Back

ⓘ سروشتی مرۆڤ - تابلۆی بەتاڵ, مافەکانی مرۆڤ, پێواژۆکردنی زمانی سروشتی, مافنامەی مرۆڤ, سەرچاوەی سروشتی, مافی یاسایی و سروشتی ..



                                               

تابلۆی بەتاڵ

تابلۆی بەتاڵ: کەلەڕەقی مۆدێرن لە سروشتی مرۆڤدا کتێبێکی زانای دەرووناسی و نووسەری کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرە، کە پڕفڕۆشترین کتێبی ساڵی ٢٠٠٢ بوو. تێیدا نووسەر ھەڵدەستێت بە وروژاندنی بابەتی ئەوەی کە مرۆڤ وەک لاپەڕەیەکی سپی لەدایک دەبێت لە ڕاونگەی زانستە کۆمەڵایەتیەکانەوە، پەرەسەندنی ڕەوشتی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەدەگرێت لە خۆگونجاندنی ساکۆلۆژیای پەرەسەندوو. کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھەڵبژێردرابوو بۆ خەڵاتی ئەڤینتز خەڵاتی کۆمەڵەی شاھانەیی بۆ کتێبی زانستی وە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر.

                                               

مافەکانی مرۆڤ

مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵێک بنچینە یان ڕێسای ڕەوشتین ڕەوا دەکرێت، ئەمەش لەسەر کۆمەڵێک پێوانەیی ئاکاری مرۆڤەکان کە بە گوێرەی یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پارێزگاریان لێ دەکرێت. بەگشتی ئەم بنەمایانە مافی ڕەوای ھەموو مرۆڤێکن و شیاوی گۆڕین و دەستکاریی نین. کە بە یەکسانی بەھۆی مرۆڤبوونی کەسەکەوە پێی ڕەوا بینراوە. بێ گوێدانە تەمەن، نەتەوە، ئایین، زمان، ڕەنگ و ڕەگەز، ھەموو وەکو مرۆڤ ھاوتاین. ئەم مافانە لە ھەموو شوێنێک و لە ھەموو کاتێکدا جێبەجێ دەبن بەسەر مرۆڤەکاندا، لە ھەر کوێیەک بن لە جیھاندا، بێ جیاوازی. لە سایەی سەروەریی یاسا و سۆزی مرۆڤانەوە چاوەڕوان دەکرێت کە ھەموو پێڕەوی ڕێزگرتنی مافەکانی مرۆڤی ھەب ...

                                               

پێواژۆکردنی زمانی سروشتی

پێواژۆی زمانی سروشتی لقێکی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا زمانناسی و ژیریی دەستکرد بە کار دەھێنرێت تا کۆمپیوتەر بتوانێت لە زمانی ئاسایی تێ بگات. مەبەست لە زمانی سروشتی، زمانی ئاسایی خەڵکە بۆ نموونە زمانی کوردی یاخود ھەر زمانێکی دیکە کە مرۆڤ بە کاری دەھێنن. بەشێکی گرنگی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا مەکینە فێر دەکرێ لە زمانی ئاسایی مرۆڤ تێ بگات.

                                               

مافنامەی مرۆڤ

مافنامەی مرۆڤ یان جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ ، پەیمانێکی نێونەتەوەییە کە لە ١٠ی دیسەمبری ساڵی ١٩٤٨ی زایینی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە مافە بنەڕەتییەکانی ھەر مرۆڤێک پەسەند کرا. ئەم مافنامەی ئاکامی ڕووداوەکانی شەڕی جیھانیی دووەم بوو و بۆ یەکەم جار باسی لە تەواو ئەو مافانەی دەکرد کە ھەر مرۆڤێک لە ھەر شوێنێک لە جیھان خاوەنی ئەوانە.

                                               

سەرچاوەی سروشتی

سەرچاوەی سروشتی بە گشتی ئەو شوێن و ژینگەیە دەگرێتەوە کە لە دەستی مرۆڤ دوورە و بە شێوەیەکی سروشتی ماوەتەوە. سەرچاوە سروشتییەکان لە ژینگەکانەوە وەردەگیرێن. هەندێک لەم سەرچاوانە زۆر گرنگن و دەبنە سەرچاوەی ژیانی ئێمە بۆ نموونە لە کاتێکدا هەندێکیان تەنها ویست و داواکارییەکانمان بۆ پڕ دەکەنەوە. سەرچاوە سروشتییەکان پۆلێن کراون بۆ چەندین جۆری جیاواز.

                                               

مافی یاسایی و سروشتی

مافی یاسایی و سرووشتی دوو جۆرە مافن. مافی سرووشتی ئەم مافەیە کە پەیوەندی بە ھیچ جۆرە یاسایەکی حکوومەتی یان نەریتەکانی کولتوورێکی تایبەت نییە، ھەروەھا گشتییە و زەوت ناکرێت. مافی یاسایی ئەم مافەیە کە لەلایەن سیستەمێکی شەرعی و یاسایی دەدرێت بە کەسێک. چەمکی یاسای سرووشتی پەیوەندی بە چەمکی مافەکانی سرووشتییە. یاسای سرووشتی یەکەم جار لە فەلسەفەی یۆنانی کۆن وەدیھات.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →