Back

ⓘ ویکیپیدیاکان بەپێی زمان - ویکیپیدیای کوردی, ویکیپیدیای عەرەبی, ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی, پێڕستی ویکیپیدیاکان, ویکیپیدیای سوێدی, ویکیپیدیای ھۆلەندی ..



                                               

ویکیپیدیای کوردی

ویکیپیدیای کوردی ئاماژەیە بۆ دوو وەشانی ویکیپیدیا کە بە ھەردوو شێوەی ستانداردی زمانی کوردی؛ کورمانجی و سۆرانی دەنووسرێن. ویکیپیدیا کوردییەکان وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی دیکە ھەمووان دەتوانن وتاری بۆ زیاد بکەن و دەستکاریی وتارەکان بکەن.

                                               

ویکیپیدیای عەرەبی

ویکیپیدیای عەرەبی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی عەرەبی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای عەرەبیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای عەرەبی ھەتا ئێستا ٢٬٠٧٢٬٩٧٦ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٢٧ بەڕێوەبەر و ١٬١١٥٬٤٣٣ وتاری ھەن. ھەروەھا ویکیپیدیای عەرەبی پلەی ١٥ھەمی لە نێوان ویکیپیدیاکاندا پێیە.

                                               

ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی

ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی یان ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی. ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیش وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی پەڕەکان بکەن، جگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە باوەڕپێکراوەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەتا ئێستا ٤٥٬٠٩٦ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٧ بەڕێوەبەر و ٣٠٬٦٣٥ وتاری ھەن.

                                               

پێڕستی ویکیپیدیاکان

بۆ ھەر وەشانێکی زمانەوانی لە ویکیپیدیادا کۆدێکی تایبەت دانراوە لەلایەن wikipedia.org ئەم کۆدانە بەپێی ڕێزبەندی پیتی ڕێزکراون ھەریەک لەم کۆدانە وەک نیشانەیەک بەکاردێت بەرامبەر زمانی بەکارھاتوو ئەمەش بەھۆی پێوەرەکانی ئایزۆ ٦٣٩–١ و ئایزۆ ٦٣٩–٣ تاوەکو بەردەوام نەگەڕێتەوە بۆ لیژنەی تایبەتی کۆمپیوتەری کەتایبەتە بە ناسینەوەی زمانەکان، ئەم ھێمایانە نیشانەی زمانەکانن، جگە لەمە چەندین کاری پۆلێنکردن و ناسینەوەی زمان دەکات بەشێوەی پۆل و تاک بەجۆرێک لەگەڵ زمان و سیستەمە جیھانیەکانی تر بگونجێت و تێکەڵ نەبێت ھەروەھا پۆلێنکاریەکی ورد ئەنجامدەدات لەشوێن و وڵات و کۆمەڵەزمانە سەربەخۆکان بێ ئەوەی جارێکی تر ب ...

                                               

ویکیپیدیای سوێدی

ویکیپیدیای سوێدی وەشانێکی ویکیپیدیایە بە زمانی سوێدی، لە ئایاری ٢٠٠١ دروستکراوە وەک سێیەم ویکیپیدیا، بەپێی ئامارەکانی ئابی ٢٠٠٥ دووەم گەورەترین ویکیپیدیا بووە کە ژمارەی وتارەکانی پتر لە دوو میلیۆن وتار بووە، زۆرینەوی وتارەکانی بەھۆی وەرگێری بۆت بووە، لەبەر ئەوەی ویکیپیدیاکان بەگوێرەی قوڵی ھەڵسەنگاندنیان بۆدەکرێت تێبینی کراوە ڕێژەی قوڵی وتارەکانی لە ٦٫٢١ تێپەری نەدەکرد. ژمارەی ئاخاوێنەرانی سوێدی ١١ میلیۆن کەس بووە. بەپێی ئاماری ٥ مەی ٢٠٢٠ ویکیپیدیای سوێدی ٣٫٧٣١٫٦٧٣ وتاری ھەیە لەگەڵ ٧٫٧٨١٫٢٠٦ لاپەرە و ٤٧٫٤٩٥٫٠٠٧ دەستکاری و ٧٢٥٫٨٩٥ بەکارھێنەر و ٦١ بەرێوەبەر.

                                               

ویکیپیدیای ھۆلەندی

ویکیپیدیای ھۆلەندی یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ھۆلەندی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ھۆلەندی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای ھۆلەندی لە ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠١ دامەزرا. ئێستاکە ئەم ویکیپیدیایە بەپێی ژمارەی وتار شەشەمین ویکیپیدیایە. ویکیپیدیای ھۆلەندی ھەتا ئێستا ١٬١٤٠٬٥٧٠ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٣٥ بەڕێوەبەر و ٢٬٠٥٤٬٥٧٠ وتاری ھەن.

Free and no ads
no need to download or install

Pino - logical board game which is based on tactics and strategy. In general this is a remix of chess, checkers and corners. The game develops imagination, concentration, teaches how to solve tasks, plan their own actions and of course to think logically. It does not matter how much pieces you have, the main thing is how they are placement!

online intellectual game →