Back

ⓘ جیھان - جیھان, پێڕستی دەوڵەتانی جیھان, ئارا پاوەیی, کێشی جیھان, گۆرانیی ئێڤەنێسنس, بەرنامەی سڵاو، جیھان!, زانکۆی جیھان ..



                                               

جیھان

جیھان یان دنیا ناوێکە کە بۆ کۆی گشتی شارستانێتی مرۆڤ و بە تایبەت تەجرەبەکانی مرۆڤ، مێژوو و زۆر شتی تر بە کار دەبرێت. وشەی جیھان بە واتای زەوی، کەیھان و تەواوی بوونەرەکان بە کار دەبرێت. ھەروەھا بۆ ھەر بوویەرێکی گەورەیش جیھان بەکاردەبرێت بۆ وێنە: جیھانی عەرەب.

                                               

پێڕستی دەوڵەتانی جیھان

ئەمە لیستی دەوڵەتەکانی جیھانە کە ٢٠٣ دەوڵەتی لەبەرگرتووە و لە دوو بەش پێکھاتووە: بەشێکیان ناوی ئەو ١٩٣ دەوڵەتەیە کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانن لەگەڵ ڤاتیکان و بەشی دووەم ئەو وڵاتانەن کە تەنھا بڕێک لە وڵاتانی دیکە وەک وڵاتی سەربەخۆ دەیانناسن.

                                               

جیھان ئارا پاوەیی

جیھان ئارا خانمی پاوەیی یان جیھان ئارا خاتونی پاوەیی - مردن: ١٣٢٩ کۆچی) کچی مەلا نەشئەتی پاوەیی، و ھاوسەری یەکەمی عەلی ئەکبەرخانی شەرەفولمولکی ئەردەلانی، شاعیری کورد بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنڕاوەی وتووە. جیھانارا خانم، خوشکی ئاغا عینایەت ناسراو بە "ھیدایەتی" یە کە ئاغای برایشی ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگ بووە. جیھان لەلای باوکی خوێندوویەتی و پاشان مامۆستای تایبەتی بووە. جیھانئارا ماوەیەک ھاوسەری عەلی ئەکبەر ئاغای شەرەفولمولکی ئەردەڵانی بووە. دوای ئەوە لەگەڵ ئەودا لە یەک جیادەبنەوە، شوو دەکات بە حەبیبوڵڵا خانی جافی جوانڕۆ.

                                               

کێشی جیھان (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)

کێشی جیھان گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە لە دووەم ئەلبومی ستودیۆیان بەناوی دەرگا کراوەکە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بڵاوکراوەتەوە وەک تاکێکی پرۆمۆت کراو لە کۆلۆمبیا. گۆرانییەکە لەلایەن ئەیمی لی و تێری باڵسامۆ نوسراوەتەوە و دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمان بوو، لی ئەم گۆرانییەی لەبارەی ئەو قورساییە نوسیبۆوە کە جەماوەرەکەی لەسەر شانی دایان نابوو. دەروازەی مۆسیقا

                                               

بەرنامەی "سڵاو، جیھان!"

بەرنامەی "سڵاو، جیھان" بریتییە لە بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر کە پەیامی "سڵاو، جیھان" نیشان دەدا لەسەر شاشە. لەبەر ئاسانیی درووست کردنی، وا باوە لە کاتی دەست پێکردن بە فێربوونی زمانێکی بەرنامەسازی ئەو بەرنامەیە درووست بکرێ.بەرنامەکە بەکاردێ بۆ ئاشناکردنی سینتاکسی زمانی بەرنامەسازی بە تازەکاران. ھەروەھا بەکاریش دێ بە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەواو کارکردنی زمانێک یان سیستەمێک.

                                               

زانکۆی جیھان

زانکۆی جیھان زانکۆیەکی تایبەتییە لە شاری ھەولێر و سلێمانی، دھۆک لقی ھەیە. وەک ھەموو زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کۆلێژەکانی بە زمانی ئینگلیزین جگە لە کۆلێژی یاسا کە بە زمانی عەرەبییە، لەگەڵ وەرگیریان لەھەر بەشێک کۆڕسی فێربوونی کۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی و بیرکاری و قوتابیانی کوردستان دەخوێندرێت وە ھەروەھا خوێندکاران ماوەی چوارساڵ دەخوێنن بۆ بەدەستھێنانی بڕواننامەی بەکالۆریۆس لە ھەموو بەشەکۆلێژەکان جگە لە ئەندازیاری تەلارسازی کە پێنج ساڵە.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →