Back

ⓘ زمان. ئەم وتارە سەبارەت بە زمان بە واتای سیستەمی پێوەندیگرتنی مرۆڤ نووسراوە. بۆ زمان بە واتای ئەندامی لەشی بڕبڕەداران، زمان ئەندام ببینە. زمان کۆمەڵێک نیشانەی ب ..



                                               

ئینسایکڵۆپیدیا

ئینسایکڵۆپیدیا کۆمەڵە نووسراوەیەکی بەربڵاو و گشتگیرە کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. ئینسایکڵۆپیدیا لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە. بە پێناسەیەکی تر ئینسایکلۆپیدیا جۆرێکە لە کاری سەرچاوەدار - کۆکراوەیەک لە کورتەی زانیاری ھەموو لقەکانی زانین یان لقێک لە لقەکانی.

                                               

سەعید عیبادەتیان

سەعید عیبادەتیان ساڵی ١٩٦٣ لە شاری گیەڵانی پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. لە منداڵییەوە بە هۆی خاڵەکانی کە شمشاڵ ژەن بوون، لەگەڵ هونەر ئاشنا بووە، هەر لەو تەمەنەیشەوە بەهۆی چیرۆکە کوردییەکانی کە بابی بۆی دەگێڕانەوە، هۆگری وێژە بووە. ساڵی ١٩٧١ لە قوتابخانەی مێهرەگان دەستی بە خوێندن کردووە. دواتر عیبادەتیان وەک کاربەدەستی فەرمانگەی کاروباری ئێڵات لە گیەڵان دامەزراوە و بە هۆی ئەوەیکە خۆیشی کوڕی عەشیرەتە زۆر لە بواری کار و پیشەکەیدا سەرکەوتوو بووە. لە ناوەندی شەڕی ئێران و عێراق لەگەڵ خاتوونێکی جیرانی خۆیان ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە و ئێستاکەش خاوەنی چوار کچە بە ناوەکانی: مرێم، مەهتاب، ئاسۆ و ...

                                               

ویکیپیدیای ئوکراینی

ویکیپیدیای ئوکراینی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئوکراینی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئوکراینی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای ئوکراینی لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ دامەزرا. ئێستاکە ئەم ویکیپیدیایە بەپێی ژمارەی وتار حەوتەمین ویکیپیدیایە. لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ بە ٤٤،٠٠٠ دیتنی وتار، دووەمین ویکیپیدیای ئوکراینا بەپێی دیتنی وتار بوو. لەدوای ویکیپیدیای ڕووسی ٩٨ ملیۆن دیتنی وتار لە ئوکراینا. ویکیپیدیای ئوکراینی ھەتا ئێستا ٥٥٩٬٣٠٨ ھە ...

                                               

سێ شانشینەکە

سێ شانشینەکە لە ٢٢٠ تا ٢٨٠ی زاینی زنجیرە فەرمانڕەوایی بەش بوو لە سەردەمی دێرینی چین کە لەناویاندا ویلایەتی وێی، شوو، ووی تیابوو بە کۆتایی ھاتنی ئیمپراتۆریەتی ھان سەردەمی سێ شانشینەکە دەستی پێکرد کە تیایدا ئیمپراتۆریەتی جین و شانشینی یان لە نیمچەدوورگەی لیاودۆنگ، کە سەردەمەکە بەردەوام بوو لە ٢٣٧ بۆ ٢٣٨

زمان
                                     

ⓘ زمان

ئەم وتارە سەبارەت بە زمان بە واتای سیستەمی پێوەندیگرتنی مرۆڤ نووسراوە. بۆ زمان بە واتای ئەندامی لەشی بڕبڕەداران، زمان ئەندام ببینە.

زمان کۆمەڵێک نیشانەی بڕیاردراوی ڕێسامەندە لە دەنگەکان یا نیشانەکانی گوتن و نووسین، کە لە لایەن کۆمەڵێک مرۆڤی سەر بە تاقمێکی کۆمەڵایەتی یا فەرھەنگییەوە بە مەبەستی دامەزراندنی پێوەندی بەکار دێت. ئەرکی زمان پەیوەندیگرتنە و دەربڕینی ڕا و ھەستی دەروون. ئەکرێ بڵێین زمان سیستەمێکی ئاڵۆزە کە مرۆڤ بۆ ڕاگەیێنی بەکاری ئەبا.

بەو زمانەی کە مرۆڤ پێ قسە ئەکا ئەوترێ زمانی سروشتی. ئەمڕۆکە نزیکەی سێ تا شەش ھەزار زمانی سروشتی بوونی ھەیە، بەڵام نیوەیان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ھەروەھا، کۆدەکان و جۆرەکانی تری زمانگەلی دەستکار، وەکوو ئەوانەی وا بۆ بەرنامەسازیی کۆمپیوتەر بەکار دێن ژی، پیان ئەوترێ زمان. زمان لەم ڕاستێنەیەدا، سیستەمێکە پێکھاتوو لە نیشانەکان بۆ بەکۆدکردن و لەکۆددەرھێنانی زانیارییەکان.

لە کوردیدا، وشەی "زمان" بۆ ئاماژە بەو ئەندامە گۆشتییە بزۆزەی ناو دەمیش بەکار دەبردرێ کە لە زۆربەی بڕبڕەداراندا ئەرکی ناسینەوەی تامگەلی جۆراوجۆری لە ئەستۆیە و دەوری سەرەکیی ھەیە لە قسەکردندا زمان ئەندام ببینە). ئەم پێوەندییە خوازەیییە لە زۆربەی زمانەکاندا ھەیە بۆ نموونە، وشەی language ی زمانی ئینگلیزی لە وشەی lingua ی لاتینەوە گیراوە کە بە مانای زمانی ناو دەمە و، بەڵگەی گرنگایەتیی مێژوییی زمانی زارەکییە.

                                     

1. واتای وردتر

زمان کۆمەڵێک نیشانەی بڕیاردراوە، کە لە ئاراستەی کاتدا بۆ گواستنەوەی پەیام بە کار دێت. مەبەست لە ئاراستەی کات، بە شوێن یەکدا ھاتنی نیشانەکانە. ئەم کۆمەڵە نیشانە لە دررێژای کاتدا دەتوانن چەمکێک لە مێشکی مرۆڤدا بخوڵقێنن.

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی زمانی مرۆڤ ئەوەیە کە وتەیێک دەکرێ دوو جار شی بێتەوە. لە شیکاری یەکەمدا ، وتەکە بۆ بچووکترین پاژی واتادار دابەش دەبێ، بەم یەکە بچووکە واتادارانە دەڵێن مۆرفیم

لە دووھەم شیکاریدا ھەر مۆرفیمێک بۆ چەندین پاژی بچووکی دەنگی بێواتا دابەش دەبێ کە پێی دەڵێن فۆنیم

بۆ وێنە ڕستەی "گەڵا سەوزە" لە جاری یەکەمدا بۆ سێ مۆرفیم دابەش دەبێ: "گەڵا" ، "سەوز" ، "ە"

لە دووھەم شیکاریدا بۆ وێنە "گەڵا" بۆ چوار فۆنیم دابەش دەبێ: "گ" ، "ە" ، "ڵ" ، "ا"

گرنگترین جیاوازی زمانی مرۆڤ لە سیستەمە پەیوەندیەکانی دیکە، تایبەتمەندی دووجار شێ بوونەوەیە.

                                     

2. زمانی مرۆڤ

مرۆڤ گیاندارێکی کۆمەڵژییە و زمان وەک پێداویستییەکی گرنگ بۆ پێوەندی گرتنی دەوری ھەیە. زمان لە کۆمەڵێک نیشانە پێکھاتووە کە بە ھۆیانەوە مرۆڤ دەتوانێ مەبەستی خۆی دەرببڕێت.

لە زمانناسیدا بە وشەکان ، نیشانە دەڵێن؛ ئەم نیشانانە بە شێوەی دەنگ، نووسین یا ئاماژەن، کەوابوو زمانی مرۆڤ بۆ سێ جۆر دابەش دەبێت:

  • زمانی گوتن: نیشانەکانی ئەم زمانە دەنگن ، مرۆڤ لە سەرەتای ژیانەوە پێی ئاشنایە و پێش قوتابخانە بە باشی قسەی پێ دەکا.
  • زمانی ئاماژە: نیسانەکانی ئەم زمانە ئاماژەیە و زۆرتر لە کەسانی نابینا و نابیسادا بە کاردێت.
  • زمانی نووسین: نیشانەکانی ئەم زمانە خەتییە، فێرخواز پێویستە لە قوتابخانە فێری ببێ.
                                     

3. لێکۆڵینەوەی زمان و زمانناسی

زمان ناسی بەم واتا تازەوە، زانستێکی نوێیە، بەڵام وەک لێکۆڵینەوە لە سەر زمان بۆ چەند سەدە پێش لە زایین دەگەڕێتەوە، یانی ئەو سەردەمەی پانینی ڕێزمانی بۆ زمانی سانسکریت دانا.

لە زمانناسیدا، لە چەند ڕوانگەوە سەیری زمان دەکەن: دەنگناسی ، شێوەناسی ، واتاناسی ، ڕستەناسی ، وشەناسی و ھەروەھا بوارەکانی کۆمەڵناسی زمان ، دەروون ناسی زمان ، دەمار ناسی زمان ، زمانناسی داد ، زمان و ژیری و.

لە بەر ئەوەی زمان دیاردەیەکی گران و ئاستەمی مرۆڤی و کۆمەلایەتیە، لێکۆڵینەوەی ورد و ھەمەلایەنەی زمان، بە بێ کەڵک وەرگرتن لە زانستەکانی تر سەرناگرێ. کەوابوو زمانناسی بێجگە لە باری ناساندن تەوسیفی و بیرۆکەیی زمان، تیشک دەخاتە سەر باری کەڵک ناسی، دەروونناسی، خەڵکناسی، کۆمەڵایەتی، ھونەری، وێژەیی، فەلسەفی و نیشانەناسی زمان. کەوابوو زمانناسی ئەمڕۆ زۆر گۆڕەپانی زانستی دەگرێتە خۆی.

زمانەوان یان زمانناس بەو کەسە دەبێژن کە دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوەی زانستی زمان، پێچەوانەی بیری باوی کۆمەڵگا، زمانەوان پێویست نیە بە سەر چەن زماندا زاڵ بێ، گرنگ ئەوەیە بتوانێ دیاردەکانی زمانناسی وەک وشە ، بڕگە ، ڕستەناسی و واتا بناسێ و بە جوانی لێکی بداتەوە.لە بیرمان بێ کە کاری زمانەوان ناساندنە ، نەوەک دانان.

پانینی لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین، ڕێزمانێکی چڕوپڕی بۆ زمانی سانسکریت نووسی، بەڵام زمانناسی لە واتای ئەمڕۆدا، لە گەڵ نووسینی کتێبی خولی زمانی گشتی بەرھەمی فردینان دێسوسور دەستی پێکرد. لە دەکانی ١٩٥٠، بیرۆکەکانی نوام چامسکی شۆڕشێکی لەئ بوارەدا بەرپاکرد و بووە ھۆی سەرھەڵدانی ڕێزمانی زایەنی یان Generative grammar. چامسکی لە سەر ئەو باوڕەبوو کە بنەما و دانستەکانی زمان لە مرۆڤدا سروشتی و زاتییە، واتە کە فێر بوونی زمان بە شێوەی جێنێتیکی و بۆماوەیی لە مێشکدا داڕێژراوە و ژینگەی منداڵ تەنیا وەک ھاندەرێک لە فێر بوونی زمانی دایکیدا دەوری ھەیە. منداڵ کۆمەڵێک زانیاری لە ژینگەی زمانی خۆی وەردەگرێ و بۆ خۆی دەتوانێ کۆمەڵێک پێکھاتەی تازەی لێ دروست بکات.



                                     

4. زمانی داھێنراودەسکرد

بڕێ کەس یا کەسان بە مەبەستی تاکەکەسی یا بۆ تاقی کردنەوە زمانێک دروست دەکەن، بەم زمانانە زمانی داھێنراو یا دەسکرد دەڵێن، زۆربەی زمانە دەسکردەکان ھەوڵیان داوە ئاسانتر و ڕێسامەندتر لە زمانە سرووشتییەکان بن، وەک زمانی لۆژبەنLojban

زمانی ئێسپێرانتۆ جۆرێک زمانی دەسکردە کە لە لایەن لودڤیگ زامێنھۆف داھێنرا،

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →