Back

ⓘ جیھانی ڕۆژاوایی یان جیھانی ڕۆژاوا زاراوەیەکە کە گرێدراوی بەستێن دەتوانێ خاوەنی چەندین واتای جیاواز بێ. بەم پێیە، پێناسەی ئەو شتەی کە ڕۆژاوا پێک دێنێ ژی دەگۆڕێ. ..



                                               

ترانسفۆبیا

ترانسفۆبیا بە مانای ترس لە ترانسجێندەر دێت و جۆرێکی فۆبیایە. کاردانەوەی نەرێنی جۆراوجۆرە بەرامبەر ئەو کەسانەی ترانسجێندەرن، ترانسفۆبیا ترس لە ترانسجێندەر بریتییە لە ھەستکردن بە ترس، ڕق، نائارامی، و توندو تیژی بەرامبەر ترانسجێندەر، کە بەگوێرەی جێندەرە کلتووریەکانی کۆمەڵگا ناجولێنەوە مناڵانی ترانسجیندەر لەوانەیە ھەست بە ھەراسانکردن، بێزارکردن بکەن و ڕووبەرووی توند و تیژی ببنەوە لە قوتابخانە کەسانی پێگەیشتووش ڕووبەرووی توندوتیژی و ھەراسان کردن و بێرێزی دەبنەوە لەناویشیاندا گاڵتە پێکردن و سووکایەتی و بە ڕەگەزیان لە شوێنە گشتییەکان و ھەڕەشە لێکردنیان لەوانەیە کەسانی ترانسجێندەر لەشوێنە گشتییەکا ...

                                               

ھۆش

ھۆش حاڵەت یا تواناییی ئاگادار بوونە لەو شتانەی لە دەرەوە یا لە ناو زەیندا ڕوو ئەدات. ھۆش تایبەتمەندیی بوونەوەرە زیندووکانە و لە مرۆڤدا بە بەرزترین ڕادەی خۆی ئەگات. ھیچ بوونەوەرێکی زیندوو بە قەدەر مرۆڤ ئاگای لە خۆی و دەوروبەری نییە. وەکوو حاڵەت، ھۆش ھەمان ئاگایییە، واتە ئەو بارودۆخەی کە بوونەوەری زیندوو لە کاتی ھەستپێکردن و دەرکپێکردن و ناسینەوە و جیاکردنەوەدا تێدایە. وەکوو توانایی، ھۆش بەو تایبەتمەندییە لە ھەندێ لە بوونەوەرە زیندووکاندا ئاماژە ئەکا کە ڕێگەیان بۆ خۆش ئەکا لە "بوون" یان ئاگادار بنەوە.

                                               

ئۆریانا فالاچی

ئۆریانا فالاچی ڕۆژنامەنووسی ئیتالی و نووسەری سیاسی و ھەڤپەیڤێنەری سیاسییە، لە ماوەی شەڕی جیھانی دووەم دژی حکوومەتەکەی فاشیزمی ئیتالی وەستاوەتەوە، فالاچی ئەزموونێکی سەرکەوتووی ھەبووە لەکارەکەی وەک ڕۆژنامەنووس. ئەو لەئاستی جیھان ناوبانگی دەرکرد بەڕووماڵەکانی لەبارەی جەنگ، شۆڕش و چاوپێکەوتنە درێژ و دیارەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی جیھان لە شەستەکان، حەفتاکان و ھەشتاکان. کتێبەکەی چاوپێکەوتن لەگەڵ مێژوو ئەوا چاوپێکەوتن لەگەڵ ھەریەکە لە ئیندریا غاندی، گۆلدا مائیر، یاسر عەرەفات، زولفەقار عەلی بوتۆ، ویلی براندت، شای ئێران محەممەدڕەزا پەھلەوی، ھێنری کیسینجەر، سەرۆکی ڤیەتنامی باشوور نگوین ڤان تیو، ڤۆ نگو ...

                                               

بابانۆئێل

سانتا کڵۆس ، ھەروەھا ناسراویشە بە باوکی کریسمس ، قەشە نیکۆلاس ، قەشە نیک ، کریس کرینجڵ ، یان ھەر سانتا بە سادەیی، کەسایەتییەکی ئەفسانەییە کە لە کلتووری مەسیحییەتی ڕۆژاواییدا دامەزراوە کە دەووترێت دیاریی یاری و شیرینی بۆ مناڵە ئاقڵەکان دەھێنێت، و خەڵووز یان ھیچ بۆ مناڵە ھارەکان دێنێت. دەووترێت کە لەلایەن ئێلفەکانەوە یارمەتی دەدرێت، کە لە کارخانەکەیدا لە جەمسەری باکوور یارییەکان دروستدەکەن، و چەند ئاسکی فڕیوی ھەیە بۆ فڕینی گالیسکەکەی. کەسایەتیی ھاوچەرخی سانتا کڵۆس لە داب و نەریتەکانی دەوروبەری قەشە نیکۆلاس کە سەرۆک قەشەیەکی یۆنانیی سەدەی چوارەم بوو و دیاری ھێنەری میرا بوو و کەسایەتیی ئینگلیخ ...

جیھانی ڕۆژاوایی
                                     

ⓘ جیھانی ڕۆژاوایی

جیھانی ڕۆژاوایی یان جیھانی ڕۆژاوا زاراوەیەکە کە گرێدراوی بەستێن دەتوانێ خاوەنی چەندین واتای جیاواز بێ. بەم پێیە، پێناسەی ئەو شتەی کە ڕۆژاوا پێک دێنێ ژی دەگۆڕێ. بەریناییی جیھانی ڕۆژاوایی لەگەڵ تێپەڕینی سەردەمان و لە پێوەند لەگەڵ ھەلومەرجە مێژوویییە جۆراوجۆرەکاندا، ھەندێ جار پەرەی سەندووە و گەورەتر بووە، ھەندێ جاریش ھاتۆتە یەک و بچووکتر بووە.

قووڵترین ڕیشەکانی چەمکی جیھانی ڕۆژاوایی لە ژیاری یۆنانی-ڕۆمی لە ئەورووپادا چەقیون؛ لەگەڵ ئەوە دوو ئاخێزگەی تریشی ھەیە کە بریتین لە: سەرھەڵدانی مەسیحییەت و پاشان لێکترازانی گەورە لە سەدەی ١١ھەمدا کە مەسیحییەتی کردە دوو نیوەی ڕۆژاوایی یا لاتینی و ڕۆژھەڵاتی یان یۆنانی -یەوە. لە سەردەمی نوێدا، ڕێنێسانس و ڕۆشنگەری بەگرانی کاریگەرییان دانا لەسەر چاندی ڕۆژاوایی و ھەروەھا وڵاتگری لە سەدەکانی ١٨ھەم و ١٩ھەمدا شێوەیەکی نوێی پێ بەخشی. لە درێژەی شەڕی سارد لە نیوە ھەتا کۆتاییی سەدەی بیستەم و دوژمنایەتیی دوولایەنە لەگەڵ سۆڤیێتدا، بەکاربەریی سیاسیی زاراوەکە بەشێوەیەکی کاتی گۆڕا.

لە بەستێنی چاندی و سیاسیی ھاوچەرخدا، جیھانی ڕۆژاوایی بەگشتی ئاماژە دەکا بە گەلانی یەکێتیی ئەورووپا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزیلاند، ئەورووپای ناوەندی، ئەمریکای لاتینی، ئیسرائیل و ئەفریقای باشوور.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →