Back

ⓘ ئۆردیخانی جەلیل نووسەری کوردە و خوێندنی لە زانکۆی یەریڤان تەواو کردووە لە ساڵی ١٩٥٦ لە ئەکادیمیای زانستی یەریڤان درێژە بە خوێندنا دەدات وە لە ساڵی ١٩٥٨ دەچێتە ش ..



                                     

ⓘ ئۆردیخانی جەلیل

ئۆردیخانی جەلیل نووسەری کوردە و خوێندنی لە زانکۆی یەریڤان تەواو کردووە لە ساڵی ١٩٥٦ لە ئەکادیمیای زانستی یەریڤان درێژە بە خوێندنا دەدات وە لە ساڵی ١٩٥٨ دەچێتە شاری سەنت پیتەرزبورگ لەوێ لە پەیمانگای ڕۆژھەڵاتناسی دەبێتە یاریدەدەری کوردناسی ھەر لە سەنت پیتەرزبورگ نامەی دوکتۆرای خۆی لەسەر قەڵای دمدم پێشکێشدەکات وە لە ساڵی ١٩٦١ بڕوانامەی فیلۆلۆژی وەردەگرێت، لە ساڵی ١٩٩٦ لە زانکۆی سەنت پیتەرزبورگ بڕوانامەی پڕۆفیسۆری پێدەدرێت دواییش لەگەڵ جەلیلی باوکی ھەڵدەستن بەدامەزراندنی ڕادیۆیەکی کوردی کە بایەخی بە چاند و مێژووی کوردی دەدات وە ھەروەھا ئۆردیخانی جەلیل نزیکەی ١٠٠ ھەزار پەندی کوردی کۆکردۆتەوە، لەگەڵ خوشکەکەی جەلیلی جەلیل چەندین کار لە ئەدەبیاتی کوردی دەکەن لەوێنەی نووسینەوەی داستان و چیڕۆکی ئەفسانەیی و کۆکردنەوەی شیعرە ئێزیدییەکان.

  • دەروازەی ژیاننامە
جەلیلی جەلیل
                                               

جەلیلی جەلیل

جەلیلی جەلیل نووسەر، مێژوونووس و لێکۆڵەرێکی کوردە. خوێندکاری بەشی مێژوو بووە لە زانکۆی یەریڤان، لێکۆڵینەوەی ئەو دەربارەی شۆڕشی کورد لە سەدەی ١٩ بوو بەو ھۆیەشەوە لە ساڵی ١٩٦٣ دکتۆرای وەرگرت, ماوەیەکی درێژ لەگەڵ براکەی ئۆردیخانی جەلیل کارێکی زۆریان لە ئەدەبیاتی کوردی کردووە بەتایبەت کۆکردنەوەی شیعری ئێزیدییەکان وەھەروەھا کۆکردنەوەی ئەفسانە و چیڕۆکە خەیاڵییەکان لەدوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت جەلیلی جەلیل دەچێتە نەمسا لەوێش بەردەوام دەبێت لەکارکردن لە زانکۆی ڤیەننا

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →