرانی

سافیی ھیرانی یان سافی شاعیری کورد ناوى مستەفاى کوڕى عەبدولڵایە. سافی لە ساڵى 1873ی زاینی لە گوندى هیران سەر بە قەزاى شەقڵاوە لە دایک بووە و لە بڕواری 12/2/1942 کۆچى دوایى کردوە. هۆنراوەى بە هەر چوار زمانى کوردى و عەرەبى و فارسى و تورکى نووسیوە. عەبدوڵڵای باوکی سافی کوڕى عەلى کوڕى مستەفاى کوڕى عەبدلڵاى کوڕى شێخ سولەیمانى هیرانى یە.

                                               

فایەق

فایەق ناوی تەواوی عوسمان کوڕی حاجی ئیسماعیل کوڕی مەلا ئەحمەد کوڕی مەلا فازیلە شاعیرێکی کوردی شاری سلێمانی بوو وە یەکێکە لە شاعیرانی شیعری کلاسیکی کوردی.

                                               

نەڕان

گوندی نەڕان سەر بە شاری سنە و لە پارێزگای کوردستانە کە لە ٢٥ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی سنە و لە ڕێگای سنە بۆ کامیاران ھەڵکەوتووە و حەشیمەتی زیاتر لە ١٠٠٠ کەس و زیادتر لە ٢٠٠ بنەماڵەی تێدایە. گوندی نەڕان ھەم خاوەن سروشتی جوان و تایبەتە و ھەم لە باری مێژوویییەوە بەناوبانگە چونکوو کەسایەتییەکی گەورەی تێدا پەروەردە کراوە و نێژراوە ئەویش کەسێک نییە جگە لە سنجەرخانی قارەمان. ئیشی خەڵکی گوندەکە زیاتر ئاژەڵداری و باخدارییە و بەرھەمەکانیشیان گوێز، شڵانە و سێو و … ە. ئەگەر لە باری شێوەی بیناسازی گوندەکەشەوە بمانەوێت باس بکەین دەبێ بڵێین کە ماڵەکان بە شێوەی پلیکانی دروست کراوە کە لەم جۆرەدا سەربانی ...

                                               

رێبوار حەمەتۆفیق

ڕێبوار حەمە تۆفیق محەممەد مامۆستا، پارێزەر، نوسەر، زمانزان، رۆژنامەنووسی کوردە بەشداری چەند بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی کردووە بۆ تاوێتوێکردن لە بابەتە ئەدەبیی و مێژوویەکان، ڕێوبوار لە ساڵی ١٩٨١ خراوەتە خوێندنی سەرەتایی لە ھەڵەبجەی شەھیدان لە قوتابخانەی دواتریش لە ساڵی ١٩٨٧ چووەتە قوتابخانەی ناوەندی ئازادی کوڕان، دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی لەوێ چووەتە ئامادەیی رۆشنبیری لە شاری سلێمانی و لەوێ دەستی بەخوێندن کردووەلە ساڵی ١٩٩٦ لە سلێمانی لە زانکۆی کۆلێژی زمان دەخوێنێت و لە ١٩٩٩ تەواوی دەکات بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەھێنێت لە بوارەکەی، پاش ئەوەی زانکۆ تەواو ئەکات، وەک مامۆستا لە گوندی قاشان س ...

ئایین لە کوردستان
                                     

ⓘ ئایین لە کوردستان

ئایین لە کوردستان. جوگرافیای کوردستان یارمەتیدەرە بۆ شرۆڤەکردنی فرەچەشنەی ئاینەکانی یارسان، ئێزدی، زەردەشتی، مانی، جوو و کریستیانیزم بە ناونیشانە جۆراوجۆرەکانیەوە، موسڵمانی سوننی و شیعی و سۆفیگەری و ھەموویان بەیەکەوە بە درێژایی ڕۆژگار لە سەر ئەم خاکە ژیاون. ئەمیش ھەرجار بەھاوسەنگیەکی ناسک و بەروەخت کە بەردەوام بە ھۆی کۆمەڵێ ڕووداوی جەرگبڕ کە ڕەنگدانەوەی ناسکیی لە ڕادەربەدەری ئەم بەشەی جیھانە، لە ناو چووە.

                                     

1. مێژوو

لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لانکی شارستانییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، گۆڕەپانی خوێن و توند و تیژی، ناوەندی کوشتارە ھەر خوێناویەکان و گەورەترین لێبوردەیی، کوردستان تاقانەیە. شارەکانی لە چوارڕیانی ڕێگا سەرەکیەکانی ھات و چۆدان، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پەناگەی نەتەوە ژێردەستەکان واتا قوربانیانی چەوساندنەوە و ئایینیەکان بوون.

کوردەکان بە نەوەی مادەکان دادەنرێن ئەو خیڵە ئاریانە بوون کە لە ھەزارەی دووەمی پێش زاییندا نیشتەجێی باکووری ڕۆژئاوای خاکی ئێران بوون. میرنشینە جیاوازەکانی ماد کە لە گەڵ ئاشووریەکاندا لە شەڕی بەردەوامدا بوون، لە سەدەی حەوتەمی پێش زاییندا لە ژێر فەرمانڕەوایی دیجۆسێس کە ئەکپاتان ھەمدانی ئێستا لە ئێران کردە پایتەختی خوی یەک خرانەوە. لە کۆتایی سەدەی حەوتەمی پێش زایین، مادەکان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر وەڵاتی فارسدا سەپاند. لە ساڵی ٦١٢ پێش زایینی بە ھاوکاری بابلیەکان نەبوخزنەسر بە تەواوی کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاشووریەکان ھێنا.

لە ساڵی ٥٥٠ پێش زایینی سەرۆکی ھۆزێکی فارس بە ناوی کیرۆس ئەخامینش کیرۆسی مەزن دەستی بە سەر میدیا دا گرتەوە و کردی بە بەشێک لە ئیمپیراتۆری فارس. دوایش بوو بە بەھێزترین دەسەڵات لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. زەردەشتی ئاینی فەرمی ئەخمینی بوو وا پێدەچێت بە سەر مادەکانیشدا سەپێنرا بیت. بەڵام مادەکان پەرەیان بە ئایینی تایبەتی خۆیان دابوو کە بیرو باوەڕی فریشتەکان بوو.

ئەگەر باش تێبینی بکرێت ئەم ئاینە کاریگەری بە سەر ئاینە خواییەکانی پاش خۆیدا ھەبووە. ئەم ئاینە کە بێگومان لە سیبێریای ڕۆژئاواوە سەری ھەڵداوە و بەھۆی کۆچی ەیندوـ ئەورووپیەکانەوە گوێزرایە ناوچەکە، لە سەر دوو بنەما دامەزراوە: چاکە لە ئەھموورامەزدا بەرجەستە دەبێت ە خراپە لە ئەھریمەن. ئەسکەندەری گەورە لە ساڵی ٣٣٠ پێش زایینی، میدیای داگیر کرد، و میدیا ئیتر وەک بەشێک لە ئیمپیراتۆری یۆنانی کەوتە ژێر کاریگەری قووڵی ھێلینیەوە و بیروڕا ئایینیەکانی یۆنان بە سەر دانیشتووانە ڕەسەنەکانی ئەو ناوچەی وازیان لە بڕوا کۆنەکانی خۆیان نەھێنابوو سەپێنرا، دواتر ئاینێکی سەیر بەناوی میتراییزم بە شێوەیەکی خێرا لە ئێران سەری ھەڵدا. میترا خوای ڕۆژ بوو. ئەم میتراییزمە لە کوردستان دا سەرکەوتنێکی خێرای بەدەست ھێنا. سەرکەوتنێک کە تەنانەت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پاش ھاتنەوەی ئاینی جوولەکە و مسیح جیێ خۆی ھێشتەوە و کاریگەریەکەی پاراست. لە ماوەی ئیمپیراتووری نوێی ئاشووریدا ڕەوەندێکی گرنگی جوولەکەکان ئاوارە و دەربەدەری کوردستان بوو ھۆزە وون بووەکان و بە ھۆیەوە زۆر بە خێرایی زۆرینەی کورد لە دین وەرگەڕان. لەدواییدا مەسیحیەت دەرکەوت و زۆربەی کوردەکان کە لە ژێر کاریگەری ئایینی جوولەکەدا بوون، ئەم ئاینە تازەیەیان پەسەند کرد.

لە سەدەی پێنجەمدا بزووتنەوەی مەزدەکی سەری ھەڵدا و دژ بە بنەماکانی توندی ئاینی زەرەدەشتی ئیمپیراتۆری ساسانی فارسی یاخی بوو. ئەم ئاینە کە لە چیاکانی زاگرۆس واتە شوێنی لەدایکبوونی مەزدەک، لە دایک بووە، بڕوای بە یەکسانی کۆمەڵایەتی لە نێوان مرۆڤ دا و ھاوبەشی لە سامان و مولک دا ھەبوو. بەڵام مزدەکەکان بە خێرایی بوونە قوربانی کوشتار و لەناوبردن و بزوتنەوەکەش لە کۆتایی سەدەی شەشەمی پاش زایین نەما.

ئیسلام لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبووەوە و ھەر لە سەرەتای ٦٣٧ ەوە ئەسپ سوارەکانی اللە کەوتنە بڕینی ڕیگاوبانەکانی کوردستان. بەڵام لە سەدەی ١٢ دا بوو کە بە ھۆی داگیرکاریەکانی ئیمپیراتووری عوسمانی، ئاینی ئیسلام بە سەر زۆرینەی کورد سەپێنرا.

لە سەدەی ١٦ دا زۆربەی ھەرە زۆری کورد ناچارکران لەڕێگای جینۆسایدەوە کە ببنە موسڵمان، بەڵام تا ئێستاش زۆر لە داب و نەریت و بیڕوباوەڕەکانی خۆیان پاراستووە. زیاتر ڕیبازی سۆفیگەریان بەلاوە پەسەند بووە، چونکە زیاتر لە ئیسلام، کە لە عەرەبە بەدوەکانەوە بۆیان ھاتبوو، لە داب و نەریتی ەیند و ئەوروپیەکان نزیک بوو.

ئەمڕۆ

  • ٤ لە سەدیان ئێزدی و
  • کوردە جووەکان لە ساڵانی ١٩٥٠ ـدا کوردستانی عئێراقیان بەرەو ئیسرائیل بە جێ ھێشتووە.
  • ٤ لە سەدیش مەسیحین بە لقە جیاجیاکانیەوە.
  • نزیکەی ٧٠ لە سەدی خەڵکی کورد موسڵمانی سەر بە مەزھەبی شافعین.
                                     

2. ئاینی ئێزدی

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا نزیکەی میلیۆنێک تا میلیۆنێک و نیو ئێزدی ھەنە کە زۆربەیان لە کوردستانی ئێراق دەژین، ھەروەھا لە ئەرمەنستان و گورجستان ژماەریەکی بەرچاو ھەنە، ھندەکیان لە ئەوروپای ڕۆژئاوادا دەژین. ھەندێکیانیش لە دەوروبەری جزیر و ماردینی تورکیا و ڕۆژھەڵاتی سوریا و دەژین ئاینێکی تایبەتە بە کوردان، ئەمڕۆکە ھەموو ئێزدیەکان کوردن. لە سەردەمێکدا زۆربەی کوردەکان ئێزدی بوون؛ و ھەموو کاتی بە ھەست و بیری مێژوویی زیندووی کوردەکان دەژمێردرێن ئیمپیراتووری عوسمانی بەناڕەوا تۆمەتی لە پەیڕەوانی ئەم ئاینە دەدا بە بیانۆی نەبوونی کتابی ئەسمانی بۆیە ھەموو کاتەک بەردووام بوون لە کوشتن و تالانکردنەوەی گوندەکانیان لە باکوری کوردستان، و بە درێژایی چەندین سەدە کوشتو بڕی یەکجار بێ بەزییانەی لێ کردوون. چونکە تورەکەکان وایان بیردەکردەووە کە ھەبوونی کوردانی موسلمان ئاسنترە بۆ تواندنەوە و بە تورک کردن بەلام کوردانی ئێزدی ئاینیان وەک بەربەستەک دەبینرە بۆ بە تورک بوون، چونکە دەقە کەڤنارەکانی ئەو ئاینە ھەموو بە کوردی کورمانجی بوون، ئەم ئاینە بە بربرەی پشتی زارەوی کورمانجی ھەژماردەکرێت چونکە کۆنترین دەقەکانی زارەوی کورمانجی لەلایان ئێزدیەکانەوە نووسراون کە ھەردوو کتێبی مەسحەف ڕەش و جەلوە بەو زارەیە نووسراووە، ئێزدیەکان باوەڕیان بە گوێزەرانەوەی گیان لە جەستەیەکەوە بۆ جەستەیەکی تر ھەیە کە پێ دەلێن کراس گۆرینەوە، ئێزدیەکان بە سەر دوو چینی جیادا دابەش دەبن، چینی موریدەکان و چینی پیاوانی ئایینی، چینی ئاینی بریتینە لە شێخ و پیرەکان. پیرەکان کۆنترن لە شیخەکان، لە کۆندا پیرەکان دەستھەلاتی ڕەھای ئاینیان بە دەست بوو پیرەکانی ئاینی ئێزدی ھەمان سیفەتی پیرەکانی ئاینی عەلوی و زەردەشتی و یارسانیان ھەبوون بۆ بە ڕێوبردنی ئارکی دینیەکان، بەلام پاش ھاتنی ئاینە ئەبراھیمیەکان، چینی شێخەکان لە لایان شیخادیەوە دروست دەکرێت، و دەستھەلات ئایننی دەگرنە دەست، ھەرچاندە تاکۆ ئیستاشی پیرەکان ماون بەلام دەستھەلاتیان وەک شێخەکان بە ھێز نیە.

  • ناودارەکان

ئێزدیەکان بێجگە لە سەردەمی کوندا لەسەردەمی نوویشیدا چەندین کەسایەتی ناووبەنگیان ھەبوونە کە لە بزاڤی ڕەوشنبیریدا خەباتی کوردیدا خەبتیان کردووە، بۆنموونە یەکەمین جار ڕۆمانی کوردی لەلایان ئێزدیەکانی سوڤیەتەوە دەنووسرێت. لە خوارەوە ھندەک لە نووسەر و ناودارەکانی کوردانی ئێزدی باس دەکەین

  • عەرەبێ شەمۆ
  • قەناتێ کورد
  • دەرویشی عبدی
                                     

3. ئاینی یارسان

کۆمەڵە ئاینیەکەی یارسان ئەھلی حەق یان کاکەیی ئایینێکی جییاواز لە ئیسلامە. یارسان لە سەدەی یانزدەی زایینی لە لوڕستان دامەزرا و لە شارەزوور و ھەورامان لە لایەن شاخوشین بڵاوکرایەوە و لە لایەن سوڵتان سەھاکەوە جاکسازی تێیدا کرا کە لە ھەورامان شوێنێکی پاڕانەوەی بە ناوی جەمخانە بنیات نا و گوندی پردیوەر شیخان ی کردە بنکەی چالاکیەکانی خۆی. پیرە ڕاستەقینەکانی یارسان لە عێراق و ئێراندا، لە بنەچەک لەو بنەماڵە پیرۆزانەن. یارسان باوەڕیان بە سوڵتان سەھاک و ھەفت تەن و ھەفتوانەیە و سەبارەت بە کاسایەتییە ئایینیەکانی ئیسلامیش پییان وایە کە عەلی و کوڕەکانی حەسەن و حوسێن و یارانی ئەو سەردەمە زاتی سوڵتان و ھەفتەن و ھەفتوانەییان لە جەستەدا بووە. لە ھەمان کاتدا مووسا و ئیلیاس و عیسا و موحەممەدیشیان لا پیرۆزە.

لە بابەتی دووبارە بەرجەستە بوونەوەدا لەگەڵ درووز و ئێزدیەکان کۆکن. پەیرەوانی یارسان لە ناوچەی گۆران و لەکستان لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستان و ھەمەدان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەژێن. لە باشووری کوردستانیش کە بە یارسان کاکەیی دەگۆترێت، لە ناوچەی کەرکووک و خانەقیندا دەژێن.



                                     

4. ئاینی عەلەوی

ئاینی عەلەوی یان قزڵباشەکان، گەلێک جار قزلباشەکان بە ھۆی ئەو گرنگیەی بە عەلی زاوای محەممەد دەدەن، بە ڕێبازێکی سۆفیگەری دادەنرێن. بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندیەکی کەمیان بە ئیسلامەوە ھەیە. ئاینەکەیان زیاتر مرۆییە، ڕەفتارە لیبراڵە کۆمەڵایەتیەکانیان زۆر لە ئیسلامی سەرەتاییەوە دوورە. بۆ نموونە ژن و پیاو لای ئەوان یەک پلەی ھەیە. زۆر گرنگی بە ڕۆژوی ڕەمەزان نادەن. خواردنەوەی مەی قەدەغە ناکەن. بۆنە ئایینەکانیان کە ھەمیشە سەماو ئاھنگی لەگەڵدایە، لە مزگەوت ناکرێن و لە شوێنی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بە "جوم ئێڤی" ناویان لێ دەبرێت و لە لایەن سەرکردە ئایینەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێن کە بە دەدە یان سەیید دەناسرێن.

کتێبێکی پیرۆزی دیاریکراویان نیە. ڕێز لە قورئان و ئینجیل و تەورات دەگرن. لە نێوان خواو مرۆڤایەتیدا بڕوایان بە نێوبژیوانی پێنج فریشتە و دوانزە وەزیری خوا و چل پێغەمبەر ھەیە. ھەندێک جار پێیان دەڵێن "سەرسوورەکان" و زۆربەیان لە ئەنادۆڵ و شارەکانی سیواس و دیاربەکر و خەربووت دەژین. قزڵباشە کوردەکان بە کوردی و زازایی قسە دەکەن. لە چیاکانی دێرسم زیاتر لە میلیۆنێکن. خەمڵاندنەکانی ئەم دواییە دانیان بەوە ناوە کە لەوانەیە قزڵباشەکان ٢٥ لە سەدی دانیشتووانی تورکیا پێک بێنن.

                                     

5. سۆفیگەری

ھەر لە سەرەتای سەدەی دوانزەیەوە سۆفیگەری لە کوردستان سەری ھەڵداوە و کۆمەڵە جیاجیاکان بە پەسەند کردنی ڕێبەرێکی ھاوبەش لە باوەشی تەریقەیەکەدا یەک دەگرن. لە ھەموویان کۆنتر کە تا ئێستاش لە کوردستان زۆر کارایە، تەریقەی قادری یە کە لە لایەن عەبدولقادری گەیلانیەوە ١٠٧٨–١١٦٦ دامەزراوە و لە شاری بەرزەنجە نزیک شاری سلێمانی ناوەندی بۆ دانراوە. دەروێشە قادریەکان بۆ ئەوەی لە لایەن شێخەکەیانەوە بە مورید بناسرێن دەبێ ھەندێ دەستپێشخەری بکەن و کۆمەڵێ ئەرکی گران بە جێ بگەیەنن کە بریتین لە دانپیانان بە خراپیەکانیان، چێژتنی سزاکانیان، فەرمانبەری، ڕێزگرتن لە یاساکانی خانەقا و ماوەی ڕۆژووەکان. لە میانەی مەراسیمەکانی کۆبوونەوەی خانەقا، موریدەکان لە ناو بازنە داخراوەکاندا لە گەل دەنگی جەرگبڕی دەف دا خەم و ڕاست دەبەنەوە تا دەگەنە حاڵەتی دڵڕاوکێیەکی گشتگیر. ئینجا ھەندێکیان بە خەنجەر و قەمە جەستەکەیان کون دەکەن یان بزمار لەسەری خۆیان دەکوتن یانیش بە سەرەوە خۆیان لە دیوارەکان دەدەن. ئەمڕۆ تاڵەبانی و بریفکانی ناودارترین بنەماڵەکانی قادرین.

تەریقەی دووەم نەقشبەندی سوونی لە سەر دەستی بەھائەددین نەقشبەند ١٣١٧–١٣٨٩ لە بوخارا ئوزبەکستانی ئەمڕۆ دامەزراوە و لە ساڵی ١٨٠٨ گەیشتووە کوردستان. ئەم تەریقە کە لە لایەن مەولانا خالیدی نەقشبەندی ھێنراوە، شێخەکانی بارزان، تەوێڵە و شەمدینان دەگرێتەوە خۆی. ئەمان مەراسیمەکانیان لە بێدەنگی تەواودا ئەنجام دەدەن. سووفیەکان بە دەوری یەک لە شێوەی بازنە دادەنیشن و بیر لەو بابەتە دەکەنەوە کە لە لایەن شێخەوە کە بەڕیوەبەری کۆبوونەوەکەیە، ھەڵدەبژێردرێت و تاوتوێ دەکرێت. بەڵام پێویستەسەرجەم موسوڵمانان بزانن دینی پاکوبێگەردی ئیسلام بێکەموکوڕیەوپێویستی بەزیادکردن بیدعة نیە.

                                     

6. کلێسای سریانی ڕۆژھەڵاتی

ھەموو مەسیحیەکانی ڕۆژھەڵات ھەمان بیروباوەڕیان ھەبوو کە ماوەی "کونسیل نیسا" لە ٣٢٠ی دووای زایین ڕاگەیەنرا بوو. پاشتر کلێسای ڕۆژھەڵاتیان دامەزراند. بەڵام ململانێی نێوان ئیمپراتۆری بیزەنتی لە ڕۆژئاواوە و ئیمپراتۆری فارس لە ڕۆژھەڵاتەوە بووە ھۆی دابەشبوونی ئەو مەسیحیانە.

                                     

7. ئاینی جوو

ئەمڕۆ تەنیا ھەندێک گۆڕستان و ئاسەواری پەرستگاکان لە کوردستان ماون. بۆ نموونە لە ئاکرێ ھێشتا ئاسەوارەکانی جوولەکەی کوردستان ماونەتەوە. بەڵام کۆمەڵگای کورد لە ئیسرائیل زۆر بەھێزن و ناسنامەی فەرھەنگی خۆیان پاراستووە. نێزیک ٢٠٠ هەزار کوردی جهوو لەو وەلاتا دەژین

                                     

8. ئاینی زەردەشتی

زەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی ئێران لە ساڵی ٦٦٠ پ. ز لە دایک بووبێت و لە ساڵی ٥٨٣ پ. ز لە ناوبراوە. ئەمڕۆ تەنیا چەند وێرانەیەک لە بورجەکانی بێدەنگی لاشەکان لەم سەر ئەم بورجانە دادەنران بە ئەوەی باڵدارە لاشخۆرەکان بیا نخۆن و ژمارەیەکی زۆر بچووکی باوەرپێکەران لە ناوچەکوردیەکانی ئێران و نزیک یەزد بە جێ ماون.

                                               

رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان

رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لە ژێر دروشمی پەروەردە -زانست -داھێنان لە بەروەاری ٩/٤/١٩٩٤ لە ھەرێمی کوردستان دامەزراوە. رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان ڕیکخراوێکی قازانج نەویستە کار دەکات لە پێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی قوتابیان و خوێندکاران و داکۆکی کردن لە مافەکانیان بةبی ھیچ جیاوازیەکی نەتەوەیی و ئایینی و حیزبی. کاردەکات بۆ پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و زانستی.

یەزدانێت
                                               

یەزدانێت

یەزدانێت تێرمیکە کە یەکەم جار لە لایەن مهرداد ئیزەدیەوە بە کۆمەڵە ئایینە کۆنەکانی کوردەکان گوترا. یەزدان وشەیەکە بە واتای خودا. ئەم ئایینانە هەندێک تایبەتمەندی خۆیان هەیە بەڵام ئەوەی لە ناو هەموویاندا موشتەرەکە ئەوەیە کە هەموویان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئایینی زەردەشتێتی.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →