Back

ⓘ ئایینە ئیبراھیمییەکان ، زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ گەلێک ئایین کە تێیدا ئیبراھیم وەک کەسێکی گرنگ باس کراوە. لەباوترین و ناسراوترین ئایینە ئیبراھیمییەکان جودایزم، مە ..



                                               

ڕۆحی پیرۆز

رۆحی پیرۆز زاراوەیەکە کە لەڕێگەی وەرگێڕانی دەقی کتێبی پیرۆزی عیبرییەوە هاتە ئاراوە، بەڵام ڕووانگەکان لەسەر ئەو زاراوەیە جیاوازن لەئایینە ئیبراهیمییەکاندا. چەمکی "رۆح" بەگشتی لەنێو ئایینە جۆراوجۆرەکاندا بەکارهاتووە نموونە وەک براهامان، هیندۆس و تائو لە تاوۆیزمدا، بەڵام زاراوەی "رۆحی پیرۆز" زۆر بەتایبەتی؛ لەنێو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا بەکارهاتووە. بۆ زۆرینەی زۆری مەسیحییەکان، باوەڕبوون بە سیانێتی پیرۆز واتای هەبوونی سێ کەسێتی نایاب دەگەیەنێت کە بریتیین لە: خودای باوک، خودای کوڕ و خودا رۆحی پیرۆز وەک یەک خودای سیانەیی هەمیشەیی و ئەبەدی. بەهەرحاڵ، ئەم باوەڕەی مەسیحییەکان بەسەر هەموو مەزهەبەکان ...

                                               

ئادەم

ئادەم کەسایەتییەکە لەنێو بەسەرهاتەکانی درووستبوون، قورئان و کتێبی ئیقاندا ناوی هەیە. بەپێی ئەفسانەی ئەفراندنی ئایینە ئیبراهیمییەکان، ئادەم یەکەمین مرۆڤە.

                                               

مەسیح

ئەمە پەڕەی مەسیحە، بۆ عیسا خۆی یان یەسوعی ناسرە بچۆ بۆ یەسووعی ناسڕی مەسیح بەئینگلیزی: Christ زاراوەیەکە بەکاردێت بەرامبەر بە وشەی Χριστός خوێندنەوەکەی: خریتۆس ی گریکی کە بەواتای کەسی چەورکراو بەڕۆن دێت. هاوکات وەرگێرانێکە بۆ מָשִׁיחַ ماشیح ی عیبری. زۆربەی جارەکان وشەی مەسیح ئەگەڕێتەوە بۆ یەسووعی ناسڕی. مەسیح وەکوو کەسایەتییەک و ناوێک لەنێو هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا کەسایەتییەکی گرنگە و سەرەکییە. واتای ناوەکە بەگشتی بریتییە لەو کەسەی کە بە زەیتێکی پیرۆز لەلایەن پەیامبەرێکەوە دەشۆرێتەوە.

                                               

تەناخ

تەناخ ناوی عیبری کتێبی پیرۆزی یەھوودیەکانە کە لە لای مەسیحیەکان پێی دەوترێ تەوراتی عیبری و دوای ھەندێ گۆڕانکاری و زیادکردن بە ناوی پەیمانی کۆن خستراوەتە ناو ئینجیلی پیرۆز و سێ بەش لەخۆ دەگرێ: کێتووڤیم بە عیبری:כתובים = نووسراوەکان نێڤیم بە عیبری:נביאים = کتێبی پێخەمبەران تەورات یان توورا بە عیبری:תורה = فەرمان یان شەریعەت تەناخ لەڕاستیدا لە تێکەڵ کردنی پیتی سەرەتای ئەو سێ وشەیە لە زمانی لاتینی دا درووست بووە. ت ، ن ، خ.

                                               

نووح

لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا، نووح دەیەمین و دواھەمین پەتڕیکی پێش زریانەکەیە. چیرۆکی کەشتیی نوح باس کراوە لە گێراندنەوەی زریان لە بەسەرھاتەکانی درووستبووندا، ھەروەھا لە سوورەتی ٧١ی قورئاندا باسی لێوە کراوە. لەکتێبی پیرۆزدا دوا بەدوای چیرۆکی نووح، چیرۆکی نەفرەتی حام دێت. لەپاڵ بەسەرھاتەکانی درووستبووندا، بەسەرھاتی نووح لە کرۆنیکڵسی یەکەم، ئایزایە، ئێزیکیڵ، ئینجیلی مەتتا و لۆقا، کتێبی عیبرییەکان و ھەردوو نامەکەی بتڕووسدا باس کراوە.

                                               

دوایین پێغەمبەر

زاراوەی دوایین پێغەمبەر ، بەکارهاتووە لە دەقە ئاسمانییەکاندا بۆ ئاماژەدان بە دوایین کەس کە خودا قسەی لەگەڵ کردووە، بەجۆرێک؛ کە ئیدی کەسێکی تر لەدوای ئەو بوونی نابێت کە خودا گوتەی پێ بدا.

                                               

شیعەی دوازدە ئیمام

شیعەی دوازدە ئیمام یان جەعفەری و ھەروەھا شیعەی ئیمامی کۆمەڵەیەکن لە ئایینی ئیسلام. شیعەی دوازدە ئیمام لە ئەمڕۆدا زۆرترین ژمارەی شیعە پێکدەھێنن لە جیھاندا، لەبەر ئەوە ھەرکاتێک وشەی شیعە بە تەنیایی بەکارھات ئەوە مەبەست لێی شیعەی دوازدە ئیمامییە، بڕوایان وایە کە محەممەد دوای خۆی عەلی کوڕی ئەبووتالیبی بۆ ڕێبەرایەتی موسڵمانان ھەڵبژاردووە و لە دوای ئەویش ھەتا دوازدە نەوەی دیکە ھەر کوڕەکانی عەلی، یەک لە دوای یەک بوون بە پێشەوای موسڵمانان.

ئایینە ئیبراھیمییەکان
                                     

ⓘ ئایینە ئیبراھیمییەکان

ئایینە ئیبراھیمییەکان ، زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ گەلێک ئایین کە تێیدا ئیبراھیم وەک کەسێکی گرنگ باس کراوە. لەباوترین و ناسراوترین ئایینە ئیبراھیمییەکان جودایزم، مەسیحییەت و ئیسلامە. یەکێک لە ئایینە ئیبراھیمییەکانی تر بەھائییەتە. باوەڕی بەھائیییەت لەسەدەی نۆزدەھەمی زایینیدا گەشەی سەند، لەو شوێنەدا کە ئێستا بە ئێران ناو دەبرێت. گەرچی ئەم ئایینانە تەواو جیاوازن لەیەکەوە لەزۆر لایەندا، بەڵام لەزۆر لایەنی زۆر گرنگدا ھاوڕان لەسەر ئەو بنەما سروشتییەی کە ئەوان تەنھا یەک خودا دەپەرستن. وشەی "ئیبراھیمیی" ئەگەڕیتەوە بۆ پێغەمبەری دێرین ئیبراھیم، کە زۆر رێزی لێ گیراوە لە جودایزم، مەسیحییەت و ئیسلامدا وەک یەکەمین پێغەمبەری خودا.شتێکی تری کە ئایینە ئیبراھیمییەکان تێیدا ھاوڕان، ئەویش یەکتاپەرستییە، کە ئەویش بریتییە لە بڕوابوون بە یەک خودای پەرستراو. ھەمووشیان بروایان بەوە ھەیە کە پێویستە کڕنووش ببرێت و نوێژ بکرێت بۆ ئەو خودایە.

                                     

1.1. هەندێک لە ئایینە ئیبراهیمییەکان یەهوودییەت

یەهوودییەت ئایینێکی یەکتاپەرستی ئیراهیمییە، کە بڕوای بە بوونی یەک خودا هەیە. ئەم ئایینە زۆرتر ناسراوە بە ئایینی دوانزدە خێلەکە، هەڵبەتە مەبەست لێی دوانزدە خێڵی ئیسرائیلە. باوەڕییان بەتەناخ و تەورات تەلمود هەیە، بەگشتی ئەو سێ بەشە ناو دەبرێن بە پەیمانی کۆنی کتێبی پیرۆز.

یەکێک لە گرنگترین پێغەمبەرەکانیان، مووسایە.

                                     

1.2. هەندێک لە ئایینە ئیبراهیمییەکان مەسیحییەت

مەسیحییەت یەکێکە لە ئایینە یەکتاپەرستە ئیبراهیمییەکان، کە تێیدا یەسووع سەرەکیترین کەسایەتییە. مەسیحییەت بە ئایینی زۆرترین شوێنکەوتوو دادەنرێت، بەجۆرێ ٢.٣ ملیار شوێنکەوتووی هەیە. مەسیحییەت لەباوەڕبوونیان بە تەورات و پەیمانی کۆنی کتێبی پیرۆز، هاوبەش و هاوڕان، رەگ و ریشەی مەسیحییەتیش لە یەهوودییەتەوە سەرچاوە دەگرێت.

بەگشتی باوەڕیان بە ئینجیل هەیە کە گێراندنەوە یان کۆمەڵێ نووسراوە کە باس لە ژیانی یەسووعی ناسڕی دەکات. وشەی "ئینجیل" بەواتای مزگێنی یان نامەی هەواڵێکی دڵخۆشکەر کە هاتنی پەیمانی نوێیە، دێت. بەگشتی ئەم زاراوەیە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە چوار ئینجیلە پاوەڕپێکراوەکەی مەتتا و مەرقۆس و لۆقا و یوحەننا.

                                     

1.3. هەندێک لە ئایینە ئیبراهیمییەکان ئیسلام

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە و لە ڕووی ژمارەی باوڕدارنەوە لە دوای ئایینی مەسیحییەت دووەم ئایینە. بە کەسێک کە باوەڕی بەم ئایینە هەبێت موسڵمان دەوترێ.

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان موحەممەد دواین نێردراو و پێغەمبەری "ئەڵڵا" خوایە. هەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد سوننەت دێت.

  • دەروازەی ئایین
                                               

لووت (ڕوونکردنەوە)

ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە: لووت بیابان - بیابانێکی وشک و بێ ئاو کە لە ئێراندا ھەڵکەوتووە. لووت ئەندام - یەکێکە لە ئەندامەکانی لەش. لووت پێغەمبەر - یەکێکە لە پێغەمبەران بەپێی ئایینە ئیبراھیمییەکان.

یووسف
                                               

یووسف

یووسف ، بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە یەهوودییەکانی سەردەمی دێرین دادەنرێت لە تەوراتدا، هەروەها یووسف لە قورئاندا ناوی هاتووە، کوڕی یانزەیەمی یەعقووبە. و کەسایەتییەکی ئاینییە بە پێی ئایینە ئیبراهیمییەکان یووسف ناسراوە بە توانای لە شیکردنەوەی خەون و هەروەها بە جوانییە باڵاکەی. دەروازەی ژیاننامە دەروازەی ئیسلام دەروازەی قورئان

جبرەییل
                                               

جبرەییل

"جبرەییل"، "جبریل" یان "گابریێڵ" یەکێکە لە چوار فریشتە نزیکەکەی خوا لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا، کە پەیامنێری ئەڵڵایە بۆ پێغەمبەرەکان. ئەم فریشتە ناوگەلێکی تری ھەیە وەکوو: ڕۆح، ڕووحولقودوس، فریشتەی وەحی و ھەروەھا بە سرووشیش لێی ناو ئەبرێ. لە ئایینەکانی ئیسلام، مەسیحیەت و یەھوودییەت زۆر ناوی لێ دەبریت. دەروازەی ئیسلام

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →